هاوڵاتیانى گیرفان بەتاڵ.. جەماوەرى خۆشباوەڕ و فڕیوخۆرى کوردستان
ئەوا دیسان گەڕێکى ترى کەر-نەڤاڵى دیموقراتى و هەڵبژاردنى ئازاد و نەوزاد دەستى پێکردەوە. بۆ کاندیدکردنى کۆمەڵێک گەمژە و مشەخۆری گێل و نەفام، بۆ دەوڵەمەندکردنى ژمارەیەک لات و پوت و قومارچى و کۆنە هین .
ئازیزان و خۆشەویستان بۆ ئەوەى نەڵێن حزب هیچ گۆڕانکارى ناکات و هەرهەمان دەموچاو شکڵ و شێوە ئەهێنێتە پێشەوە، ئەمجارەیان جیا لە جارەکانى تر بڕیارماندا جیاواز لە پێشوو تر، کەسانى لۆتى، قەشمەر، کەر و نەفام و بودەڵە، خوێڕى و شان ئارداوى و ناپاک و دز و جەردە بخەینە بەر دەمتان، تا دەنگیان پێ بدەن و بۆ ئەم گەڕانە بۆ پەرلەمان کاندید بکەین، تا بۆ ئەوەى جەنابى ناموشەڕەفت عاشقى هەر کامێکیان بوویت، دەنگ بدەیت بە یەکێک لەوانە. بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنیش وەعد و بەڵێنى زۆرمان لایە، سەربارى ئەوەش نوێنەرى حزبمان بەنیازە لە چین و ماچین و ئێران و توران شەش حەوت تڕێلەى قەبە و گران لە وەعدى رەنگاو رەنگ و خۆش پڵاو، و قسەى زل و باق و بریقتان بۆ بهێێنێت.
ئەوەى کە ئەڵێت دەنگدان و هەڵبژاردنى کاندید هیچ لەمەسەلە و پرسەکە ناگۆڕێت سەرى داى لەبەرد، نەفامە و لەهیچ تێ نەگەیشتوە و درۆ ئەکات، ئەوەتا تەماشا کاک قەڵناغى کۆنە هین، کاتى خۆى کۆنە فرۆش بوو، سومعەشى ناشیرین بوو، بەڵام کاتێک حزب کردى بەکاندید و، بەزۆر دەریان چاند، سەد و هەشتا پلە ناو وشۆرەت و ژیانى گۆڕا، ئەلعانەکی لەکۆنە فرۆشیەوە بووە بەخاوەن کۆمپانیا، لە (سورە هین)ەوە بووە بە ( سورەى پەرلەمانتار). بۆیە داواکارم کە هەموتان بچن بۆ دەنگدان و بەشداربن، خۆ ئەگەر نەشتوانن ژیانى خۆتان بگۆڕن، چاوێکى مەرحەمەتتان لەمنەوە بێت و ژیانى من بگۆڕن.
ئامۆژگاریشم بۆ ئێوەى دەنگدەر ئەوەیە کە تا ئەتوانن مناڵەکانتان لەدەورى ئیعلام و تەلەفزیۆن و جڕت و چەقەنە کۆبکەنەوە.یان لە کۆڕ و موناسەبە و شتا زوو زوو بڵێین خزمى(خانم سمت زل) یان (شوشەى راقیسە)م. ئەوکاتە بەقەدەر یەک دونیا لاى مەلا بەخە و فازل میرانیەکان حورمەتت ئەبێت و رێک ئەپاڵێورێیت.،یەک دەنک خەمت نەبێت حزبەکان خۆیان بەمەمنونى دێن و دەست وپلت ماچ ئەکەن تا ببیتە کاندیدیان. خۆشتان ئەزانن کە حزب و مەکتەب سیاسیەکەیان عەقل َو هۆشیان وەک گیرفانى بەندە بەتال َو حەتاڵە، تەنها بیریان لاى پوز و سمت و مەمکۆڵەى خڕە، بۆیە ئەگەر ئەو شەرتانە لە خۆت یان خزمێکت هەیە، دەرچونت مسۆگەرە، ئەگەریش نا، ئەوا خۆت غەشیم مەکە و لافیتەو ئەو شتانە ناخوات مەسروفى زیادە مەکە، بڕۆ بۆخۆت بیخوڵنەرەوە.
من کە خۆم کاندید کردوە زۆر زۆر دڵنیام کە دەرچوونم مسۆگەرە، لەبەر ئەوەى هەم مێینەکانى بنەماڵەکەم جوان و زەریف و لەبەردڵانن، لاى مەلا بەخە و سەعدى پیرە و خولە سەگاوى و شێخ جفرە و سیداد و میرانى سکرتێرن. سەربارى ئەوەش بۆ خۆم قابیلەت و کەفائەتم هەیە فەرموو ئەوە سیڤیەکەم