بزوتنەوەی گۆران هەر بەجلی خەوتنەوە...!

Monday, 15/10/2018, 22:42

3536 بینراوە


چ هۆکارێک بوو، کە نەیتوانی ستۆپ بە بزوتنەوەی گۆران بکات، لە شەرعیەت نەدانی، بە پڕۆسەی ساختەکاری"هەڵبژاردن" جەلالی و مەلایی، لەوەش زیاتر تەواوی پرۆسە سیاسیەکان و بەشداری تیادا نەکات؟!؛
دەوەرە پێم بڵێ: مێشک و ئەقلت بۆچیە کاکی گۆڕانخواز، گەر بەکاریان نەهێنیت و بیریان پێنەکەیتەوە، گەر تەنها بۆ جارێکیش بێت؟؟!؛
ئەی گۆڕانخواز، لە پێناوی چیدا درۆ دەکەیت و پاساوی، پروپووچانە و هەرزان دێنیتەوە و بەرگری، سەرسەختانەی ئەحمەقانەش، لە خیانەت و دۆڕان دەکەیت، بۆ کێ و بەرژەوەندی کێتە، گەر تۆش کەسێکی درۆزن و خائین و هەلپەرستی، نانخۆری بە نامەردی و حیزانە نیت، بۆ وا دەکەیت دژ بەڕاستیەکان؟؟!؛؛
بۆهەموو ئەو کەسانەی کەخۆیان بەڕاستگۆ دەزانن و درۆ ناکەن، نە لەگەل خۆیان و نە لەگەڵ هیچ کەسێکی ترا، بۆ دەستکەوتێکی کاتی ژیان، بەکورتی، بۆ تیکە نانێکی بە حیزی خواردن و ژێر پێ نانی، مرۆڤ بوون کەرامەتی خۆی!! بۆ هەموو راستگۆیە یاسا ناسەکان، بۆ هەموو سیاسی و سیاسەت زانە ڕاستگۆکان، بۆ هەموو رەخنەگر و لێکۆڵەر و ئاقڵ و بیرمەندە راستگۆکان، بۆ هەموو ماف ناسەکان، بۆ هەموو ئەوانەشی مرۆڤ بوونی خۆیان، بەراست ئەزانن و راستگۆشن، لەگەڵ خۆیان و بروایان پێی هەیە!! وەرن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، کە دڵنیام لەوەی، هەرکەسێک راستگۆیانە لەگەل خۆی، توانی درۆ نەکات و نەترسێت، وە بڕواو متمانەشی هەبێت بەخۆی، ویژدانی خۆی ژێرپێ نەخات، دژ بەراستی و راستگۆیی، بەراستیەکی و لۆژیکیانەش وەڵامبداتەوە، ئەوا یەکسەر ،خۆی لەبەردەم دەرگای کراوەی، چوونە سەر شاڕێگای پان و فراوانی، چارەسەری ئەم ڕەوشە سیاسەی کوردستان و هەڵهێنانی، یەکەمین هەنگاوی دەسپێکی، راست و دروست و زانستیانەش ئەدۆزیتەوە!!
 پرسیارەکەش ئەوەیە: بە کامە هەق، بە کام یاسا، بەکام ئەقڵ و لۆژیک، بەکام سیاسەت، ئۆپۆزسیۆن، بەتایبەتیش بزوتنەوەی گۆڕان، مافی گلەیی و ڕەخنەگرتن و مافی یاساییان هەیە، دژ بە جەلالی و مەلایی، لەسەر ئاهەنگی گاڵتەجاری و قەشمەریاتی، ساختەکاری بەناو هەڵبژاردنەکانیان، بەتایبەتیش ئەوەی ئێستاکەیان؟؟!؛؛ ئەمە لە کاتێکیشدایە، کە مەلایی و جەلالی، هەر لە ساڵی 1992 وەوە، بە ناشەرعی خۆیان سەپاندووە و بەساختەکاری کردنیان، بە نوێژی نیوەرۆ و بە بەرچاوانی خەڵکانی کوردستان و بەرچاوانی، حیزبە دۆست و دژەکانیان و ئۆپۆزسیۆنەکانیش تایبەتیانەتر؛ حوکمڕانی کوردستان دەکەن، وە گەر بۆشیان نەچووبێتە سەر، تەنانەت بۆیەک چرکە ساتیش، نەوەستاون وە بە هیچ شێوەیەکیش، چاوپۆشیان نەکردووە و هیچ درێغیەکیشیان نەکردووە، لە کوردکوژی و خوێن ڕشتنی کورد، بۆ بێدەنگ کردنی خەڵکانی کوردستان و بەناو، حزبە ڕا جیاوازەکان لە خۆیان، بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیە بنەماڵەیی و حزبی و کەسی، خۆیان و بەرژەوەندی و ئەجیندای، ستراتیژی داگیرکارانی کوردستانیش، تا دەگاتەوە ئەمڕۆکەیان، لەوەی کە ئێستاکەش، هەیە و بەناو گوایە ئۆپۆزسیۆنە، بزوتنەوەی گۆرانیش بە پلەی یەکەم!!
وەک وتم: نەک هەر بە نویژی نێوەرۆ و بگرە بە بەرچاوانی خەڵکانی کوردستان و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و تەواوی دنیاش، جەلالی و مەلایی خائین و دۆراو، تەنانەت، یەک هەنگاو، یەک قسە، یەک بڕیاڕی یاسایی و سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، بۆ بژێوی و گوزەرانی خەڵکانی کوردستان، گەر هەڵقوڵاوی ساختەکاری و درۆ نەبووبێت، مەحاڵە ئەو بریارەیان دابێت، گەر شتێکی واش تێپەری کردبێت بەسەریانا، کە لەبەرژەوەندی خەلکانی کوردستانا بووبێت، ئەوا بە سەدان و هەزاران، بیانۆی نالۆژیکی و درۆزنانەی، بێ بنەماو داتاشراو لە هیچەوە، تا دەگاتە هەڕەشەکردنیان، بە هێزی چەک و مێلیشیا بێ دایک و باوکەکانیان، پێش دەرگا، نەک پێشمەرگە؛ دەوریان داوە و پەل و پۆیان کردووە و زیندە بەچاڵیان کردووە!! زۆر بە ئاشکرایی و بێ منەتانەش ساختەکاری خۆیان دەکەن و حوکمرانی پێدەکەن!!  هەموو خەڵکانی کوردستانیش ئەم ڕاستیە ڕەهایە دەزانێت، حزبەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆنیش رەهاییەتی ئەم ڕاستیە دەزانن، بەردەوامیش باسیدەکەن، نەک هەربۆتەوە شەوچەرەی سیاسی مێدیاکانیان، بگرە کردوویانە بە ڕۆژ چەرەش، کە هیچ سەراوێک و دەرئاوێکیش نەماوە، تیایا باسی نەکەن و هەزاران بارەی نەکەنەوە!!  بەڵام بە لێکجاوازیەکی زۆر و لێکترانێکی گەورەیان، لە جیاتی ئەوەی بێن و چارەسەر و ڕێگە چارەیەک بدۆزنەوە، بۆ کۆتایی هێنان، بەم پرۆسە سیاسیە خیانەتاویە، ساختەکارانەی، جەلالی و مەلایی خائین و کوردکوژ، کە دەستکردی داگیرکارانی کوردستانە، هەموو جارێک بزوتنەوەی گۆران، بەر لەهەموو تاکێکی خەڵکانی کوردستان و هەموو حزبە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی ترەوە، زۆر هەڵپەرستانە و چاوچنۆکانە دێت، هەر بەجلی خەوتنەوە، هانی خەڵکانی کوردستان دەدات، بۆ دەنگدان پێیان و گەیشتنیان بە دیوەخانەکەی مسعودی گەواد و خائین و لێسەندنی، شەرعیەت لێیان، بۆ دان نان، بە دیوەخان و پڕۆسەی سیاسی، ناشەعیان و شەرعاندنی، تەواوی دەستەڵات و هەموو، ناشەرعیەتەکانی جەلالی و مەلایی!! دوایش دێن بە قژ ڕنینەوە و بە ئیدعای، بێ تاوانی و پاکی و دڵسۆزی و خەمخۆریان، بۆ پرۆسەی سیاسی و بەرژەوەندیەکانی خەڵکانی کوردستان، ناوگەڵی بە خوێنیان،  نیشانی خەڵکانی کوردستان دەدەن، لەوەی کە گوایە غەدریان لێکرا، ساختەکاریان لێکردن و نەیانزانی، کە جەلالی و مەلایی، جووتە مەعشوق و حەبیبەکەیان، هەڵیانی خەڵەتاندووە و هەر ساختەکارن و بێ ساختەش کارناکەن؟!؛؛ هاولاتی کوردی، سیاسیەکان، یاساییەکان، ماف ناس و هەقبێژەکان، ئینجا گۆرانخوازەکان، راستگۆ و دڵسۆزەکانتان، بەر لە درۆزن و هەلپەرستەکانتان، گەر حاشاتان لە مرۆڤ بوونی خۆتان نەکردووە، تێرای ئەوەنەش، ویژداتان ماوەو بڕواتان، بە هەق و هەقبێژیش ماوە؛ ئایا بزوتنەوەی گۆران، هیج مافێکیان هەیە، لەم بوختان و ئیدعا کردنەیان، دژ بە جەلالی و مەلایی خائین و ساختەکاریەکەیان؟؟! لەکاتێکیشدایە، کە نەک هەر گەلی کوردمان، هەموو دنیاش دەزانێت، کە جەلالی و مەلایی ساختەکارن و ساختە، دەکەن و بەبێ ساختەش هەڵناکەن و ناژین، وەبەبێ گوێدانە هیج یاساو ڕێسایەک، وە بەبێ ئەوەی هیچ هەژمارکردنێکیش، بۆ هیچ کەس و هێزێک، بۆ هیچ شتێکیش بکەن؟؟!؛؛ زۆر بەبێ منەتانەو بەئاشکراییش دەڵێن: هەرئەوەیە، کە هەیە و هەمانە، زیاتر هیچ شتێکی ترمان نیە و نابێت...!! دەی لێرەدا، ئەگەر ئۆپۆزسیۆنیش، وە زۆر زۆر تایبەتیانەش، بزوتنەوەی گۆران، خۆشی هەلپەرست و ساختەچی و ساختەکار نەبێت، بۆچی و لە پێناوی چی و چ ئامانجێکی، بەرژەوەندیداری خەڵکانی کوردستان، دەچێت ساختەکاریەکانی جەلالی و مەلایی، دەشەرعێنێت و بەشداری تیادا دەکات و دواییش دەڵێن: دەستدرێژیمان کراوەتە سەر و غەردرمان لێکراوە و دەنگەکانی ئێوە، ئێوەی خەڵکانی کوردستانیان دزیوە و ساختەکاریان تیادا کردووە؟!؛؛  گەر ئەم ماستە پڕاوپڕی مو نەبێت؟؟؛؛  دیسان، ئایا ئەو مافەیان هەیە وەک ئیدیعای دەکەن؟!؛    هەرسەردەکەوێت بەرەی گەل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە