دوێنێ کەرێکم دی، لەبری کورتان جاجمێکی گرانبەهای کردبووە شان

Thursday, 04/10/2018, 12:08

5978 بینراوە


دوێنێ کەرێکم دی، لەبری کورتان جاجمێکی گرانبەهای کردبووە شان..... لێیان پرسی بۆ خۆت وا گۆڕیوە!؟،ووتی: خەباتی مەدەنی دەکەم، دیارە نەتان زانیوە......
کێشەی حوکم لە باشووری کوردستان، جوت حیزبەکە نین، ئەوان سەلماندیان کە ئەهلی حوکم نین!، کیشە لە ئەحزابی بەناو بەرهەڵستکار دایە، کە گوایە جوودایە و فریادرەسە و جێی هیوایە!!..
دەردەسەرییەکە لەوەدایە،کە خەباتی مەدەنییان تەنها سیاسیە یا دینیە، بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و سامانە، بۆ گەل نا بەڵکوو بۆ خۆیانە،دەنا بەهەزاران هەزار دەڕژانە سەرشەقام، کاتێ مووچەی خەڵکی بڕا، بەڵام ئەوان نقەیان لێبڕا.......
ئاخر کاتێ سەرۆکی پەرلەمان دەرکرا، خەباتی مەدەنییان پێنەکرا! ووتیان ئەوە کێشەی گۆڕانە و گۆڕانیش بێ دەنگ بوو. کاتێ بارەگە و کەسایەتییەکی یەگرتوو سووتێنرا و کوژا!هیچیان پێنەکرا،ووتیان کێشەی یەکگرتووە،ئەویش وەک ئەوان هەرهیچی پێنەکرا......کاتێ کادر و کەسایەتی کۆمەڵ دەگیرا، ئەوان مانیان ناگرت و دەیانووت؛ کێشەی کۆمەڵە!،کۆمەڵیش بێ کۆمەڵە.....کاتێ ئین ئار تی داخرا!، ،ووتیان کێشەی ئێمە نییە و دەمیان داخست،ئەوانیش دەرگەی شەقامیان نەگرت، بەڵکوو خستیانە سەر پشت.....
دەی خەڵکینە، وا کۆمەڵێ ماڵ وێران و سەرگەردان بوون، کۆمەڵێ هاونیشتمانی بەدەست گولەی وێڵی چەکداری حیزبێک شەهید بوون، دەی ئەی بوودەڵانی هەڵگری خەباتی مەدەنی لەکوێن!؟، بۆ ناڕژێنە سەرجادە و فەیلەسوف و دەمدرێژ و قەلەمبەدەست و قسەزل وهەڕەشەکەر و دەستڕاوەشێنکەر و دەمڕاستەکانتان، داوای مافی قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانە ناکەن! لەکوێن بۆ شەقامەکان ناگرن بەهەزارەها دەنگدەران و هەڵسوڕاوان و لایەنگران و خوشکان و برایان و هەوادارانتان و رێکخراوەکانتان داوای گرتنی تەقەکەران ناکەن، تا دادگایی بکرێن! دەی ئێوە لەکوێن ئەی ئەهلی فشە و درۆی زل و قەبەی خەباتی مەدەنی، ئەی چەواشەکارانی خەباتی مەدەنی!!. هەهەهەهەهەهااا، بەخوا منیش سەیرم، توشی نەخۆشی ئەلزهایمەر بووم!! بۆ ئەوان بۆ دەنگە دزراوەکانیان هاتنە سەر جادە و هاتنە دەنگ!! ؟، کە دەنگی هەموویان بوو....
کۆڵان بە کۆڵان....جادە بەجادە
ئەی حیزبی درۆ...وەرە سەرجادە
تا ئابڕوت ماوە....فریابکەوە
چاوەڕێت ناکا...کۆڵان و جادە
رێبوار خالید تاهیر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە