لەجیاتی کردنی پەرۆی بە خوێن سوورتان بەلەچەک

Sunday, 07/10/2018, 22:51

2955 بینراوە


 سەرانی گەمژە و سیاسەت نەزانی بزوتنەوی گۆران، دوای راگەیاندی ئاکامەکانی گاڵتەجاریی و قەشمەریاتەکەی، ساختەکاری، بەناو هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەغدا، گەورەترین کارتی، سەرکەوتنی سیاسی و جەماوەری، بە گرەنتیتان لە ناو دەستابوو، بۆ خەڵکانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران، کەچی لە جیاتی ئەوەی، ژیرمەندانە و ئاقڵانە بەکارهێنانی، هاتن بەخۆرایی کردتانە قوربانی، بەرژەوەندیەکانی جەلالی و مەلایی و خائین و دۆراو و بەرژەوەندیەکانی، تەکەتولات و هەرچی پەرچیە، سیخورەکانی جەلالی و مەلایی و هەلپەرستە، ئاشقە کورسی و دۆلار گەریدەکانی، ناو بزوتنەوەی گۆران، لە پێناوی مانەوەی خۆتان و بەهێزکردنی پایە و گیرفان فراوانکردنتان!! لە جیاتی بەدەستهێنانی سەرکەوتن، بۆ بزوتنەوەی گۆران، ڕیک هاتن، ئەم کارەتە گرنگ و گەورە بۆ هەڵکەوتووەتان، لە ئاکامی گەمژەیی و نەزانی و ناسیاسیانەی، خۆتان و تێنگەیشتن و ئەقڵ، بەسەردانەشکان و توانا نەبوونتان، لە خوێندنەوەیەکی زانستیانە و سیاسیانەی، کۆی ڕەوشە سیاسیەکەی، عیراق و کوردستان بەتایبەتی و ناچەوکە، ئێران و تورکیاش بەتایبەتیانەتر، وەلەلایەکەی ترشیەوە، سیاسەتی نوێی رادیکاڵانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان، لە ناوچەکە، دژ بە دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان، ڕەهاییانەی گەمژەیی و تێگەیشتنتان لێی و لە، تەواوی هاوکێشە سیاسەکە و هێڵکاریکردن و پرۆگرامکردنی، بەربەرنامەی سیاسی و تاکتیک و هەنگاوی، سیاسیانەی گونجاو، بۆ پێکان و بە دەستهێنانی ئامانجەکانی، خەڵکانی کوردستان و رزگاربوونیان، کە پڕۆژەی خودی گۆرانیشە، رەهاییانە پێچەوانەتان کردووە و کارتەکان کرد، بەم دۆرانە بێ ئابروانە و شکستەی ئێستاکەتان، کە بە زۆری زۆردار، کردتان بە بەرگ و کردتانە بەر بزوتنەوەی گۆران و سەپاندتان بەسەریا...!! لە هەرهەموشیان گرنگتر تێنەگەیشتن، لەم ترۆکردنەی جەلالی و مەلایی و گرنگینەدانە پێیان، لە ترامپ و کوشکی سپی و...هتد
 سەرانی فاشیل و بەزیوی گۆڕان، دوو هەنگاو چوونەتە پێشەوە، بەسێ هەنگاو گەڕانەوە بۆ دواوە، دەتوانن ئابڕووی تکاو و کەرامەتی خۆشتان بگەڕێننەوە، وە لەم ئینحیراف و دۆرانەی کە بەزۆرە ملێ، بزوتنەوەی گۆڕانتان تیادا بە دۆراندا، وە لە پاشکشە و شکست و دۆڕانێکی گەورەی بە خۆڕاییشدا، سەراو ژێر بزوتنەوەی گۆڕانتان، تا بینا قاقای تیایا چەقان، کە ئەمە خەوێنێک بوو، لە خەو حەرامکراوەکانی جەلالی و مەلایی خائین و دۆراو لە بینینی، بە بزوتنەوەی گۆرانەوە!؛ هەروەها ئەم خیانەتەی خۆتان!! کە دەرهەق بە خەڵکانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران و ئەندامان و دەنگدەران و جەماوەرەکەی کردتان، هاوسەنگی بکەنەوە و باری خۆشتان، هەم لە مێژوو، مێووژ نا تێبگەن؛؛ وە هەمیش لە ناو خەڵکانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و جەماوەرەکەی، بە رەنگی خۆڵەمێشی بکەن، نەک سپی...!! کە دەشڵێم خۆڵەمێشی، لەبەرئەوەی زۆر، بەهەڵەداوان و راکردنەوە، وەک ئەوەی مێشی نەمریتان، لە داری ڕزیوی، بێ ڕەگ و ڕیشەی جەلالی و مەلایی، خائین و کوردکوژا دۆزیبێتەوە، بەشێوەیەکیش خۆتان پێ مەست کردبوو، لە بەهاری وەهمی خۆتانا، هەر بەجووتە هاویشتنەوە بۆی دەچوون، کە بە هیچ بەربەستێک، هەروەستەیەکیشتان نەکرد، یان راستر بڵێین: نەتوانرا هەروەستەتان پێبکەین...!!؛ تا ئێستا دانتان نەنا بەوەی، لەسەرچی و بۆچی گوێتان بەقسە و راسپاردە و هیچ کەسێک نەدا، لە کەسانی دلسۆز و راستگۆ و راستکرداری، ناو بووتنەی گۆڕان، وە نە بە قسە و راسپاردە و ئامۆژگارییەکانی، دەرەوەی بزوتنەوەکە و دۆست و لایەنگران و جەماوەرەکەیی و خەڵکانی کوردستانیش...!!؛؛ چونکە وەک وتم: خەونی حەرامی جەلالی و مەلایی خائین و دۆراوتان، بە بزوتنەوەی گۆڕان و شکست و دۆران و پاشەکشەی، نەک هەروەک وەک خەونێکی حەرام، بۆتان شەرعاندن، بگرە لە لۆژیکیشدا واقیع، لەسەر خوانجەیەکی زێڕین، سەرشۆڕانە و کۆیلە ئاسا، پێشکەشتان کردن!! بە خرت و خۆرایی، کە ئەم نەهێنەش تەنها لای خۆتانە، کە بۆجی و بە چ ئامانج و پلانێکی دوژمندارانەی کوشندە، ئەم کارەساتەتان، بەسەر بزوتنەوەی گۆراندا هێنا و لە پیناوی چیدا بوو؟؛؛ جا بۆ بە خۆلەمێشی کردنەوە و ڕاستکردنەوەی باری ئابڕووی تکاوتان، بەڵی بە سێ هەنگاو بۆ دواوە دەتوانن بیکەن، وە بزوتنەوەی گۆرانیش، بگەڕێننەوە پێش، سیناریۆی تێکشکاندنی بزوتنەوەی گۆران مەبەستم:( دوای ئەنجامەکانی گاڵتەجارییەکەی ساختەکاری بەغای حەبیبە و مەعشوقەکەتان) بتخەنەوە ناوهەمان بازنەی بەهێزی خۆی ئەوەیە: کە دەستبەجێ، دەستهەڵگرن و وازبێنن، لە هەرچی فشە فش و خۆگیڤ کردنەوە و قسە و هەڕەشەی، بە ناوئاخنی، بێکردارانە و ترسنۆکانە، بۆ خۆدزینەوە و هەڵمژینی، تووڕەیی و بێزاری، خەڵکانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران لێتان و هەر، بە دۆران و شکستخواردوویی ڕاکردنیش بەرەو پێشەوە ڕاکەن!!  شین و ڕۆ ڕۆی راگەیاندنەکانتان و سەرشاشەی کەی ئێن ئێن، دەستبەجێ راگرن و گاڵتەجاری و سووکایەتی و خۆخاپاندن و بەڵارێدابردنی، خۆتان، بەر لە خەڵکانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران، لەسەر ئەوەی گوایە، بەڵی گوایە ئائا گوایە، وەک خۆتان دەڵێن: جەلالی و مەلایی ساختەچی، ساختەکاریان لە دەنگەکانی دەنگدەران کردووە و گەر، راستی نەکەنەوە ئەوا نوێنەرانی ئێمە و ئیسلامیەکان ئیمیزای ناکەن؟!؛؛ وە لە هیچ دەنگێکیش خۆشنابین!! هەی شیڕڕڕڕڕڕڕ، بە خێربێنەوە ڕاستدەکەن، بە پەرۆ بەخوێنەکەی ئیختیسابکردنی ساختەکاریەکەی بەغاتانەوە دیارە!! لەجیاتی تۆڵە سەندنەوە و بەشداری نەکردنتان، لە کۆی پرۆسەی سیاسی لە بەغا، کەچی پەرۆ بەخوێنەکەتان دا بەسەر سەری خۆتان و جاوشۆرانەش، رەزامەندی خۆتان لەسەر بێ تاوانی ئەوان و خۆبەدەستەوەدان و پێخۆشی خۆشتان دەربڕی، مەبەستم(سوێندەکەتان)  لەوەی کە خۆتان هەروان و دوای کەمێک هات و هاوار رازیدەبن!!؛؛ جا بەرلەوەی دیسان ئەم پەرۆ بەخوێنەی، گاڵتەجاری دووبارەی، کە بەئارەزووی خۆتان، خۆتان تیایا بە ئیختیسابکردن دا، بە جەلالی و مەلایی، ببنە دیوەخانەکەی مسعود و دیسان بڵێن: (هەرخۆمان وا سووک و جرووک و بێرەوشتین، سوێندەکە...!!)  بڕیار بدەن، کە نەک هەر ئەم گاڵتەجاری و قەشمەریاتییەی، ساختەکارانەی جەلالی و مەلایی خائین و کوردکوژ، بەڕاست نازانن، بەڵکە برواشمان پێی نیە، بگرە کۆی نەناو پرۆسە سیاسیەکەشیان، کە جەلالی و مەلایی تیادا، بە زۆر سەپێنراون بەسەر گەلی کوردمان، خیانەتاویە، لەسەر بنەمای خیانەت و کوردکوژی و کوردستان فرۆشی، کە دەستکرد و دروستکراوی، داگیرکاران و دوژمنانی کوردستانە، چیتر نەک هەر بەشداری تیادا ناکەین و ڕەتیدەکەینەوە، بەڵکە هەموو شێوازیک و ئامرازێکیش، خەبات دەکەین، بۆ لە ریشە هەڵکێشانی لە کوردستان، بە پاڵپشتی گەلی ئازادیخوازمان لە کوردستان...!! ئێستا تەواو ڕوونە بۆتان، کە تەنهاوتەنها، دوو بژاردەتان هەیە کە بریتین لە: یان دیسان پەرۆی سووری بەخوێنتان بکەنەوە، لەچەک و بچنە دیوەخانەکەی، مسعودی گەواد و دان بنێن، بەوەی کە هەر ئاوا بەسووک و چرووکی و حیز بووینە، ئەوانیش پاک و ساختەکارنین...!! یان پیاوەتی دەست لێ‌ هەڵگرتووی خۆتان بگەڕێننەوە، کە لەژیر پاڵەپەستۆی خەڵکانی هەلپەرست و جاسووسەکانی جەلالی و مەلایی، خائین و ئاشقە، کورسی و دۆلار گەڕیدەکان، فڕێتاندابوو، جاری ڕاپەرینی سەرتاسەری بدەن، دژ بەجەلالی و مەلایی، کە لە ئێستاکەدا، لەهەر هەموو کاتێکیاندا، لاواز و بێ هێزتر و ریسواو ترۆترکراون، لەناو تێکرایی خەڵکانی کوردستان!! هەر سەردەکەویت بەرەی گەل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە