پەتیارەکانی گەڕەکی بێلڤیل لە پاریس

Sunday, 09.23.2018, 21:45

4084 بینراوە


مەدام کلۆد، ئەو ئافرەتەبو کە وەک بورجی ئیڤڵ ناوداربو، کاتیک شای ئێران دەهات بۆ فەرەسا سەردانی مەدام کلۆدی دەکرد، کچانی پەتیارەی جوانی بۆ دەنارد، بەلام  ئێستاکە بە پیچەوانەی ولاتانی ئەوروپاوە کاری لەشفرۆشی قەدەغەیە لەفەرەنسا و تەنانەت مشتەریەکانیش غەرامە دەکرێن .
هێشتا هەندێک ناوی کۆلانەکانی پاریس بیرەوەری ئەو سەردەمەن؛  شەقامی پەپولە، هۆتێلی خۆشەویستی، کۆلانی وەفاداری..........تاد، هونەرمەندەکانی سەتەی نۆزدە، ڤانگۆخو تولوس لۆتغێکو پیکاسۆ و....تاد شەوانیان لەو جێگایانە دەبردە سەر و کچە پەتیارەکان دەبونە هەوێنی هونەرەکەیان.
لەم دوایانەدا کۆمپانیایەکی بازراگنی ئۆفیسی خۆی لە بینایەکی بەناوبانگ کردەوە کەکاتی خۆی کاری لەشفرۆشی تیادا دەکرا، ڕۆژی کردنەوەی  ئۆفیسەکەیان، لە نامەی دەعوەتیاندا بۆ مشتەریەکانیان نوسیبویان ؛  جاران مشتەریەکان کاتێک لەم جێگایە  دەچونە دەرەوە، هەمیشە دڵخۆشو رازی بون بەو خزمەتەی بۆیان دەکرا، ئەم خزمەتە لەلایەن ئێمەوە بەردەوام دەبێت .
ئێستاکە کچە پەتیارەکان لە کۆلانو لە باخجەکانی پاریسدا کاردەکەن. ڕێکخراوە خۆبەخشەکان لە پاریس، شەوان بە فەردە و بەتەن، کۆندۆم دابەش دەکەن بەسەر کچە پەتیارەکانی پاریسدا بۆ پاراستنیان لە نەخۆشی، وەک کچێکی گەنجی فەرەنسی  دەیوت؛  بێ تاقەت بوبوم لە سەیرکردنی خۆم  لە ئاوێنەدا، بۆیە بڕیارم دا  خزمەتی ئەو کەسانە بکەم. 
گەڕەکی بێلڤیل لە پاریس کە جاران جولەکەو عەرەبی زۆری لێ بو، ئێستاکە زۆرینەی ئاسیایین.  کۆچی ئاسیایەکان بۆ فەرەنسا زۆر تازەیە  دەگەڕیتەوە بۆ سالانی هەشتا دوای کۆچی عەرەبەکان لە سالانی شەست. بەلام ئاسیایەکان ئیشکەرنو جێگایەکی گرنگتریان لە فەرەنسا داگیر کردوە و خەریکن پێشبڕکێی عەرەب ئەدەنەوە،  بۆیە عەرەبەکان خۆشیان ناون، لەم دوایانەدا لەهەندێک گەڕەک گرژی کەوتە نێوانیانەوە.
 هەمو ئاسیایەک دو ناوی هەیە ناوێکی فەرەنسی و ناوێکی ئاسیایی، کاتێک دەبینم کوڕێکی ئاسیایی ناوی ژۆن فیلیپە، هەروا ئاسان نیە بانگی بکەیت، هەرچەندە لێرە لەدایکبوە و فەرسنی لە من باشتر دەزانێت .
کچە پەتیارەکانی بەلڤیل هەمویان ئاسیایین، بەلام لەو کچە ئاسیایە چینیانە ناچن ؛ لێو ئەستورو جوانو خنجیلە، ئێتنیەکی جیاوازن ،  شیوەی دەموچاوییان وەک مرۆڤی سەرتایی وان، زۆر جوان نین، بۆیە شانازی بە سمتو مەمکیانەوە ناکەنو دای دەپۆشن، بە شتی تر مشتەریەکانیان رادەکێشن، چگە لەوەی کە نرخیان هەرزانە.
 ئێواران  بەتایبەتی ئێوارانی شەمەو هەینی ئەم گەڕەکە جمەی دێ، لەبەر ئەوەی کە باڕو دیسکۆ و چێشتخانەی هەمە جۆرو خۆشی لێیە، گەنجی پاریسی زۆر دێن بۆ ئەم گەڕەکە، یەکێکە لەگەڕەکە ڕەسەنەکانی پاریس، جێشتخانەی کوردی، فەرەنسی، ئاسیایی، ئەرجەنتینی، ئێرانی، باڕی کەبیلی، چێشتخانەی زاگرۆسی کاکە عەلی کودوستانی باکوریش کە بەناوبانگە..........تاد، مزگەوتێکی بچوکیشی تیا کراوەتەوە لە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر ئیسلامیەکان لەسەر جادە نوێژیان دەکرد ناچار مزگەوتێکیان بۆ دروستکردن.  باڕی کوڵی لێیە و هەرکەسەش بەرەو ئەو جێگەیە مل دەنێت  کە دەستنیشانی کردوە. لە باڵەکۆنێک لە سەروتەوە ئاهەنگە و دەندگی مۆسیقا دێت، چەند کورو کچیک جگەرە دەکێشن،  کچێک بە بتڵێک شەرابەوە دەروات بۆ ماڵی هاوڕیکانی، کوڕێک بە چەپکێ گولەوە بۆ لای خۆشەویتەکەی، پێ دەچیت هیچی تر نەبینێت بە چواردەوریا؛  کە کابرایەک وەستاوە داوای ئۆرۆیەک دەکاتو نانی نیە بیخوات،  لەولاوە کۆمەلە کەسێک هێرۆین کۆکاینو حەشیشە دەفرۆشن، پەناهێندەیەک یان بێ جێگایەک ئاوات بەژیانی ئەو دەخوازێت، نای بینێت کچێکی جوانی بەرازیلی بە دایکو باوکی وتوە کە لەفەرسنسا کار دەکات بۆ بژێوی ژیانی مندالەکانی و لە فەرەنساش کاری پەتیاری دەکات، پێ دەجیت  دە مەتر لەولاترەوە لە کۆڵانێکدا کوریک کچێک لاقە بکات ، بێ گومان ناتوانین ببینین چی روئەدات لەژێر زەمینەکاندا، لەودیو دیواری ئەپارتومانتەکانەوە.  
ئێواران لەبەردەم هەندێک جێشتخانەدا سەرە دەگریت، لەبەردەم مندا کێ سەرەی گرتوە ؟ دەرهێنەری سینەمایی ؛ رۆمان پۆلانسکی. کاتێک من دەهاتم بۆ ئەم چێشتخانانە ئەمانە نەیان دەزانی ئەم چێشتخانەیە بونی هەیە،   بەلام ئێستاکە بونەتە شوینی بەناوبانگو هەندێک جاریش توریستە ئەمریکیە ملوێنەرەکان کە بێزاربون لە خواردنو جەوی ساردوسڕی پالاسەکان،  لە نیۆرک تایمزدا وتارێکیان خوێندۆتەوە لەسەر چیشتخانەیەکی جیاواز، دێن بۆ ئەم ناوچەیە  وەک باڵندەیەکی ون بو  لەم گەڕەکەدا دەسوڕێنەوە.
 سەردەمێک کەلەم گەڕەکەدا کارم باڕمان بو، لەمانگی ڕەمەزاندا دوای دوی شەو کاتێک باڕمان دادەخس، دەچوینە بارە کەبیلەکانەوە و لەوێ یاری دومبەلەمان دەکرد هەتا چواری بەیانی، کاتێک نانەواخانە دەکرایەوە نانێکمان دەکڕيی و دەچوین دەخەوتین. بەم جۆرە ژیانە دلین ؛ باڵندەی شەوان یان ژیانی دراکولا .
ئێوارەیەک لەم جێشتخانە لاوسیەدا کە ناوی لاوسیامە لە گەڕەکی بەلڤیل،  خواردنی بەتامو بۆنداری خۆش دەخۆیت، دانیشتبوم،  لەدوای نان خواردن ئافرەتێکی قەیرەی ئاسیایی لەگەڵماندا دانیشت، منیش هەروا خێرا باسی ڕابوردوی خۆمم بۆ کرد لەگەل کچیکی لاوسیدا کەچۆن ئەو ڕۆژەی هات بۆلام لەژورێکدا وەک کچێکی ڕۆژهەلاتی، پێی وتم کەدەبێت پەنجەرەکە داخەم، پاشان دەرگاکە، پاشان پەردەی پەنجەرەکە...تاد، ئەمە تەنها بۆ ئەوەی بتوانێت مەمکیم پیشان بدات، لە کتێکدا کە ئەم بیرەوەریانەم بۆ ئەم ژنە دەگێڕایەوە،  ئەم ژنە زۆر بەم بەسەرهاتە سەرسام بو، هەر پرسیاری لێ دەکردم دەربارەی ئەم ڕوداوە، دەربارەی کچەکە،  لە کۆتاییدا زانیم کە وادیارە باسی ژیانی ئەو خانمە دەکەم کە کاتێک گەشتۆتە فەرەنسا . کاتێک پرسیارم لێکرد کە کاری چیە لەوەڵامدا وتی کە ئەو خاوەنی چێشتخانەی لاوسیامە .
پاش داخستنی بارو چێشتخانەکان، جادەو کۆڵانی بەلڤیل پر دەبن لە گەنجانی مەستو سەرخۆش، ئەوانەی کە  توانیویانە لە ڕاو نێچریێکیان دەستکەوێت، لەناوەڕاستی چادەی بێلڤیلدا خەریکی ماچ کردنن، دەم لەناو دەم،  دەست لەناو سمتو بە شانازیەوە لەناوەراستی شەقامەکەدا وەستاون، هەندێک سەیارە هۆڕن لی ئەدەن بۆ ئەوەی بتوانن تێ پەڕن، ئەوانەشی کە لە راوکردن هیچیان دەستنەکەوتوە، دەقیڕینن وەک بەرانی شاخدار شۆق ئەدەن لە تەنەکەی خۆلو سەرەو نگومی دەکەنەوەو هاوار دەکەن وەک ئاژەڵێکی تورەو نارازی ، لەولاشەوە چەند پۆلیسێک خەریکی پشکنینی چەند گەنجێکن بەتەنیش دیوارێکەوە. لەولا ترەوە تاکسیەک وەستاوە و کچیک سەری دەرهێناوە و دەڕشیتەوە، کچێکی ئەفریقی بەتەنیشتمەوە هاوار دەکات ؛ جرج....جرج.....کچە رائەکات وەک ئەمە یەکەم جاری  بێت جرج لە جادەکانی پاریسدا ببینێت. ئەبێت بووترێت کە جرج لە شەواندا هەڵپەڕکێ و شاییانە لە پاریس، دەمەو بەیانیش جرجەکان دەگەڕێنەوە مالەوە و کەروێشکەکان ێینە دەرەوە، هەندێک جار دەمەو بەیانیان دەیینیت کوریکی گەنجی بۆینباخ لەمل بەکراسە سپیەکەیەوە کە قۆپچەی پێوە نەماوە بەدوای کەروێشکێکدا رادەکات لەدوای ئەوەی هەمو شەوان بەدوای کچاندا ڕای کردوە و هیچی دەست نەکەوتوە ئینجا نۆرەی کەرویشکە.  بۆ کەمکردنەوەی جرج لەناو پاریسدا ، شارەوانی پاریس جۆرێک لە ئاژەڵی هێناوە و بلاوی کردۆتەوە بە پاریسدا کە پێی دەڵێن فیوغێ،  لە سمۆرە گەورەترنو کلکیان درێژە، شەوانە دەیان بینیت بەجادەکانی پاریسدا دەپەڕنەوە، ئەمانە جرجی پاریس دەخۆن، بەلام چرجەکان هێندە گەورەن هەندێک جار گولەش نایان کوژێت. لە دارستانەکانی دەورو بەری پاریسیشدا رێوی زۆرن .
منیش وەک ئەوان بە جادەکانی بەلڤیلدا  تێ دەپەڕم، کاتێک دەبینم پەتیارەیەکی ئاسیایی کە بەشی کارەکەی فەرەنسی فێر بوە،  لێم نزیک دەبێتەوە و پێم دەڵیت ؛ شێلان باش، مژین خۆش، گان هەرزان، لەدواشمەوە کچیکی فەرەنسی سەرخۆش ئێخەی کراسەکی کردۆتەوە و مەمکی دەرپەراندووە بە زەردەخەنەوە  پێم دەلیت ؛ دەستی تێخە بە ئارەزوی خۆت بە بەلاش،  ئەوانە مەمکی راستینو بە جەلاتین پڕ نەکراونەتەوە. بێ گومان هەمو شەوێک کچێک ئەو داوایەت لێ ناکات، بەلام درەنگان،  شەوانی شەمان، وەک بازاڕی میوە فرۆشەکان دەکەونە هەڕاجی کەلوپەلەکانیان. لەولاشەوە سەیارەیەکی ڕیکخراوەکان بۆ پشکنینی تەندروستی پەتیارە ئاسیایەکان وەستاوە، تەنانەت لەسەر سەیارەکە بە زمانی ئاسیایی لێی  نوسراوە هەتاوەکو پەتیارەکان تێی بگەن . گەنجێکی عەرەب وتی ؛ من دانی پیادا ئەنێم کە وەک کەسێکی خۆپەرست هەلی هەژاری پەناهێندەیی بۆ خۆم ئەقۆستمەوە؛ جوانترین شیلانو مژین  بە پەنجا ئۆرۆ، پاشان بەردەوام بو وتی ؛ ئەو شەوە یەکێک لە پەتیارە ئاسیایەکان پێی وتوە ئەگەر سێ برادەری بۆ بهێنم، بۆ ئەو بە خۆڕایی دەبێت.
ئەم پەتیارانە بەیانیان سەرەیان گرتوە لەبەردەم ئونیۆن وێستن، ئەو پارانەی دەستیان کەوتوە بە شەودا دەینێرنەوە بۆ خیزانەکانیان، بەشێکی دەڕوات بۆ ئەو قاچخچیانەی گەیاندویەتیە خەوی فەرەنسا، بەشەکەی تری بۆ خێزانەکەیان، نامەیەکیش بە رەسمێکی بورجی ئیفلەوە دەنێرن  بۆ کەسوکاریان، تیایدا دەنوسن کە ئیشوکاریان باشە لە فەرەنساو کابرای خاوەن ئیشیش باشە لەگەڵیان . کاتێ دەگەنە فەرەنسا ژورێک دەگرن بەکرێ، ژورێکی بیست مەتر چوارگۆشەیی،  بە دە کەس دەچنە ناوی و بە کارتۆن بەشی دەکەن، هێندەی جێگای خەوتنیان، لە ژێرەوە کارگەیەکی جلوبەرگ ڕۆژ تا ئێوارێ خەریکی کارن وەک مێرولە. 

 بێگومان ئەمانە شانسیان هەیە کە گەشتونەتە ئەوروپاو بە کاری لەش فرۆشیەوە خەریکن، چونکە هاوەلەکانی ئەوان لەکاتی پەڕینەوەیاندا بە دەریادا لەسەر بەلەمێکی ىچوکی کوناوی و شەقوشڕ، پیراتەکان دەیەن بەسەریانداو هەمو کەلو پەلیشیان لێ دەسێننو پاشان بە چەکوشێک ئەژنۆیان دەشکێننو فڕییان ئەدەنەوە ناو دەریا هەتاوەکو نەتوانن مەلە بکەنو خۆیان ڕزگاربکەن .
کوڕەی باڕمان کاتێک ئەمەی بۆ دەگێڕامەوە، خەریکی بیرە خواردنەوەبوم لە بەردەمی ئەودا، بە بیستنی ئەو ڕوداوە دەستم گرتبو بە ئەژنۆمەوە، ئەژنۆم شکابوم ،  هەر خێرا کەوتمە پەلەقاژێ و هاوار هاوار و نەم دەتوانی هەناسە بدەم، وام دەزانی کە باڕەکە دەریایەکەو منیش ئەنژۆم شکاوە و لە بنی ئەم دەریایەدا دەمەوێت خۆم رزگاربکەم بەلام  ناتوانم، بە پەلە قاژێ خۆم گەیاندە دەرەوەی باڕەکە، کابرای باڕمانی ئاسیایی بانگی کردم کە بۆ کوێ دەچم،  دڵنیام کردەوە کە دەگەڕیمەوە. دوای گەڕانەوەم لێم پرسی؛ ئێ باشە، ئەو پیراتانە کە کە لوپەلەکانیان دزین، چ پیویست ئەکات کە ئەژنۆتان بشکێنن ؟ نەوەکا خۆیان ڕزگار بکەنو  خەبەر بەوانی تر بدەن، هەتاوەکو ئەژنۆی هەمویان بشکێنن. 
ئەو کارانەی کە گرانن، فەرەنسیەکان جێی دەهێڵن بۆ عەرەبو ئاسیایی، وەک نانەواخانە و کەفێ تاباک، مانگێک لەمەوبەر ئەم باڕە خاوەنەکەی فەرەنسی بو، ئێستاکە ئاسیاییە، بەکابرای ئاسیاییم  وت کە من ئەم ساڵ نەچوم بۆ سەفەر و بۆم نەکرا، ئەو پێی وتم کە  پێنج سالە نەچوە بۆ سەفەر، ئیتر من هیچ قسەم پێ نەما .
لە باڕەکەدا بۆ بەخێرهاتنی میوانەکانیان، تۆزێ خواردنیان لە قاپێکدا دانابو کە ڕەنگی سور بو، پرسیارم کرد کەئەمە چیە، وتی ئەمە گۆشتی ووشکە بە بەهاراتێکی تایبەتی چینی، منیش بەدەم قومی بیرەوە تۆزێ گۆشتم خوارد، هەر کەتامیم کرد خێرا رام کرد بەرەو ئاودەستەکان، هەمویم هەڵهێنایەوە، هەتا هەفتەیەک تامو بۆنی ئەو گۆشتە شیرینە لەدەممدا مابو .




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 3.5/5)