شوورەیی و شەرمەزاریی

Tuesday, 02/10/2018, 9:10

5339 بینراوە


لە رۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەیەدا ( ١ی/ ئوکتوبەر/٢٠١٨) لە سایتی(کوردستان پۆست) دا، کەسێک بە نـاوی (هـاوبیر ئەکرەم ئەبوبەکر) دەقـی نووسینێکی منی بە ناوی خۆیەوە بڵاوکردۆتەوە و بێشەرمانەش وێنەکەی خۆشی لەگەڵدا داناوە، تەنیا ناونیشانی بابەتەکەمی گۆڕیوە، کە من لەژێر ناوی (لە ئافـرەتە ناودارەکـانی کورد ـ قەدەمخـێر) دا بڵاوم کردۆتەوە.. بەڵام ئەم دزەنووسەرە بەم ناونیشانە (قەدەمخێر مشتێ لە خەرواری کەڵەژنانی کورد) دا بڵاوی کـردۆتەوە.. نە وشـەیەک و نە رسـتەیەکی لە دەقـەکـەی مـن لێنەگۆڕیوە و بۆی زیادکردنەکردووە..!
http://emrro.com/leafreten.htm
-------------------
زۆریشم پێ سەیرە، کە وا بە ئاشکـرا و بەبێ شـەرم هاوبیر ئەکرەم دزەنووسەری نـەزان  بێباکانە بە نـاوی خۆیەوە دەقـی ئەو نووسینەم بڵاوبکاتەوە.؟! بۆ وادەزانێت، تەنیا بە گۆڕینی ناونیشانی بابەتەکەم پەردەپۆشی هەمـوو نووسینەکـەم و دزییەکەی کـردووە؟ واش بە ئاسانی بـەری مانـدووبوونی چەنـد شەونخونییەکم بکاتە توێشبەرەی دزییەکەیەوە و خۆی پێهەڵکێشێت.. هـێندەش نـەزانە رەنگە وا بزانێت، کە من ئەم سایتە بەسەرناکەمەوە.. گەر ئەو تەنیا خوێنەریش بوایە دەبـوایە پێش بڵاوکـردنەوەی ئـەو بابەتـە دزراوەم.. چـاوێکی بە نـاوی نووسەرانی ئەم سایتەدا بگـێڕایە.. کە لە ئێستاشدا، دوو بابـەتی من لەسەر سایتی (کوردستان پۆست) دایە گەر ناوەکەمی بدیایە رەنگە شەرمی بکردایە و بڵاوی نەکـردایەتـەوە و خـۆی شەرمـەزار نەکـردایە.
هاوبیر ئەکرەم ئەبوبەکر هێندەش نابەڵـەدە لە زمانی کوردیـدا، وەکـو وتمان تەنیا ناونیشانی بابەتەکەمی گۆڕیوە و کردووی بە (مشتێ لە خەرواری کەڵە ژنانی کورد) وشەی (مـشت) بۆ شتی کۆی مـاددی و قـسە دەبێـت، نەک (بـۆ ژنـان) کێ بیستۆیەتی (مشتێ لە ژنان) وشەی خەربـاریش، کە وشەیەکی رەنگە فارسی بێت، لە کوردیـدا (کەربـار) ه.. ئەم وشـەیـەش زۆر ناشـیریـن و ناشـایستەیە لەگەل دەستەواژەی (کەڵەژنـانی کـورد) دا بنووسرێت.
خوێنەرانی خۆشەویست: بۆ راستی دزینی نووسینەکەی من لە لایەن (هاوبیر ئەکـرەم) ەوە، سەیـری نووسینەکەی بکەن لەم سایتەدا.. وا لە خوارەوەش دەقی نووسینەکەمتان بۆ دەنێرم کە لە سایتی (ئەمـڕۆدا) لە بەرواری (٢ی/ دێسەمبەری/٢٠١٠) دا، لەو سایتەدا بڵاوم کـردۆتەوە.. کە تا ئەمڕۆش لەم سایتەدا لە (ماڵپەڕی رەزا شوان) دا ماوەتەوە.. هەر دەقی ئەم نووسینەشم لە لایەن بـرای بەڕێـز کاک (ماجـد سورەمیری) لە ساڵی (٢٠١١) دا، لە سایتی (الحـوار المتـمدن) دا، بە زمـانی عـەرەبی بە هەمان ناونیشانەکەی من بـڵاوی کردۆتەوە، نووسیوێتی (بقـلم: رضـا شـوان.. ترجـمة: ماجـد سورەمیری) زۆر بە ئەمانەتەوە وەری گێڕاوە. 
گەر (هاوبیر ئەکرەم) داوای لێبووردن نەکات و خۆی بە هـەڵە نەزانێت.. بۆم هەیە کە شکـاتی لێبکەم.. بـەڵام لە رەوشتی منـدا ئەوە نییە کە ئەمە بکەم. 
ئەمەش دەقـی نووسینەکەمە کە لە سایتی (ئەمـڕۆدا) لە (٢٠١٠) دا بـڵاوم کردۆتەوە، تا خوێنەرانی بەڕێـز ئەوە بـزانن ە نە وشەیەکی لێگۆڕیوە و نە وشەیەکیشی بۆ زیادکردووە.. فەرموون ئەمە دەقی نووسینەکەی منە:
---------------
قسەی کوردستانپۆست:
سوپاسی کاک رەزا شوان دەکەین بۆ ئەو ئاگادارییە، ئێمەش خەمباری ئەو دیاردە ناشرینەین، کە ئیستا هەندێک لە لاوە نووسەرەکان شوێن پێی دەسەڵاتی دزیی کوردییاین هەڵگرتووە ، ئەوان بە دزینی سامان و وڵاتی کورد، ئەمانی دیکەش بە دزینی عەقڵ و بیر و هزری نووسەرانی دیکە، هەڵبەت  ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەم دیاردەیە لە ناو راگەیاندنی کوردییدا روو بدات، بەتایبەتی زۆر لە بابەت و نووسین هەیە، کەسانێک لە فەیسبوکدا بە ناوی خۆیانەوە و لە پەیجی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە، یان کامێرا دەکەنەوە و لە (Life)دا بە ناوی خۆیانەوە دەیخوێننەوە، یاخود ناوەرۆک و بیرۆکەی ئەو نووسینانە دەدزن و خۆیانی پێ هەڵدەکێشن و بازاڕی ثی پێگەرم دەکەن.
بەداوای لێبوردنەوە، ئێمە یەکسەر نووسینەکەی ئەو کەسەمان لابرد و ئەوەی ئێوەمان خستە جێگای. نەک تەنیا ئەمە بەڵکو هەموو نووسینەکانی ئەو کەسەمان بلۆک کرد و ئەرسیفەکەیمان سڕییەوە، چیدی بابەتی ئەو لە کوردستانپۆستدا بڵاوناکرێتەوە، تەنیا ئەوەندەمان لەدەست دێت کە لە بۆ ئەرک و ماندووبوونی ئێوە لە بیکەین.
سوپاس
ئیستا نووسینەکەی ئێوە بە هەمان رۆژ، مانگ و ساڵ لە ئەرشیفەکەتاندا پارێزراوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە