سۆسیال دیموکرات و مەولودخوێندن بۆ تاڵەبانی

Tuesday, 10.09.2018, 7:11

5539 بینراوە


کۆمێدیای هەواڵەکە: 
ئێوارەی 3-10-2018 بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لە مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال مەڕاسیمی مەولود خوێندنەوە بەڕێوەچوو
فۆتۆ: محەمەد حیكمەت
................................................................................
 کۆرییەکان دەڵێن: زۆرجاران مرۆڤ بەچەکی خۆی دەکوژرێت.
چەکدارێکی زۆری "بێ سەواد و دژەتیرۆر و سکرتارییەت و چەند قات لەبەر و چاویلکە لەچاوی ڕەش، لە ناو مزگەوتی گەورە و بەردەم ئاودەستەکان و سەر بان و دەوری منارە بەرزەکە، کە لە پشتەوەش لای قوتابخانەی عێراقییەی کچانی کۆن و حەوشی گەورە و نزیکی مەزاتخانەکە، لای دارە سوتاوەکە، هەمووی تەنرابوو بە هێزی فشەڵ ئەوانەی لە ١٦ ئۆکتۆبەردا قوچانبویان هەموویان لێرە لای پەروەردەی کۆن و گەڕەکی شێخان، تا نزیکی بازاڕی ئاوباریک گیرابوو.، چونکە دادە هێرۆ و شاناز لەوێ بوون لە یادی مردنی تالەبانی مەولودیان بۆ کردبوو.
 تاڵەبانی وەک خۆیان دەڵێن ٧٠ساڵ سیاسەتی کرد و سیاسەت ببوو بە پیشەی، ئەوەتانێ لەدوای خۆی کۆمەڵێ گورگ و چەقەڵی دەم بەخوێن و ترسنۆکی جێهێشتوە دز، فاسید، خائین، ترسنۆک.سەیرە ئەوەی لە لەتاڵەبانییەوە نزیک بێت و لەهێلکە بجوقێت دەبێت سیاسی بێت! وەک چۆن مراوی لەهێلکە جوقا مەلەوانی دەزانێت، ئەوانیش وان.
ماوەیەک کە نەخۆش کەوت شۆربایان بۆ دەبەخشییەوە، بە سەدان مەڕی دەڤەری سەوزیان بۆ سەربڕی و هەر نەکەوتەوە سەر پێی خۆی، ئێستاش دوا تیری کەوانیان مەولود نامەیە، لەماڵی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمود، بەڵام تاڵەبانی هەر نابێتە نە لە تاوانەکانی خاوێن دەبێتەوە، نە دەبێتە پاڵەوانی مێژوو، تا لەکەی خیانەت لە مێژووی پڕ گومانی لە هزری کەسدا بسڕێتەوە.ئەم ٧٠ساڵەی ئەم بنەماڵەیە پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن و دەیان ماستاوچی و قەڵەم بەدەست شیعر و شانامەی پیاهەڵدەدەن، نەبوو بەهیچ، تەنیا لای کەسە سوکا و خائینەکانی وەک نمونەی خۆی.
وا ئیستاش تاڵەبانی لەمزگەوتی گەورە مەولودی بۆ دەخوێنن، چونکە لە مارکسییەت و سۆسیالیستی درۆزنانە و دیموکراتی پیاوکوژ شەوکوژ هیچی نەچنییەوە.لەباتی ئەوەی ئەم بنەماڵەیە بچن نووسینەکانی کە بە ناوی" مام پیرۆت و زانا و توانا " لە کۆمەڵە دەینووسی بڵاو بکەنەوە کە چەند ووتارێک بوون بەناوی " چۆن مارکسییەت فێر دەبین ؟ چۆن بەکاری دەهێنین؟" یان ئەو نامە دوور و درێژەی لە شەرارە و ڕێبازی نوێدا بۆ یادی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و ٧٠ساڵەی ئەو شۆڕشە نووسیبووی بڵاو بکەنەوە، کە لەوێدا هێرشی دەکرە سەر ئیمپریالیزم و دین و ئیسلام و مەولود نامە.یان نامەکەی بۆ برای دیکتاتۆری خۆی محەمەر قەزافی نووسی کاتێک فڕۆکەکانی ئەمەریکا لەماڵەکەیان دا، یان کتێبە سەوزەکەی وەریگێڕا بڵاو بکەنەوە، یاخود درۆکانی و نوکتەکانی، بڵاو بکەنەوە باسی قەل و قاز خواردنەکانی بڵاو بکەنەوە جنێوەکانی بنووسنەوە، کە دڵی چەندین کادیرە ب هەڵوێستەکانی شکان و سووکی دەکردن، بچن ئەوانە بڵاو بکەنەوە، نەک بێن مەولودی بۆ بخوێن و وەک ئەوەی بە پلان بتانەوێت خوا بقەپێنن و بڵێن تاڵەبانی دینداربووە تالەبانی ئەوەندە خائین نامەرد بوو، لەو چیایەش ئەنوەر قەرەداغی خەزوری سەعدی پیرەی فایلداری بانگ دەکرد، کە لەگەڵ خەتیبە بەعسییەکەی برایدا بۆ ئەوەی مەولود نامەی بۆ بچڕن.دواجار مردن هات و هەموو ڕابردووی لەبەردەم پرسیارێکدا ڕاگرت، تۆیەکی خائینزادە چیت چنییەوە لەو ژیانەی کە تێدا گوزەرت کرد؟
 بنەماڵەی بلەی ئەحەڕەش کە رابردووی هەموو بنەماڵەکی هەر بە خیانەت و سیخوڕی هاتووە، واز لەم تاڵەبانییە ناهێنن، کردویانە بەکلاونی ناوسێرک، هەرچی دەکەن دەیانەوێت ناوی بێنەوە ناو ناوان و بڵێن تاڵەبانی نەمردوە، بەڵکو ئەوەتانێ لەهەموو جێگەیەک و لاشەکەی لە دەباشان تێڕامان دەکات و کردەوە و نوکتەکانی و کڕنوشەکانی بۆعەرەب و تورک و فارس لەناوماندا دێن و دەچن.
من هەرجارێک ڕێگەم بکەوێتە بەر مزگەوتی گەورە دەچمە ژوورەوە چونکە بەشێکە لەیادگای منداڵیم ماڵمان لە حەوشی گەورە بوو سەردەمانێک، کە چووم چەند چەکدارێک تفەنگەکانیان بەخۆیاندا هەڵواسیبوو، لەدڵی خۆمدا ووتم ئۆخەی یەکێکی تریشیان لێ تۆپی 
 پیاوێکی تەزبێح فرۆش ووتی: ئەمڕۆ ئەو ڕۆژە بوو کە کورد بەڵایەکی لەکۆڵ بۆوە.ووتم: چی؟ ووتی دەڵێن ساڵانەی تاڵەبانییە، لەژوورەوە مەولودی بۆ دەخوێنن و دەفی بۆ لێدەدەن.

هندییەکان دەڵێن: "هەلی دووهەم لە ژیاندا نییە، بەڵام لە شەترنجا هەیە".تاڵەبانی بێئاگا لەوەی دوایی مردن چ سوکایەتی پێدەکرێت و چۆن بەدەستی ئەم چەند پیرێژنەوە دەبێتە پەندی زەمانە! هەموو ئەوانەی بەم جیهانەوە بەسراونەتەوە، هیچ شتێک نین جگە لە کۆیلە، کە بەعسییەکان حاکمی شاربوون ئەم ڕەوشتانە لەهیچ کونێکەوە دیار نەبوون شار پاک، پڕبوو لەهیوا، پڕبوو لەخۆشەویستی، پڕبوو لە ئازایەتی، مەلایەکت نەدەدی مەولود نامەیەک بۆ مردویەکی دوژمن بخوێنێ، کەسێکت نەدەدی یاری بە وەرەقەکانی چارەنوس بکات، ئێستا ئەم بنەماڵە خائینە هەر ڕۆژە و شانۆیەکی قێزەوندمان بۆ نمایش دەکەن نەفرەت لەخۆتان و تاڵەبانیتان.