Saturday, 22/09/2018, 13:06
14022 بینراوە
کوردستانپۆست، کورتە هەواڵ: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند:
ئیران، ماوەیەکی درێژە ڕووبەڕووی دنیا بۆتەوە، ئیران میلیشیاکانی لبنان، یەمن و عیراقیان پڕ چەک کردوە، مووشەک لە کەنداو دەگرن. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە کارانە، فشاری دیبلۆماسیی و ئابووریی خستۆتە سەر ئیران. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، ئێمە بە ئیرانمان ڕاگەیاندوە ئەگەر لە ڕێگەی ئەو هێزانەی کە سەر بە ئەوانن بیانەوێت لە ناوچەکە دەست لە هێزە ئەمریکییەکان بوەشێنن و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بخەنە مەترسییەوە، ئەوا ئێمەش بێ دەنگ نابین و ڕێگە نادەین گروپ و میلیشیای سەر بە ئیران ئەوەی بۆ بچێتە سەر ئەویش بەوەدەکرێت کە موحاسەبەی سەرچاوەکە بکەین کە ئیرانە، تا ئەو ئاستەی موحاسەبە کردنەکە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیش بێت.
© 2019- Kurdistanpost