سەددام حوسێن ئاوا لەسەر کورد و سەرکردەکانی قسە دەکات

Tuesday, 18/09/2018, 21:39

10724 بینراوە


سەدام حسێن لەم کتێبەدا دەڵێ :کوردم زۆر خۆشەویست ئێمە ناوچەکەمان لە گەڵ کوردا هاوسنورە تێکەڵاوین زۆر جار لە مێژوودا ئاوارەی لای ئەوان بوینە خاڵـۆم هەموو جار ئەیووت ئەبێت رەچاوی ئەوە بکەیت کە ئەوان یارمەتی هۆزایەتی ئێمەیان داوە من ئەوانەم قەت باسنەکردوە چونکە نە پرسیارم لیکراوە نە پێویستیشی کردوە من باسی کەم باسکردنی ئەم کارەساتانە بۆ ئەودەمەی سەرۆکایەتی نەدەبوو .
بۆیە زۆر جار وەفدی تورکی دەهاتن وەفدی سوری دەیانووت بەو شێوازە نابێت کوردت سەربەست کردوە لە زمان لە نوسین لە کەلتور، دەمووت ئەوە مافی خۆیانە بڕیاری سەدام حسین کەس ناتوانێت دەست بهێنێتە ڕێگای ، توڕە ئەبوون ئەرۆشتن
ئەمووت وەرن ئەزانم توڕە بوون بەشەرەفم یەک هەڵە بکەن دنیا بەسەرتانا خاپور ئەکەم فزەیان لێوە نەدەهات دەڕۆشتن.
ڕادیو هەبوو بە کوردی تەلەفیزۆن ڕۆژنامە هەبوو زانکۆ قوتابخانە هەبوو یادی نەتەوەیان کە ناوی نەوروزە تۆ لەوانەیە نەتبیستبێت بە ڕەسمی بوو هەموو شتێکم دابوو پێیان وەڵاهی زۆرم پێخۆشبوو ببن بە دەوڵەت من ڕازی بووم بەڵام لەبەرژەوەندی سیاسیەکانیان نەبوو چونکە ئیسرائیل حەزی بەمە نەدەکرد سیاسیەکانی ئەوانی پەشیمان دەکردوە ئەمریکاو بەریتانیایش بەهەمان شێوە .
ئینجا سەرتاپا سیاسیەکانیان دزن ئەسڵ نین خاک ئەفڕۆشن میلەت ئەفڕۆشن لە ژیانما ئەم جۆرە مرۆڤانەم خۆش نەویستوە ئینجا درۆزن بوون زۆرجار لای ئێمە قسەیەکیان ئەکرد لای سوریا قسەیەک تر لای ئێران بەڵێنێک تر ..! ئەوەندی من وەفدی ئەوانم بینیبێت هەر داوای ئیمتیازاتی خۆیان وخێزانەکانیان خستۆتە سەرووی میلەتی کوردەوە ئێمە سەدان جار دڵسوزتر بووین بۆ کورد نەک ئەوان..! سەرتاپاشیان لەو شاخە ژێر بە ژێر پەیوەندیان بە ئێمەوە هەبوو دەستی گیان بە گیانی خۆیان ئەدا بەدەستەوە لە ناویان ئەبرد دوایی ئەیان خستە سەر ئیمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە