دۆنمە: جولەکە هەڵگەڕاوەکانی تورکیا (بەشی دووەم)

Tuesday, 18/09/2018, 4:31

6289 بینراوە


نووسین و کۆکردنەوەی بابەت :زانکۆ ناصر احمد بگ 
دۆنمە : جولەکە هەڵگەڕاوەکانی تورکیا و ئەو نهێنیە شاراوەیەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زۆرکات ئیسرائیل دوو دڵ بووە لەوەی کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بە کۆمەڵکوژی ناوزەد بکات یاخوود ئیدانەی ئەو کارە بکات کە تورکەکان ئەنجامیاندا لە ساڵی ١٩١٥ ، هۆکارەکەشی هەردەم دەگەڕاندەوە بۆ پەیوەندی بازرگانی و دیبلۆماسی نێوان تورکیاو ئیسرائیل ، کە تا ئێستاش ئەو پەیوەندیانە بەردەوامەو ئەردۆغان کە خۆشەویستێکی لە ڕادەبەدەرە لای موسوڵمانان پەیوەندیەکانی نەپچڕاندووە ، هەردەم لە بەهێزکردنی زیاتریشدایە وەک پێشوو تریش باسم کردووە ئەردۆغان ئەندامی دۆنمەیە و زۆربەی سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن ، کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن گەنجەکانی ناو دۆنمە وە ئەنجام دراوە ...
بەیان گوێزەرەوەکانی وەک ئەحمەد ڕەفیق ، کە خۆی ئەفسەرێکی پلە باڵا بوو لە هێزی عوسمانی ... هەردەم دووپاتی دەکردەوە کە ئامانجی گەنجە تورکەکان لەناو بردنی ئەرمەنەکان بوو کە زۆربەیان مسیحی بوون ... هەر لەو کاتەشدا بوو گەنجەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەتاتورک ، مسیحیەکانی یۆنانی لە شارە تورکیەکان وەدەرناو هەوڵیان ئەدا کە کۆمەڵکوژیەکی تری بچوکتر درووست بکەن کە لە هی ئاشووریەکان نزیک بێت ،... یەکێک لەو گەنجە تورکانە محمد طڵعت بوو کە بەرپرسیاری کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان و ئاشووریەکان بوو ... لەلایەکی ترەوە گێرەشێوێنە فەنزوێلیەکانیش لەم کردەوەیەدا بەشدار بوون کە یەکێک لەو سەربازانە ناوی (ڕافایل دی نوغالیس میندیز ) بوو لە سجلی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان باسی کردووە کە طڵعت یەکێک بووە لە خوێنڕێژەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، کە ئەندامی دۆنمەی یەهوودی بووە ... دواتر لە ساڵی ١٩٢١ طڵعت لەلایەن کەسێکی ئەرمەنی لە ئەڵمانیا تیرۆر کرا ، کە ئەو کەسە ئەرمەنیە هەموو خێزانەکەی بە دەستی طڵعت تیاچوبوون .
هەندێکی تر لە چاودێران کۆمەڵگوژی ئەرمەنەکان بۆ کارە بازرگانیەکان دەگێڕنەوە کە کێ بڕکێەکی گەورە لە نێوان بازرگانە جولەکەکان و بازرگانە ئەرمەنەکان هەبوو ، هەر ئەوەش وای کرد کە دۆنمیەکان فەرمانی لەناوبردنی ئەرمەنەکانیان دەرکرد ، تا کۆتای بە جەنگی بازرگانی نێوانیان بهێنن .
سیاسەتێکی تری جولەکەکان کە بەردەوام پەیڕەوی دەکەن ئەوەیە کە بۆ هەموو شتێک دژێکی هەبێت وەک چۆن تورکەکانیان هاندا بە لەناوبردنی ئاشووری و ئەرمەنیەکان و لە هەمان کاتدا مسیحیە ئەرسودوسکیەکانیان لە تورکیادا دەرکرد و تەنانەت قوبروصیەکانیشیان کرد بە دوو بەشەوە بەشی تورکیا و بەشی یۆنان و یۆنانیان کرد بە دوژمنی تورکیا و تا ئێستاش تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ چوونە ناو ئەوروپا ، بە هۆکاری یۆنانیەکان و کوردەکان و ئەرمەن و ئاشووریەکان لەبەر ئەوەی تورکیا مافی کوردەکان و یۆنانیەکانی زەوت کردووە و کۆمەڵکوژی ئەرمەنی و ئاشووریەکانیش پەڵەیەکە بە ناوچەوانی تورکیاوە .
((بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ حوکمی دۆنمە .... جەنگی نێوان حکومەتی تورکیا و ئەرگەنەکۆن ))

سەرەتایەکی تر هاتە ئاراوە بۆ یەکسان کردنەوەی حوکمڕانی ، ئەویش ئەوە بوو ،... دەبوو دین بهێنرێتەوە ناو کایەکە ... هەر لەبەر ئەم هۆکارە دۆنمە هەستا بە درووستکردنی گروپێکی تر بە ناوی ئەرگەنەکۆن ، ئامانج لە درووستکردنی ئەم گرووپە پاککردنەوەی ئەندامە نا دڵسۆزەکانی حکومەتەکەی دوای کمال ئەتا تورک بوو ، ئەرگەنەکۆن گرووپێک بوون ، کە پێک هاتبوون لە کۆمەڵێک تورکی خوێن گەرمی ڕەگەز پەرست ، کە ڕیشەیان کێشابوو لەناو دام و دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش و سوپا و میدیا و بەتەواوەتی ئەم گرووپە هەموو مۆرکەکانی ئاینی لە تورکیا ڕیشەکێش کردبوو ... هەروەها کارێکی تری ئەرگەنەکۆن ڕێگری کردن بوو لەچاکسازی ئەو کەسایەتیانەی کە سەربە دۆنمە دەیان کرد و کۆسپ و تەگەرییان دەخستە ڕێیان ، هەروەها دەستیان کرد بە پاکسازی لە هەموو دام و دەزگاکان و تەنانەت هەوڵی کۆمەڵێک کودەتا (انقلاب) لە دەسەڵاتدا کرد ، لەوانە لەساڵی ١٩٩٦ کودەتایان لە حکومەتە ئیسلامیەکەی (رفائیل ئربکان ) کرد و لە دەسەڵات لایان برد و هەروەها مردنی گوماناوی هەردوو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا (تورغوت ئوزال ) و سەرۆک وەزیران (بوڵانت ئەجاوید ) ، هەروەها لە سێدارەدانی (عدنان مندریس ) ، سەرۆک وەزیرانی لەکار لادراوی ساڵی ١٩٦٥ کە بە کودەتای سەربازی لەکار لابراو دواتر لە سێدارە درا ، هەروەها ئۆپراسیۆنی( سلیدجمیر) کە ویستیان کودەتا بەسەر خودی ئەردۆغان بکەن لەساڵی ٢٠٠٣ بەڵام سەرکەوتوو نەبوو ،... ئەمانەو چەندین کاری تیرۆرستی تر بە لەناوبردنی ڕۆژنامە نووسان و وەزیرە نا دۆنمیەکان و کوشتنی چەندین کەسایەتی دینی ناسراو و هەروەها پاکتاوی ڕەگەزییان بەکار هێنا دژی کوردەکانی دانیشتووی تورکیا ، کۆمەڵێک جینۆسایدیان بەرامبەر کوردەکانی (( وان و دەرسیم و ئەرزڕۆم و دیاربەکر و چەندین ناوچەی تر)) ، کە بە هەزاران کورد ، بوونە قوربانی لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە ، تەنانەت خودی ئەردۆغان داوای لێبوردنی کرد لە کوردەکانی دەرسیم دوای چەندین ساڵ ، بەڵام ئەو تاوانانە هەر لەهزری کوردا دەمێنێتەوە .
ئەرگەنەکۆن و دۆنمە دوانەیەکی لێک دانەبڕاو بوون ، ئەمان کمالی و ئەوان علمانی دەسەڵاتێکی ڕەهایان هەبوو ، وە پاڵپشتێکی گەورە بوون بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل بەڵام مەترسیەکانی ئەرگەنەکۆن باڵی کێشاو بوو بە ترسی خودی دۆنمە ، هەر لەبەر ئەو هۆکارە دۆنمە هەستا بە هێنانەوە کایەی دین و درووستکردنی حزبێک بە ناوی داد و گەشەپێدان (ئا کە پە ) بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان و هەر ئەو پارتە سیاسیە جەنگیان دژی ئەرگەنەکۆن ڕاگەیاند ، لە ڕیشەوە دەریان هێنان و ئەو حزبە لە ماوەی یەکەم ساڵی درووستبوونی ، توانی ئەندامانی ئەرگەنەکۆن لە سوپا جیا بکاتەوە ، دەسەڵاتی سوپای لاواز کرد و ئەو ئەندامانەی تر کە مابوونەوە بە تۆمەتی جیاجیا خرانە زیندان و هەندێکیشیان خۆیان شاردەوە یاخوود بێ دەنگیان هەڵبژارد بەڵام تا ئێستاش بوونیان ماوە بەڵام بە ڕیژەیەکی کەم .
لە دوابەدوای ڕووداوەکانی توڕەبوونی نێوان ئێران و ئیسرائیل و سعودیە لەلایەک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەکی تر ئەمەش هۆکارەکەی ئەو بانگەشانە کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی بوو لە ئەمریکا ، کە هەردەم بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئێران ،... هەوڵی تیرۆرکردنی سەفیری سعودیەی داوە لە ئەمریکا ، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی سزای ئابووری بدرێت بەسەر ئێراندا و هەموو پەیوەندیەکی دیبلۆماسی هەڵپەسێندرا لە نێوانیاندا ، بەڵام ئەم کارانە تەنها هۆکارەکەی پەیوەندیە نهێنیە درێژ مەوداکەی نێوان سعودیە و ئیسرائیل بوو ، کە ویستیان چۆک بە حکومەتی ئێران دا بدەن تا بکەوێتە ژێر ڕکێفی بانقی سەرمایەداری جیهانی و یاریەکە پاڵەوانەکەی ئیسرائیل و سعودیەن کە وەک دەزانرێت ئالی سعود ، لە مێژینە یهودی بوون و هەموو خزمەتێکیان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیلە ، هەروەها پەیوەندیەکە زەق تربۆوە ، کاتێک لە ئیسرائیل و سعودیەوە بە مووشەکی سکۆت لە حکومەتی سدام حسێن درا و تەنانەت ئەو هێرش و پەیوەندییانە بوونە هۆکارێک بۆ لە ناوچوونی سدام حسێن . 
لەوانەیە هەندێک نامۆ بێت ، پەیوەندی ئیسلامی و جوولەکە چۆن درووست بووە ؟؟ یاخوود دۆنمە چ پەیوەندیەکی بە سعودیەوە هەیە ؟؟
ڕاپۆرتێکی دەزگای مخابەراتی عێراقی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە ...
ڕاپۆرتەکەی مخابەراتی عێراقی کە لە مانگی ٩ ی ٢٠٠٢ بەناوی (پەیدابوونی وەهابیەت و ڕەگە مێژووییەکەی) درا بە سدام حسێن و هەر ئەم ڕاپۆرتە درا بە ڕای گشتی و بڵاو کرایەوە لەلایەن ئەمریکیەکانەوە لە ١٣ی ٣ ی ٢٠٠٨ بە ئینگلیزی ،... لەو ڕاپۆرتە نهێنیەدا هاتووە کە دۆنمە دامەزرێنەری مەزهەبی وەهابیەتی سعودیەو (محمد کوڕی عبدالوهاب ) ، ئەندامی دۆنمە بووە و لە یادەوەرییەکانی( سید حمید ) بە ووردی باسی کردووە و دەگێڕێتەوە کە جاسوسێکی بەریتانی بە ناوێکی خوازراو بە ناوی (محمد) کە خۆی وا دەرخستووە ئازربایجانیە و زمانەکانی تورکی و عربی و فارسی بەباشی زانیوە پەیوەندیەکی نهێنی لەگەڵ عبدالوهاب بەستووە ، لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدەهەم ، بە مەبەستی درووستکردنی تائیفەیەکی ئیسلامی کە لەدوایدا کاری درووستکردنی ڕاپەڕین ی عربی بوە لە دژی دەوڵەتی عوسمانلی و ڕێگا خۆشکردن بۆ درووستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل ، لە فەلەستین ،هەروەها نووسەرێکی عوسمانی کە ئەدمیڕاڵی سوپاش بووە بە ناوی (ئەیوب سەبری باشا ) ، لە کتێبی (سەرەتای بڵاوبوونەوەی وەهابی ) باسی ئەو پەیوەندیەی وەهابیەکان و جولەکەکانی کردووە .
(کۆتای بەشی دووهەم )


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە