هەڕەشەکەى مەسعود بەهەند وەربگرن

Wednesday, 03/10/2018, 22:10

10091 بینراوە


لەسەرەتاى دروستبونى پارتىیەوە تا رۆژگارى ئەمڕۆمان پارتى کوردایەتى و خەبات و شۆڕشى بەموڵکى خۆى ئەزانێت و،لاى قورس و زەحمەتە کە رکابەر یان هاوشانێکى بۆ پەیا بێت، بۆ ئەوەش هەرچى کردوە بۆى لواوە، لە تارومارکردنى نەیارەکانى درێغى نەکردوە،هەرکاتێک هەستى کردبێت کاروکردەوەیەک بەزیانى ئەو لەئارادایە،ئەوا بەهەمو وشێوەیەک هەوڵى سەرکوتکردن و لەناوبردنى داوە.مەسعودیش کە شوێن پێ هەڵگرى ئەوئاکارایە، بۆ ئەوەى پارتى لەسەر پێى خۆى بمێنێتەوە، لەئەنجامدانى تاوان و ناپاکى درێغى نەکردوە.زۆر نامەردانەو نامرۆڤانە بەشێوازى ناشیرین و قێزەون تۆڵەى کردۆتەوە.
 گەرسەرپێى شۆِر بێنەوە بەناو مێژووى چەند ساڵەى رابردوو دا ،ئەبینین پاش شکستى کۆمارى کوردستان و لەداردانى پێشەوا و هاوڕێکانى، پاشان خۆرێکخستنەوەى حزبى دیموکرات و پەنابردنە بەرخەباتى چەکدارى،بۆپارتى قورس و زەحمەت و قبوڵ نەکراو بوو، بۆیەبۆئەوەى لەشۆڕش دوریان بخاتەوە، چەندین تاوان وناپاکى لەدژیان ئەنجامدا.پاشان سەردەمى شۆڕشى 74کاتێک پارتى ئاشبەتاڵى کرد و بزوتنەوەى کوردایەتى نەیخواست گۆڕەپانەکە چۆڵ بێت و ،بۆشایى سیاسى دروست ببێت،هاوکات پارتیش بۆ ئەوەى هەر خۆى لەگۆڕەپاندا بەگەورەیى وبێ رکابەرى بمێنێتەوە هەستا بەدروستکردنى(قیادەموەقەتە) چەندین تاوان وکارەساتى خوڵقاند کە دیارترینیان کارەساتى هەکارى بوو. هەربەوەشەوە نەوەستائاگرى شەڕى براکوژى خۆشکرد. پاشان ساڵانى نەوەدەکان و گەورەبوون وناودەرکردنى پەکەکە و پەلهاویشتنى بۆ باشوور، بوە ترسێکى گەورە وتارمایەکى سامناک بەسەر پارتیدا، بۆیە دەمودەست و بەهاوکارى و چاوساغى تورکیا کەوتە شەڕ وکۆمەڵکوژى پەکەکەو خەباتکارانى باکور، دواتر ناوەرٍاستى نەوەدەکان وتێکشکان ولەناوچون و بچوک بونەوە پوکانەوەى پارتى،کەشەڕى ناوخۆ پارتى خستە بارێکى قورس و زەحمەتەوە پێگەو هێز و جەماوەرى بەرەو نەمابرد، هەربۆیە بۆ ئەوەى جارێکى تر خۆى لەسەرپێ رابگرێت و لەنەمان و لەناوچون خۆى قوتار بکات، داواى هاوکارى لە رژێمى سەدامى دوژمن وباوەکوشتەى کردو خیانەتى 31ى ئابى خوڵقاند.. 
 گەر بیرمان بێت نوێترین هەڕەشە وتاوانێک کە مەسعود کردى سێ ساڵ لەمەوپێش ولەدژى مالیکى بوو،کە وتى ئەبێت کارێک بکەین کە چاوەڕوان نەکراوبێت، ئەوەبوو داعشى هێنایە سەر عێراق و شەڕو کوشتارێکى خوێناوى چەند ساڵەى خوڵقاند. گە جگە لەخۆى و بنەماڵەکەى تەواوى عێراق و کوردستان قوربانى و زەحمەتى زۆریان دا. پاشانیش ریفراندۆمە گاڵتە جارى و پێکەنیناویەکەى کە بەفیتى دوژمنان و تورکیا ئەنجامى دا.دەرگاى بۆ دوژمنان واڵاکرد کە باشتر بێنە ناو خاکى کوردستان، لەلایەک سوپاى تورکیا بەسەدان بنکە وبارەگاى دامەزراندوە، سەدان کیلۆمەتر لەخاکى کوردستانى داگیرکردوە، لەولاشەوە سوپاى عێراقى ناچارکرد کە بکەوێتە جوڵە، ئەو ریفراندۆم قسە باقو بریقانەى مەسعود وایکرد لەماوەى چەند سەعاتێکدا لەسەدا پەنجاى خاکى باشورى کوردستان بکەوێتەوە دەست بەغدا. پرسى کەرکوک و خانەقین ودەوروبەرى نەینەوا و ناوچە جێ ناکۆکەکان ناوى بچێت بەکۆڵکەى ئاشا، بۆهەتایە لاى کورد ببێتە خەونى حوشترى(کە ئەوەش بۆ تورکیاىئاغاى پارتى وبارزانى باشترین دەستکەوتوو).
دەڵێن ئەم کابرایە سەرۆکە، هەرچەندە لە رەوشتدا هەژار و نەزۆکە
ئەمرۆکەش کە پرسى پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق بەبەپێى دەستورپشکى کوردە (زیانى زۆرزیاترە لەقازانج) هیچ چارەى دەردى کوردى نەکردوەونایکات ناکات،وپارتى یەکێتى ململانێى زۆریان لەسەر کرد و لەوگرەوەدا پارتى کە تەواو خۆى بۆماندوکرد بووپارەو هەوڵێکى پێ پایانى بۆ خستبوە گەڕ زۆر بە قورسى دۆڕا،کە بەلاى مەسعودەوە شکست و لووت شکاندنێکى بێ وێنەبوو،کارێکى چاوەڕان نەکراو بوو، مەسعود توشى شۆک بوو، عەرەب واتەنى(انقلب سحر على ساحر) بڕوابکەن بەدرێژایى تەمەنى مەسعود هێندەى ئەوشەوە خەفەتى نەخواردوە ، نەکەوتۆتە شڵەژانى دەرونى وهێستریاى سیاسى یەوە، گەر مەسعود رۆکێت یان ئێف 16ى هەبوایە بەلایەوە ئاسایى بوو کەبۆ سڕینەوەى ئەو لەکەو شەرمەزارییە تەواوى پەرلەمان خاپور بکات .
بۆیە لاتان روون بێت کە مەسعود کەسێکى بوغزن و قین لەدڵ و ناخ پیس و تاوانکارە، هەروا دەستەوەستان دانانیشێت. بۆسرێنەوەى ئەو عارەقى روو زرەدیی و خەجاڵەیتە،وەڵامێى دەبێت ( تاوان یان کارێکى ناپیاوانە)جا ئەو تاوانە چى یە،جارێ نهێنییە، لەبەر ئەوەى سوپاى تورکیا یان عێراق یان ئێران یان داعشى بۆهێناوین، ئەمجارە چاوەڕوانى سوپرازێکى خیانەتکارانەى نوێ بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە