کێ خاوەنی شەرەفە و کێش شەرەفی نییە!؟

Wednesday, 19/09/2018, 11:30

6408 بینراوە


شەرەف بە مانای خێڵەکییانە، تەنیا ناوگەڵ دەگرێتەوە.
بۆ گەل و نەتەوە،  واتا نیشتیمان و خاک، کەسای ئازاد دەگرێتەوە، کە خاوەنی شەرەفە، بە سەربەستی لە ناو خاک و نیشتیمانی خۆیاندا دەیەوێت بژیی و پاریزگاری لەو دەستکەوتە دەکات. مەبەست لە شەرەفی نەتەوەیی واتا ئازادیی و سەربەستی زمان و کەلتور و مێژوو ، کە تێیدا هەموو ئەوانە پارێزراو بن، ئەویش کەسانی دڵسۆز، یان پارت و رێکخراوی سیاسیی خاوەن بەرنامەیەکی ئیداری و سیاسیی نیشتیمانیی و نەتەوەیی بەڕێوەی بەرێت و پاریزگاری لێبکات، ئەویش لە ناو سیستەمێکی دیموکراتیدا کە دەزگاکانی نێو ئەو سیستەمە و کۆمەڵگا بەڕیوەبەرن و کەسایەتیی هاونیشتیمانیان نەشکێنێت.
پشتیوان سادق لە مانای (شەرەف) نەگەیشتووە، هەرکەسێکیش نەیزانی شەرەف چییە، ئەوا خۆشی خاوەنی شەرەف نییە! بە دواشیدا ناگەڕێت تا بەدەستی بهێنێت. هەروەها شەرەفی خێلەکیشی لە دەستداوە، چونکە شەرفە گەورەکە، کە شەرەفی نەتەوەیی و نیشتیمانییە ئەویشی لەدەست داوە، چونکە مادام بڕیاری داوە پارتیی بێت، ئەوا  ئەو بێشەرەفیییەی پارتیی لە ناو بازاڕی سیاسەتدا سپی دەکاتەوە، و بێشەرەفی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی کە خیانەت لە خاک و نیشیمان دەکەن، ئەم دەیکات بە شەرەف، دەیەوێت بەو قسەیە، خۆی و سەرۆکەکەی و پارتەکەی بکات بە خاوەن شەرەف.. چونکە شەرەف بەلای ئەوانەوە  مێژووی نەتەوە و پاراستنی کەرامەتی کەسایەتییەکان نییە.
بەو تێگەیشتنەی سەرەوە پارتەکەی ئەویش، سەرۆک و بەرپرسەکانییان هیچیان خاوەنی شەرەفی یەکەم نیین، چونکە ئەوان پێچەوانەکەیان کردووە! بۆیە سوپای تورکیایان هێناوەتە باشووری کوردستان و ئەو هەموو کارەساتەی هاوتای ٣١ی ئابیش بەسەر کورددا دەهێنن، هەروەها خاوەنی شەرەفی نیشتیمانی و نەتەوەییش نیین! بۆ مەسەلەی شەرەفیش بە واتا خێڵەکییەکەش ئەوە کەرەج و سەری رەش شایەت و بەڵگەن، کە ئەوەندەی بنەماڵەی بارزانی و بەرپرسەکان لە ئێران نەیانبووە، بە دوایدا و پاش گەڕانەوەیان بۆ باشوور، شەرەفیان بەدەست خۆیانەوە نەبووە، زیاتر بەدەست ئیتیلاعات و میتەوە بووە، تەنانەت زۆر لە بەرپرسەکانی پارتی ئاگایان لە دواوەی خۆشیان نەبووە، لە ئەرکە سروشتیی و کۆمەڵایەتییەکەدا، دواوەیان بۆ شتی دیکەش بەکار هێناوە. (بەڵگەی ئەمەش ئەوەتا هەرچی سەرسەریی و شەلاتییە، ئیستا لەناو پارتییدا بەرپرس و دەستڕۆیشتووە).
هەڵبەت هەموو ئەمانە بۆ یەکێتییش راستە و بنەماڵەی برایم ئەحمەد و تالەبانی هەمان شێوەی وەکو بنەماڵەی بارزانییان کردووە.
بۆ قسەکەی پشتیوان سادق ئەو (نە)ی لێبکرێتەوە پێچەوانەکەی راستە و دەبێت بگوترێ:
(ئەگەر پارتی نەبوایە، کورد خاوەنی شەرەفی خۆی دەبوو).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە