پارتیی و یەکێتیی براوەی یەکەمن، لایەنەکانی دیکەش بە چەند دەنگێک خاتریان دەگیرێت

Thursday, 27/09/2018, 20:36

14455 بینراوە


وەکو پیشەی هەموو جارێکی پارتیی و یەکێتیی، کە لە هەموو دەنگدانێکدا و بۆ هەموو هەڵبژاردنێک هانا بۆ ساختە و تەزویرکردن دەبەن، ئەمجارەش هەردوو پارتە ساختەکارە کە بەیارمەتی ئێران و تورکیا شێوازێکی دیکەیان گرتۆتە بەر، دەیانەوێت بە ناشەرعی دەنگێکی زۆر بەدەست بهێنن، بەتایبەتی پارتیی، کە لەخوارەوە هەروەکو سەرچاوەی زانیارییەکە پێی راگەیاندین کورتەی تەزویرکردنەکە ئاشکرا دەکەین :
 لە بارەی دەنگدانی ئەمجارەی بەناو پەرلەمانی کوردستان بە یارمەتی تورکیا، پارتی ئامادەکاریی ساختەکاریی خۆی کردووە بۆ هەلبژاردن،  ئەویش بە چاو ساغی میتی تورک کەوتوونەتە تەزویر، لە ئیستادا تەزویرەکە ئەنجام دراوە، ماوەی مانگێک زیاترە کەوا تیمێکی تایبەت سەر بە میتی تورک خەریکی ئەو کارەن، ئەمیش بۆ هەریەکە لە پارتیی و یەگرتوی ئیسلامی، کە شان بە شانی بزووتنەوەی ملا ئیحسان هاتوونەتە هەرێم. سەرچاوە نهێنییەکەی پێیراگەیاندین، کە رەنگە ئەمجارە بە هەردووکیان تا نزیکەی پەنجا کورسی بهێنن.
دیسان سەرچاوەکە دەڵێت، ئەو بابەتە دروستکراوەی هێرشکردنە سەر پارێزگای هەولێر لە لایەن چەند گەنجێکەوە لە چەند مانگی رابردوودا، یەکێک بوو لە خۆ ئامادەکردن بۆ تەزویرەکە، کە ئەو گەنجانەی تێدا کرانە قوربانی، هەمووی سیناریۆ بوو، بۆ دوو مەبەستیش، کە بە راوێژکردن لەگەل ئەو تیمەی میت لە سەری رەش یەکەم بۆ لاوازکردنی  گۆران لێدانی علی باپیر و تۆمەت خستنە سەر کۆمەل، بەڵام وەکو دوای راوێژ و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرد، بۆیە هێندە قورساییان نەخستە سەری، چونکە زانیان گۆڕان ئەو جەماوەرەی جارانی نەماوە، ئیستا خەریکی گەمەکەن کە بۆ دڵنیایی خۆیان زیاتر لە دەنگەکان هەر کەسە و دەیان و سەدان دەنگ بدات بەبێ ئەوەی پێبزانرێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بە دانیشتنی ئیران و یەکیتیش دا، کەوا ئێران ئاگاداری یەکێتیی کردۆتەوە بە چۆنێتی تەزویرکردنەکانی پارتیی و میتی تورکیا، کە چۆن لە ئیستاوە خەریکی تەزویرکردنن، بۆیە داوای کردووە کە یەکێتیش دەبێت هەمان رێچکە بگرێتە بەر، ئیستادا هێرۆ و کوڕ و ئامۆزاکانیان، تا سنوری سلێمانی و گەرمیان بە یارمەتی تیمی ئیتیلاعات خەریکی تەزویرکردنن، بەلام زۆر ئاستەنگیان لەبەردەمە لەو سنورە بۆیە ناتوانن بە ئاسانی کارەکان ئەنجام بدەن  هەر بەو هۆکارەش بوو، کە پێشتر ئێران داوای لە یەکێتی کرد تاوەکو هەڵبژاردنەکان دوابخری تاوەکو بتوان ریگای باش بدۆزنەوە بۆ تەزویراتەکان.
لەسەر جۆری کاندیدەکانی پارتیی، ئەو زانیارییەی خوارەوەشی پێداین و شێوازی هەڵبژاردنی کاندیدەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە روونیکردەوە، کە ئێمە دەقی روونکردنەوەکە وەکو خۆی بڵاودەکەینەوە:
(ئەو  ژمارانەی پێنج زنجیرە دیار کراون لە لیستی 183 ژمارە: ۱،۳،٤،٦ ،۱۸،۲٠، ۲۲،۲٥،۲۷،۲۹،۳٠،۳۳،٤۲،٤٤،٤۸ ،٦،،٦۱،٦۸،،۷۷،۸٠،۸۹۱٤،۱٦،۱) لەلایەن پاراستنەوە پێشنیار کراون.
تێبینی:
مەرج نیە هەموویان دەربچن، بەڵام ئەمانە لە رێگای کەناڵی پاراستین دەستنیشان کراون
کلیکی وێنەکە بکە، بۆ بینینی کاندیدەکان بە گەورەیی:

هەروەها ئەوانەی دەمێننەوە، هەندێکیان لەلایەن نێچیر و ژمارەیەکی دیکەشیان لەیەن مەسعود بارزانیی پێشنیارکراون، بەشێکی دیکەیان ئەو کەسایەتیی و ئەندامی ناو پارتیین، کە خۆیان هەڵبژاردووە، رەنگە شانسی سەرکەوتنیان کەمتر بێت.
لە رۆژی هەڵبژاردنیشدا  بازنەکان دابەش دەکەن  ئەوەی زۆر مەبەستیان بیت لە رێگای ئاسایش و پێشمەرگە بە دەنگەکانی ئەوان یەکلای دەکەنەوە.
تەزویرچییەکانی ناو یەکێتییش وەکو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قسەی لەسەر کراوە، تەنیا ئەمەیان جێگای سەرنجە، ئەوەیە، کە : ستافیکى یەکیتى پێکهێنراوە هەریەک لەو ئەندامانە دەبیت پێنج کەسى لەگەڵدا بێت، هەر یەک لەو ئەندامانە دەبیت بە دەنگەکەی خۆیەوە پێنج جار دەنگ بدات، دوایی وێنەی کارتەکان بداتە بە ئەندامە سەرەکییەکە، تا بزانێت، ئایا بە راستی دەنگی داوە، یان نا! پێشوەختیش ناسنامەی عێراقی ساختە بۆ ئەو پێنج دەنگە دروست کراوە، دەنگەکەش دەبێت هەمووی بە قوباد تالەبانی بدرێت، لە پێنج بنکەی جیاواز.
ئەم تەزویرەش راستەوخۆ لەلایەن نوسینکەى هەڵبزاردنى قوبادەوە ئامادە دەکریت..کارەکەش بە لاهور تالەبانی سپێردراوە....
لە خوارەوە ساختەکە ببینە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە