ئیسلامەکان دەڵێن، کە کورد لە نەوەی جنۆکەیە!

Wednesday, 09.19.2018, 22:43

7993 بینراوە


ئەو ڕۆژانەی، کە ئەوروپا لە تاریکستاندا دەژیا، ئەو کاتەی کە گەلانی ئەوروپا گوێڕایەڵی کڵێسابوون، ئەوکاتەی کە قەشەکان وکڵێسا ڕێبەریان بوون، لە هەموو کووچە و کۆڵانێک دەیان جنۆکە خۆی مەڵاسدابوو.
هەزاران هەزاری وەک مەلا عەلی کەڵەک، مەلا کرێکار، مەلا بەشیر، مەلا شێخ ئەحمەدی پێنجوێنی، ڕۆژانە سەرگەرمی دەرکردنی جنۆکە بوون لە گیانی خەڵکە بەشمەینەتەکاندا.
بۆگەنی دەسەڵاتی کڵێسا بەئاستێک گەیشت کە هەروەکوو چۆن ئەمڕۆ خومەینی و خومەینەکانی دیکە کلیلی بەهەشتیان دەدایە دەست مێرمنداڵی بێچارە و بێدەرەتان، بەهەمان شێوە کڵێسا کلیلی بەهەشتی بە خەڵکە هەژارەکە دەفرۆشت و ناویان نابوو "نامەی لێبوردنی خوا.
بڕوانە نموونەیەک لە نامەی لێبوردن کەلە نێوان پاپا و کڕیارێکی هەژاری بێچارەدا واژۆ کراوە.
لەوەش دڕندانەتر کڵێسا و بەڕێوەبەرەکانی دۆزەخیان لە ئاسمانەوە هێنابووە سەر زەوی، ڕۆژانە نمونەی "سەردەشت عوسمان" و (ئەحەی خلە)یان تێدا دەسوتاند، ئەمیش بەناوی جادووگەریی، جنۆکە، ئەو پرۆسێسەشیان ناونابوو ' ڕاوە جادووگەر" زیاتریش ئەم ڕاوە جادووگەرییە، تەنها بۆ ئەوانە بوون کە دژ بە داهێنانی جادووگەری کاریان دەکرد.
تێبینی: (ئەحەی خلە شیوعی بوو، بە فەرمانی مەلا مچە نەوتیان کرد بەسەریدا و بەزیندوویی سووتاندیان).

ئەوانەی سووتێنران، بۆ ژیانێکی ڕایالیستی تێدەکۆشان و ژیانی خۆیان کردە قۆچی قوربانی.
لەوانەش، مرۆڤە دانا و زاناکان دەیانی وەکوو "گریۆدانۆ برۆنۆ" ،چوونکە ئەو زانایە جێ پێی زانای ئەستێرەناسی "نیکۆلاس کۆپرینگ" هەلگرت و درێژەیدا بە بیروبۆچوونەکانی "کۆپرنیگ" و سەلماندی، کە خۆریش تەنانەت ئەستێرەیەکە لەو دەیان ملیاردەها ئەستێرە و "زەویش چەقی گەردوون" نییە و" خۆر ناجوڵێت و وەستاوە، بەڵکو ئەوە ئەستێرەکانی دیکەن کە بەدەووری خۆردا دەسووڕێنەوە". کۆپرینگ بەیەکەم زانا و فەیلەسووفیێک ناودەبرێت کە دەرگای دۆزەخی بەرەو داخستن بەڕێکرد. کاتێک "برۆنۆ" گەیشتە کۆتایی پڕۆژەکەی و ئاشکرای کرد، کە نەخێر "خۆر ناجوڵێت بەڵکوو ئەوە ئەستێرەکانی دیکەن کە بەدەووری خۆردا دەسووڕێنەوە"، ئەوکاتە کڵێسا ئەوەی بەیاخیی بوو لە دین لە قەڵەمدا.
هەرسێ ئاینەکە، هەمان باوەڕیان هەبوو، تانەنەت قورئانیش، کە خۆر دەڕوات و زەویش چەقی گەردوونە.
وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ۝ وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّى عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ ۝ لا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ يس:38-40. "واتا خۆر دەڕوات"،
کڵێسا دۆزینەوەکان برۆنۆی بۆ قووت نەدرا و لە ١٧ی ٢ی ساڵی ١٦٠٠ لە شاری ڕۆما لەمەیدانی " کامبۆ دی فیۆری" لەناو کڵپەی ئاگرادا سووتانیان، ئەمانە و گەلێکی دیکە سەرەتا خۆیان زانای ئاینی کڵێسا بوون، دۆزینەوە و بۆچوونەکانی سەراپایان بە بەڵگەی زانستی سەلمێدراون کە پێچەوانەکەی دروستە. واتا زانست بەڵگەی هەیە، ئاینیەکان هەر هیچیان بەدەستەوە نیە و هەرکاتیكیش وەڵامیان نەما بۆ سەلماندنی ئەڵێن خوا ئەزانێت.
سوارێکی دیکەی ئەم بوارە کیژۆڵەیەکە بەناوی "ژان دێئارک" کاتێک کە ئەم کیژۆڵە گەیشتە لوتکەی دەسەڵاتی سەربازی و توانی کۆتایی بە شەڕی ١١٦ ساڵەی نێوان فەڕانسا و بەریتانیا بهێنێت و بەریتانیایەکان لە تەواوی خاکی فەڕەنسا و ناوچەکانی دیکە دەربکات. کڵێسای بەریتانی و فەڕەنسی ڕێککەوتن کە ژان دێئارک بە جادوگەر تاوانابار بکەن، کردیشیان ژان دێ ئارکیشیان لە کڵپەی ئاوردا سووتاند. چونکە ئاینەکان باوەڕ ناکەن کە ژنیش مرۆڤە وتوانای هەیە وەکوو پیاو.
لەگەڵ بەرەو پێش چوونی زانستیشدا، ئیتر ووردە ووردە، جنۆکەکان و جادوگەرەکان یان "ڕوحەپیسەکان کە لەتەورات و ئینجیلدا بە ڕوحە پیەسەکان ناودەبردرێن" بوونیان نەما، هەموویان بوون بە هەڵم و چوونە ئاسمان. ئێستا نەک ناوی جنۆکە نەماوە، بەڵکو کڵێساکانیش چۆڵ و هۆڵ، بونەتە ئاسەوار و وەک دیاردەیەکی ئەنتیکە خەڵک دەچێتە تەماشایان. ئێستا خەڵک دەست بۆ ئاسمان بەرز ناکاتەوە لەهیچ کەسیش ناپاڕێتەوە، کە پارەی بداتێ، چونکە خۆی کار دەکات، بۆ چاک بوونەوەی نەخۆشیش ناچێتە کڵێسا و لە قەشەکان ناپاڕێتەوە بۆ نوشتە و دوعا ناگەڕێت، بەڵکوو پەنا بۆ دوکتۆر دەبات.

ئەوروپیەکان ئەو کەشتی ڕزگارییەیان دۆزیەوە کە تەنها چارە و تەنها ڕێگای ڕزگارییە، ئەویش داخستنی کڵێسایە، بەڵام ئەفسووس ئێمەی نەگەبەیتیش تازە بە تازە دوای مەلایەکی ساختەچی و خوێڕیەکی وەک مەلاکرێکار و مەلابەشیر و مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی دەکەوین.
بۆ ئەوەی زیاتر یان قوڵتر لەو بیرۆکەیەی کە ئەڵێ کورد نەوەی جنۆکەکانی پێغەمەبەر سلێمانە، با سەرەتا گوێ لەم چەند ڤیدیۆیە بگرین، ئەم کابرایە ئەڵێ: "عوج بن عونق" ئەمەش لە زمانی داناترین و زاناترینی ئیسلامیەکانەوە وەریگرتووە، واتا لەخۆیەوە قسە ناکات و ئەڵێ: ماسیەکەی لە دەریا دەرهێنا و بەرزی کردوە بۆ ئاسمان واتا نزیک خۆر، پاشان بە تیشکی خۆر برژاندی و خواردی.

ساڵەهایە کە نمونەی مەلا سەید ئەحمەدە پێنجوینی و مەلا کرێکارەکان  لاوانی بەشمەینەت لە خشتەدەبەن، لەگەڵ ئەوەشدا کەسانە تەنانەت پیاوە ئاینەکانیش دێنەگۆ و ڕاستیەکان بەگوێی بێگوێکاندا دەچرپێنن، بۆ نموونە لەم گرتە ڤیدیۆیەدا کەسێکی بەئاگا کە خۆێ ئیمامە، ئەڵێ بوخاری بوونی نییە، بوخاریەک کە کوێڕ بووە و عەرەبیشی نەزانیوە، ئیتر چۆن توانیوێتی کە ووتاری سەرکردەوەی عەرەب محمەد کوڕی عەبدوڵا کۆبکاتەوە
هەندێک لەمەلاکان لەوەش زیاتر پێداگری دەکەن، چونکە دەزانن کە "ملک الیمین" کارێکی جانەوەرانەیە و جێگای لەناو ژینگەی ئەمڕۆدا نابێتەوە، بۆیە کابرا کە خۆی مامۆستای فەلسەفەیە ئەڵێ تا ساڵێ ١٩٤٨ مللک الیمین باوی بووە و کە درێژکراوەی پەیام و پەیڕەوی خوودی محمەدە. 
بەکورتی مللک یمن واتا ئەو ئافرەتەی کە دەیکڕێت، هەرچەند دەتوانی بیان کڕیت، ژمارەیان دیاری نەکراوە، دوایش دەتوانیت کە بیان فرۆشیت وەک مەڕ و ماڵات،

لەهەمان کاتیشدا ئەگەر منداڵت لەو ژنانە بوو، ئەوا بێمنەت دەتوانیت وەک ژنی خۆت سواری ئەو کچە ببێت، هەرچەندە منداڵی بیلۆگی خۆتە.
لەوەش دڕندانە تر و وەحشیگەریانەتریش، بن عەمر بە ئاشکرا و بەبێ پەردە ئەڵێت دەتوانیت سواری خوشکی خۆت ببیت.

https://www.youtube.com/watch?v=U_HKAv5i8as

کاتێک کە ئەڵێن لە عومەری کوڕی خەتاب دەگێڕنەوە، کە گوتویەتی کوردەکان لە نەوەی جنۆکەن، دوای ئەوەیش قیل قال دەست پێدەکات لە سەرچاوە جیا جیادا هەمان بۆ چوونیان هەیە، کە کورد نەوەی چنۆکەیەوە خوا ئاشکرای کردووە.
ئەوەش کە ووتی ماسیەکەی لەدەریا دەرهێنا و بەرزی کردوە و بەتیشکی خۆر برژاندی، لەگەڵ ئەوانەش کە ئەڵێن سواری خوشکی خۆت یان دایکی خۆت ببە، ڕەوایە یەک عەقڵیەتە، هەمان ئەو بیر بۆچوونە ئەفسانەییانەیە کە باوەڕیان وابووە هۆکاری بومەلەرزە ئەوەی کە زەوی لەسەر پشتی گایەکە و مێش دەدات بەگاکەوە، ئیتر گاکەش خۆی ڕادەوەشێنێت، بۆیە بومەلەرزە ڕوودەدات، ژیان پڕە لەم جۆرە ئەفسنانە، نموونەی ئەفسانەکانی گرێکی کە سەدان خودایان هەبووە.
لێکچواندنی کورد بە جنۆکە لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، هەروەکوو دەزانین عەرەب تەنها لە نیمچە دوورگەی عەرەبدا بوونیان هەبووە، زۆربەی هەرە زۆریان دارستان و چیا و بەفریان نەدیووە، کاتێکیش دەگەنە کوردستان و شەڕ لەگەڵ کوردا دەکەن، نیشتیمانی کورد چیا و دارستان بووە و توانیویەتی بە سانایی خۆی لەپێش چاوی عەرەبەکان وون بکات.
عەرەبەکانیش لەو دیاردەیە تێنەگەیشتوون، جگە لەوەی کە بڵێن ئەمانە جنۆکەن، ئیتر دەماو دەم بۆ یەکتریان گێڕاوەتەوە و دواتریش بۆتە ووتاری عومەری کوڕی خەتاب.
نەک هەر ووتار محمەدی پەیامبەری ئیسلام، بەڵکوو دەقە قورئاینیەکانیش زۆربەی هەرە زۆری بێ سەر و بەرە، بۆ نموونە کۆتایی سورەی لوقمان ئەڵی بەس خودا دەزانێت کەچی لەسکی منداڵدانی ژندایە، کەچی ئێستا ستەرێک بەدوو دەقە پێت ئەڵێ کە ئایا ئەوە کوڕە یان کچ.
میسریە کۆنەکان لە ئەنجامی تاقیکردنەوەدا بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەگەر ژنێکی دووگیان میز بکات بەسەر گەنم و جۆدا ئەگەر گەنمەکە زووتر چەکەرەی کرد، ئەوا سکەکە کورە، ئەگەر جۆکەش زووتر چەکەرەی کرد ئەوا سکەکە کچە.
قورئان ئەڵی خۆر لەسەر زەوی دەچێتە چاڵێکی قوڕاویەوە، بەڵام زانست ئەڵی کە خۆر ٣٥٠ هەزار جار لە زەوی گەورەترە، جگە لەوەش خۆر ناجوڵێت، بۆ هیچ کوێیەک ناڕوات.
هەر سێ ئاینەکە جوولەکە، کریستان، ئیسلام مێژووی مرۆڤ بە گەیشتنی ئادەم و حەوا بۆ سەر زەوی دادەنێنن، کە خوا لە بەهەشت دەریان دەکات. کە دەکاتە٨٧٠٠ ساڵ، بەڵام زانست بە ٨ ملێۆن ساڵی دەخەمڵێنێت، ئەمە لە کاتێکدا کە ئادەم و حەوا ناوکیان هەبووە، واتە ئەوانیش لە سکی دایکیانەوە هاتوونەتە دەرێ.
ئەوەی ئاینەکان باسی لێوە دەکەن سەراپای ئەفسانەیە.
ئیتر بزانە بۆچی سەر زمان و بنی زمانی مەلاکان دژی زانستە.







(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 3.5/5)