قادر خه‌لیل ئاكره‌یی چوون بێ سه‌روشوێنكرا؟

Sunday, 10.07.2018, 18:03

4014 بینراوە


23سالە ڕفینراوە چونکە لەئاهەنگیکدا  شاباشی بارزانی کرابوو ئەویش شاباشی  بۆ ئوجەلانی کردبوو بۆیە روژی دواتر بی سەروشوینیان کرد

له‌ پاییزی ساڵی 1995 مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌منی پارتی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر قوتابخانه‌ی سه‌روه‌ری تێكه‌ڵاو له‌ شاری ئاكرێ، وماموستا قادر خه‌لیل ئاكره‌یی ده‌رفێنن، وتا ئێستا بێ سه‌روشوێنه‌.
قادر خه‌لیل، ماموستای وانه‌ی ئینگلێزی بوو، و له‌ ساڵی 1980 په‌یمانگای ماموستایانی موسلی ته‌واو كردبوو، ماموستایه‌كی هونه‌ر دوست وعاشقی ساز وبیرچه‌پ بوو، به‌ هۆی كاریگه‌ر بوونی به‌ بیری ئاپوچی، وخوێندنه‌وه‌ كتێبی عبدالله‌ ئوجه‌لان و بیری چه‌پگه‌ر، پاراستنی پارتی له‌ شاری ئاكرێ به‌به‌رچاوی قوتابیانی ده‌یرفێنن، ودوای ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زور وشكاندنی سه‌رو په‌راسووه‌كانی به‌ ته‌واوه‌تی ده‌نگۆی نامێنێ.
برایه‌كی ماموستا قادر ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ دوای رفاندنی، یه‌كجار چاوی پێكه‌ووتوه‌ة ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌به‌ریان پێ گه‌یشتووه‌ كۆڕه‌كه‌یان له‌ خه‌سته‌خانه‌ی ئاكرێ به‌ نهێنی تیمارده‌كرێت وله‌ لایه‌ن تیمێكی ده‌زگای ئه‌منی پارتییه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت، له‌ ریگه‌ی خزمێكیه‌وه‌ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ خه‌سته‌خانه‌، وبو یه‌كه‌م جار ودوا جار چاوی به‌ براكه‌ی ده‌كه‌وێت، و ته‌نها بواری ئه‌وه‌ی ده‌بێ كه‌ هۆكاری ئه‌شكه‌نجه‌دانی بو بگێرێته‌وه‌.
ئیدریس خه‌لیلی برای، ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ خۆی گه‌یاندووه‌ براكه‌ی له‌ خه‌سته‌خانه‌ و بینیوویه‌تی كه‌ نیشانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زوری پێوه‌ دیاره‌، ته‌نانه‌ت زمانیشی وه‌ك پێویست نه‌ده‌گێردرا، ته‌نها ئه‌وه‌ی پێ ووتوه‌ كه‌ چه‌ند روژێك جه‌لاده‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی به‌ توندترین شێوه‌ ئه‌شكه‌نده‌یان داوه‌، بو ئه‌وه‌ی جوری په‌یوه‌ندی خۆی و په‌كه‌كه‌ ئاشكرا بكات.
هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ پارتی وا به‌لاوی كردبووه‌ كه‌ ماموستا قادر خه‌لیل له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی سوزداری گیراوه‌ له‌ گه‌ل قوتابیه‌كی، به‌ڵام له‌ كاتی لێكولینه‌وه‌ وئه‌شكه‌نجه‌دانی قادر خه‌لیل پێیان ووتوه‌ ده‌بێ باجی په‌یوه‌ندیت به‌ په‌كه‌كه‌ بده‌یت.
هاورێیه‌كی نزیكی ماموستا قادر ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ڕوژێك به‌ر له‌ رفاندنی ماموستا خه‌لیل قادر، له‌ شایه‌كی هاوریێه‌كیان له‌ سه‌نته‌ری ئاكرێ، دوای ئه‌وه‌ی پارتیه‌كان شاباشیان به‌ ناوی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ ده‌دا، ماموستا قادر خه‌لیلیش به‌و پیێبه‌ی كاریگه‌رببو به‌ بیری ئاپوچی، شاباشێكی دا له‌ سه‌ر ناوی رێبه‌ری گه‌لی كورد، ئاپو، و به‌رخۆدانی په‌كه‌كه‌، بویه‌ پارتی شوێنبزریان كرد له‌ روژی دواتر.
هه‌ر به‌پیێ زانیاریه‌كانی هاورێكانی ماموستا قادر خه‌لیل، چه‌ندین جار ڕوبه‌ڕووی هه‌ره‌شه‌ ولێدانی پارتی بووته‌وه‌ وجارێكیشیان له‌ گه‌ل هاورییه‌كی له‌ سه‌ر هه‌ڵواسینی منشوراتێك كه‌ نه‌خشه‌ی كورستانی گه‌وره‌ 
به‌ ڕه‌نگی سوور، له‌ قوتابخانه‌كه‌یان بانگهێشت ده‌كرێن بو باره‌گای پاراستن كه‌ پێێان ده‌ووت "تایبه‌ت"، وڕوبه‌ڕووی لیكولینه‌وه‌ وهه‌ره‌شه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.
ئیدریس خه‌لیلی برای ماموستا قادر، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ دایكی زور په‌رێشان ووێل بووه‌ به‌ دوای كۆره‌كه‌ی دا، و ته‌نانه‌ت جارێكیان چووته‌ دیداری جه‌ماوه‌ری مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ری ره‌ش وله‌وێ به‌ گریانه‌وه‌ تكای لێكردووه‌ كه‌ چاره‌نووسی كۆڕه‌كه‌یان دیاری بكات، هه‌ر چه‌ند مه‌سعود بارزانی وه‌عدی شی دابوو، به‌ڵام تا ئێستا وڵامیشی نه‌داونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها خوشكێكیشیان كه‌ ئێستا ماموستایه‌ جارێكیان له‌ ئاكرێ رێ له‌ كاروانی ئوتومبێلی مه‌سعود بارزانی ده‌گرێت و پیێ ده‌لێت كوا براكه‌مان؟!
به‌ڵام له‌ لایه‌ن زێره‌ڤانه‌ تایبه‌ته‌كانی پارتییه‌وه‌ وه‌به‌ر قونتاغه‌تفه‌نگ ده‌درێت وپه‌راسویه‌كی ده‌شكێنن.
له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان زه‌عیم عه‌لی به‌رپرسی لقی پارتی بوو له‌ ئاكرێ، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌حید باكوزی وعادل بوتانی له‌ ده‌زگای پاراستن بوون، كه‌ له‌و كاته‌دا وتا هاتنی قادر قاچاخ بو ئاكرێ، كومه‌لێك كاری رفاندن وئه‌شكه‌نجه‌دان و تیرور له‌ ئاكرێ روێیدان. له‌وانه‌ش كۆژانی 18 ئافره‌ت به‌ بیانووی به‌دڕه‌وشتی!
له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان ودوای ڕاپه‌رین، چه‌ند كه‌سایه‌تی و روشنبیری شاری ئاكرێ په‌ره‌یان به‌ بیری چه‌پ دا، وبه‌شێكیشیان كاریگه‌ر بوون به‌ بیری ئاپوچی، هه‌ر بوویه‌ پارتی هه‌ر زوو تیرور كردن و له‌ ناو بردن به‌ بیانووی جوراو جور، وه‌ك ره‌ئوف كامل ئاكره‌یی، كه‌ رێكخراوی تێكوشانیان دامه‌زراندبوو، له‌ دوای سه‌ره‌دانی بیقاع ودیداری ئوجه‌لان له‌ شاری دهوك تیروركرا-1993-.
هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ ریناس كه‌ ناسڕاو به‌ قه‌یس موحه‌مه‌د ئاكره‌یی، له‌ حزبی زه‌حمه‌تكێشان له‌ ساڵی 1993 دوای تیروری شه‌هید ره‌ئوف ئه‌ویش تیروركرا، بێجگه‌ له‌وانه‌ش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ فرامه‌رز ئاكره‌یی و محمد بنات و موهه‌ندس محمد سه‌عید وئازاد سه‌روكانی له‌ پارتی گه‌ل ورائید ئیسماعیل و غازی حه‌بیب ئاكره‌یی، و زوری تریش هه‌ریه‌كه‌ وبه‌ شێوازێك له‌ ناوبران، بو ئه‌وه‌ی كێبركێێ پارتی بكوژن. 
به‌پێێ زانیاریه‌كان له‌ دوای راپه‌رێنه‌وه‌ برایه‌كی تری ماموستا قادر خه‌لیل له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی تیمێكی ئه‌منی پارتی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی به‌ پارتیه‌كان ووتوه‌ له‌ سه‌ر ئاشبه‌تاڵی وراكردن بو ئێران.
به‌ پیێ به‌دواداچوونی ئێمه‌، كه‌ نه‌مانتوانی به‌لگه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ده‌ست بێنین به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ماموستا قادر خه‌لیل له‌ ناو باره‌گای لقی ئاكرێی پارتی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ وهه‌ر له‌وێش كۆژراوه‌ وته‌رمه‌كه‌شیان فرێدراوه‌ ناو حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی لقی پارتی كه‌ چوومێكی قووڵه‌ و گومان ده‌كرێت چه‌ند كاری تیروری تری لێ ئه‌نجامدرابن وته‌رمی قوربانیه‌كانیش له‌وێ نێژرابێت.
براكه‌ی ناوبراو، سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ده‌لێ "ئه‌و كه‌یسه‌ لای ئێمه‌ به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ وئێمه‌ شتێك نازانین سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی براكه‌مان، ته‌نانه‌ت رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وله‌تیشة نه‌یبینیوه‌ له‌ هیچ زیندانێكی پارتی دوای رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی".
ماموستا .....، یه‌كێكه‌ له‌ هاورێ وهاوموستای قادر خه‌لیل بوو، ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ خۆشی چه‌ندین جار ڕوبه‌رووی چاودێری و هه‌ره‌شه‌ی پارتی بووته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌ و زیندانیشی بینیوه‌ له‌ زیندانه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئاكرێ، به‌ هۆی بیری چه‌پی ونزیك بوون له‌ رێكخراوی خوێندكاران.