هەڕەشەکەی مەسعود لەسلێمانی و ئابڕوتکانەکەی بەرهەم ساڵح

Thursday, 27/09/2018, 14:00

7564 بینراوە


نازانم هاتنەکەی مەسعود بۆ سلێمانی دواجاری دەبێت، یان فریا دەکەوێت جاری تریش بەو شارەدا گوزەر بکات؟ دواجار قسەکردنی مەسعود و خۆبادانی وەک قسەی "مەلا معەز، یان فەرماندە ئەحمەد " وایە خەڵکی قسەی ئەمانە بۆ خۆشی و چێژ وەردەگرن و بڵاو یدەکەنەوە، چونکە ئەوان هیچیان لەباردا نییە و کەسیش چاوەڕوانی کرداریان لێناکات.مەسعودیش بەهەمان شێوە قسەکانی هێندە پوچە مرۆڤ پێکەنینیشی پێنایەت، چونکە لە ماوەی ژیانی ئەم پیاوەدا سەدان جار هەڕەشەی کردوە، قسەی بەرزو نزمی کردوە، زۆرجاران خۆی بەراورد کردوە بە ناپلیۆن پۆناپارت، چونکە وەک ناپلیۆن ئەویش باڵای خنجیلانەیە، مەسعود هێندە دەبەنگە نازانێ ناپلیۆن "ڕۆبس بیرۆ"ی جەلادی چۆن بە"گیوتن" کوشت لە تۆڵەی ئەوەدا، کە ئەو جەلادە ملی خەڵکی زۆر پەڕاندبوو، دوایش ناپلیۆن بەدرێژایی ژیانی لە ٦٠شەڕ و شۆڕشدا بەشداری کردبوو، بەڵام مەسعودەکەی لەمەڕ بارزان، کە دوای راپەڕینەکە گەڕایەوە، کێ لە بیری ماوە، چۆن پەنجەی بە کونە لوتییدا دەکرد و پاکی دەکردەوە، ئەوسا بۆ خەڵکی دهۆک قسەی دەکرد، چونکە لە راژان و لە ئێران کاری هەر ئەوەبوو، ئەو ئەتوار و خووە ناشرینە فێربوو، کاتێکیش گەڕایەوە و بەردەوام دەڵێت: من پێشمەرگەم کەچی بۆ ڕاویش گوللەیەکی نەتەقاندوە، وا ئیستا هاتۆتە سلێمانی و هەڕەشە دەکات لە خەڵکی شارێک کە ڕووبارێک خوێنی داوە لە پێناو نیشتماندا، هەر خۆی مەسعود ووتی : ساڵی ١٩٦٣ لە سلێمانی ٨٧کەس کران بەژێر خاکەوە، چونکە سوکایەتیان بە وێنەی باوکیان نەکردوە، لە گیرفاندۆمەکەی ئاکپارتیشدا ووتی:" حساب بۆ کەس ناکەین" کەچی خۆی لێشێت کردین و ماوەیەک دیار نەما تا ئەو کاتەی لەگەڵ کەێکدا وێنەیان گرت و ئەوەتانێ لە دوای گیفراندۆمەکە لەگەڵ ئەم گوێدرێژەدا هاوڕێیەتی بەستبوو، کەچی سەرۆ قادر ناوی نابوو "بێدەنگێکەی مەسعود، لە ڕۆژۆکەی گاندی دەچێت ".
 مەسعود هەڕەشە دەکات لە سلێمانی، ئێمە دەزانین ئەو هیچی لەبار نییە ؟ گومانمان لەوە نییە، بەڵام کاتێک ئێران لە حیزبی دیمکراتی دا لە کۆیە، مەسعود هیچی نەوت، ئەوە هەموو ڕۆژێک تورک بۆردمانی گوندەکان دەکات مەسعود هیچ ناڵێت، چونکە ئەو پیاوە، کە بە جامانە کوردە و بە سمێڵەکەی پیاوە، ئەوە نییە قسەبکات، خۆ باسی سەربازگە و دەزگا هەواڵگرەکانیش ناکەین، کە لەهەموو جێگەیەکن لەسایەی ئەم خائینانەوە هەواریان هەڵداوە.بۆیە هاتنەکەی مەسعود بۆ سلێمانی نە ئاشبەتاڵمان لە بیر دەباتەوە نە تەقەکانی لقی چوار و خەڵتانکردنی خەڵکی شار، نە ڕاکردنەکەی مەلامستەفا لە ئاشبەتڵەکەدا، نە شەڕی ناوخۆ نە قەڵای ئامێدی کە گەنجەکانی سلێمانیتان تێدا ئەشکەنجە دەدا.
بەرهەم ساڵح :
لە کەسایەتی پوچی ئەم کەسەوە زۆر لە سیاسیەکانت بۆدەردەکەوێت، لە کاتێکدا ئێمە بە زۆر ئەم بەشەرانەمان کردۆتە سیاسی، چونکە لەو نیشتمانە کڵۆڵەی ئێمەدا هیچ کەسێک باجی خۆفرۆشی، درۆ، دزیی، داگیرکاریی، فایلداریی، جاشێتی، سخوڕیی، دووزمانی، بازبازێن و خۆپەرستی، کاروکرداری نادات و کەسێک تا ئێستا لە سەر هەڵە، تاوان، دۆڕاندن لەسەر خوێنی خەڵک، نە دادگای کراوە، نە لە گوڵ کاڵتری پێوتراوە، ئەمەش مێژوویەکی دوروورو درێژی هەیە لەناوماندا.
بڕوانن جاشێک خۆفرۆشێک دوایی هەموو تاوانێک کە بەرامبەر گەلەکەی کردوێتی و لەخزمەتی داگیرکەراندا بووە، تەنها سەنگەری گواستۆتەوە، کەس لەگوڵ کاڵتری پێنەوتوە بەڵکو بۆتە بەرپرس و شۆڕشگێریش، ئەمە تەنها لای ئێمە جێگەی دەبێتەوە، بۆیە بەرهەم ساڵحێک کە ڕابردوویەکی پڕگومانی هەیە، لە گیرانەکەیەوە کە بەبێ لێبوردن بەردەبێت و لە زینداندا دێتە دەرەوەو لەوێشەوە بەرەو لەندەن دەچێت، دوایی بەردەوام لە سەفارەتی عێراق لەیادی لەدایکبوونی سەددام حوزوری دەبێت، لەکاتێکدا یان چاکترە بڵێم لەو زەمانەدا خەڵکی بەلێشاو لە دار دەدرا، کەچی بەرهەم لە زیندانیش لەگوڵ کاڵتریان پێنەوتوە، دواجار تاڵەبانیەکی خائین زادە دەیهێنێتەوە لەهیچەوە دەیکەنە مەکتەبی سیاسی و جێگری سکرتێرو وەزیری عێراق و سەرەک وەزیری زۆنی سەوز و دوایی هەموو هەرێم، پاشان دەست دەکات بەداگیرکاری و بازرگانی جگەرە لەهەرێم و دزینی سامان نەوت، دوایش حیزبێک دروست دەکات، پاشان بەچەقەنەیەک دەگەڕێتەوە باوەشی ماڵی تاڵەبانی و ئەوانیش گاڵتە بەدەماخی دەکەن.
بەرهەم چونکە مەعدەنێکی کاڵ وکرچە و ڕابردوویەکی لەرزۆکی هەیە ناشتوانێ بۆ پاکبوونەوە لەو هەموو تێکشکانە خۆکوژی بکات، چونکە پیاو بەمردنی گەواهی لەسەر سیفەتەکانی دەدرێت، بەرهەم بە مردنی دەتوانێت جەخت لەپاکی خۆی بکاتەوە، بەڵام خۆکوژی بەمرۆڤی مەرد دەکرێت، لە١٧ی شوباتدا من کەسایەتی بەرهەمم ناسی کە چ مرۆڤێکی ترسنۆک و دووڕوو درۆزنە.
 ڕاستی من ماوەیەکی زۆرە سەیری کەناڵی کوردی ناکەم هەست دەکەم کات بەفێڕۆدانە، بەڵام ئەوەی ئەم هەواڵانەی لێوەردەگرم ئەو گۆڤارو کەسانەیە کە لۆگۆی بایکۆتیان لە پڕۆفایلەکانیان داوە، کەچی هەر دەسەڵات دەجوڵێتەوە ئەوان بڵاوی دەکەنەوە، کەچی لە بەرەی بایکۆتان، سەمەرەیە مرۆڤێک بایکۆت بکات و ئاگای لە خشەی مارو مێرووی دەسەڵات بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە