"ئەی ئێزیدی گەورە!بەڕاستیش کە تۆ پادشای جیهانی،و ئێزدان رۆژیدەری هەموو پاکڕەوشتان و ماسی و جن و ئادەمیزاد و پەروەردەگاری جیهانی بەرزە،ئەی مەزدا!مزگێنی هاوکاری بدە بە خەڵکی کوردستان کە دەفتەری ئیمان وباوەڕی بڵاوبکەنەوە و بیرچەوتەکانیش نابوود بکەن و شۆڕشێک لە کوردستان هەڵبگیرسێنە هەتا شکۆی ئێران هەمیشە ڕاوەستا و قایم بمێنێتەوە و سەرزەمینی بێدینی وێران بکە"،ئەوە وەڕگێرانی یەکێک لە دۆعاکانی دوای نوێژی شەشەکانی ئێزیدییەکانە،کەمینەیەک بە ئایینیکی سەرسووڕهێنەر و کەمتر ناسراوە،کەمینەیەکی بچووک بە بیروباوەڕێکی چەندڵایەنە و ناکۆک،خەڵکانێک کە تاچەند ساڵ پێش ئێستا هەر بە (یەهوودی)دەخوێنرانەوە،هەندێکیش بە زەردەشتی و هەندێکیش بە مێهرپەرەست و هەندێکیش بە تاخمێکی موسڵمانی کافر بوو دەیاناساندن!بەڵام ئێستاش زۆرن ئەوانەی هەر بە شەیتان پەرەست دەیاناسن و بێگومان بە شێوەیەکیش ئەم پاشگرە ڕاستە و ئەگەرچی لێکچوونی ئەم ئایینە لەگەڵ هیچ یەک لەو ئایینانەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکردوە ناتوانین نکۆڵی لێبکەین.
ئەم نووسراوی ئێستا هەوڵدانێکی بێ ڵایەنگری کردن و ڕەق و کینە بۆ ناساندن و ئاشکراکردن و شیکاری ئەندێشە و پێکهاتەی کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان،تاهەم گۆشەیەکی بچووکی ناسراوەکانی ئەو نەتەوەیە دووبارە ئاشکرا و هەمیش ببێتە دەرگای گفتوگۆیەک لەمەر ئەوەیکە بەشەیتان پەرەست ناودێرکراوەن.بێ دڵەڕاوکێ ئەم نووسراوەیە کەم و کۆری زۆری هەیە کە هۆکاری سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی سەرچاوەی باوەڕپێکراو و سەرمایە و میرات و پاشخانی مێژوویی نووسراو و بەدێکۆمێنت کراوە لەمەر ئێزیدییەکان و کەمبوون و یا نەبوونی ژێدەری باش سەڕباری دەردانە.
ئێزیدییەکان کەمینەیەکی ئایینین کە لە وڵاتانی عێراق،تورکیە،ئێران،ڕوسیا و ناوچەی ژێر گفتوگۆی قەڕەبلاغ و ئەرمەنستان و کۆمەڵێک وڵاتانی ئەوروپا دا نیشتەجێبوونە،لەم چەند دەیەی دواییدا کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی ئێزیدی کۆچبەری وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بوونە،زۆرینەی کۆچبەرانی ئێزیدی ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژین و زیاتر لە نیوەی ئێزیدییەکان لە باشووری کوردستان دەژین و پەرستگای مەزهەبی خۆیان(لالەش)لە نزیکی شاری شەنگاڵ هەڵکوتووە و بۆتە شوێنی پیرۆزی بەرێوەبردنی کەرنەڤاڵی ئایینی خۆیان لە بۆنە و رۆژە پیرۆزەکاندا.زمانی ئێزیدیەکان کوردیە،ئەوان لە باشووری کوردستان لە ناوچەی شێخان و لاڵەش و شەنگاڵ لەنێوان (600،000) بۆ (700،000(ھەزار کەس دەبن و لە جیھاندا نزیکی)1،500000)ھەزار کەس ژمارەی کوردانی ئێزدییە بەپێ سەرچاوە فەرمییەکانی بنکەی لالەش و ناوەندی فەرمی راگەیاندنی خۆیان.
زمانی ئێزیدییەکان کوردیە و بەزاراوی کرمانجی باکوور دەپێڤن،هەرچەندە بەدڕێژایی مێژوو و لەبەر هۆکاری ئازار و ئەشکەنجەی موسڵمانان و بەتایبەتی دەوڵەتی عوسمانی کە بەسەریاندا سەپێندراوە،ژمارەیەکی زۆریان بەناچاری بوونەتە موسوڵمان و ژمارەیەکیش سەرەڕای ئەوەی ئایین و کولتووری کەوناری خۆیان پاراستووە،بەڵام بۆ ئەوەی لە ئاسایش و ئارامیدا بمێنەوە لەترسی کۆمەڵکوژی و تاڵانی نەوە دوورودرێژکانیان بە زمانی عەرەبی و تورکی قسە دەکەن و تەنیا ئاشنایی ئەوان لەگەڵ زمانی کوردیدا دەگەرێتەوە بۆ کتێبە پیرۆزەکەیان کە بە زمانی کوردی نووسراوە،هەرچەند ژمارەی ئێزیدی غەێرە کورد زۆر کەمە.
شێوەی ناوڵێنانی وشەی ئێزیدی:
ئێزدییەکان خۆیان بە ئێزدی پێناسە دەکەن،وشەی ئێزید لە کتێبی ئەڤێستا دا بەمانای "ئێزتا"یە و لە زمانی پەهلەوی کۆندا بە "یەزتا" یا "یەزت"نووسراوە و لەزمانی فارسی و کوردی ئەمرۆشدا (زمانی ئێزیدییەکان)"ئێزید"بەمانای خودایە،تاخمێکی جیاواز ئێریدییەکان بە "ئێزیدی"و سەر بە ڕەوتی یەزید کوری مەعاوییە و گروپێکی تریش ئێزیدییەکان سەر بە تایفەی خەوارج نەهروان بەناوی یەزید کوری ئەنیسەی بەیانی دەزانن،ئەم هەڵەیەش لەبەر ئەوە ڕوویداوە کە عەرەبەکان وشەی"ئێزیدی"کە لە شێوە زاری پەهلەوی کۆن وەرگیراوە،هاوتایە لەگەڵ یەزید کە لە زمانی عەرەبی وەریانگرتووە،بێگومان ئێزیدییەکان خۆشیان لەبەر ئێش و ئازار و ناخۆشی لەلایەن عەرەبەکان و بوون بەعەرەب کردنیان لەم چەواشەکارییەدا بێ ڕۆڵ نەبوونە و یەزیدی کوری مەعاوییە بە یەکێک لە پیروزەییەکانی خۆیان دەزانن.