پەیامێک لە (بەرەی بایکۆتی هەڵبژاردن)ەوە

Sunday, 30/09/2018, 18:21

5051 بینراوە


بایکۆت، بۆتە بژاردەی کۆمەڵگا!
سەرەڕای هەموو خوێندنەوە جیاوازەکان و تەخوینکردنی بژاردەی بایکۆت لەلایەن دەسەڵاتەوە... خەڵک ئەمڕۆ (بە ڕوانین لە ڕێژەی بەشداریی) بایکۆتی شیاوتر و دروستتر بینی وەک لە بەشداریی (گەمەی هەڵبژاردن)ێک کە ٢٧ ساڵە کۆمەڵگای پێ فریو دەدرێت. ئەمڕۆ خەڵک لە ڕێگەی نەچوون بۆ دەنگدان ئەم پەیامانەی بە بەشدارانی هەڵبژاردن دا:
١- ڕەوایی کۆی سیستەمەکە پووچەڵە و ئەم دەسەڵاتە کە بە هەڵبژاردن نەهاتووە و بە هەڵبژاردنیش ناڕوا، بۆیە بە بایکۆت دەرفەتی بانگەشەی ڕەواییبوونی ڕەتکرایەوە! ئێمە وەک بەرەی بایکۆت سوپاسی بەدەنگەوەهاتنی خەڵک بۆ ئەم بانگەوازە (لە هەقیقەتی هەڵبژاردن) لە هەرێم و عێراقیش دەکەین. 
٢- ساختەکاریی و یەکتر تۆمەتبارکردن لەلایەن حزبەکانەوە سیمای ئەم پڕۆسەیە بووە بە درێژایی ٢٧ ساڵ، کەچی هەر دوای هەڵبژاردن پێکەوە مامەڵە و دانوستان و دابەشکاریی دەسەڵاتیان کردووە، لەمەوە هیچ بەهایەک بۆ ئیرادەی خەڵک دانەنراوە و ئەم بایکۆتە ئەم گاڵتەجاڕیی و بێڕێزیکردنەی بە خەڵک لەلایەن خەڵکەوە کۆتایی پێهێنا!
٣- تەخوینکردنی کەس و گروپەکان کە بژاردەی بایکۆتیان بەدروست زانی و (حزبەکان بە دروستکراوی دەسەڵات)یان لە قەڵەم دەدان، کۆمەڵگا وەڵامی خۆی دانەوە و بۆیانی سەلماند، کە کۆمەڵگا نمایندەکردنی ناداتەوە دەست هیچ حزبێ و دەرکەوت بانگەشەی بایکۆت... لە ناخ و دەروونی مرۆڤی ئەم کۆمەڵگایەوە هەڵجێنراوە نەک بە دەستکرد و هاندانی کەس و گروپەکان. 

پەیامی (بەرەی بایکۆتی هەڵبژاردن)
٣٠/ ٩/ ٢٠١٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە