چۆنیەتی کوشتنی خاشقچی

Thursday, 18/10/2018, 6:46

17122 بینراوە


لە ڕێگای تۆمارێکی دەنگیەوە کوشتنی خاشقچی بڵاوکرایەوە ، کە چۆنیەتی کوشتنەکەی باس دەکات . ڕۆژنامەی ”یەنی شەفەقی ” نزیک لە حکومەتی تورکیا بڵاوی کردەوە ، کە چەند تۆمارێکی دەنگی گەیشتۆتە دەستیان و ئەوە دەردەخات کە ” جەمال خاشقچی ” بە ئەشکەنجە کوژراوە . بە پێی ئەو تۆمارە دەنگیانەی دەست ” یەنی شەفەق ” کەوتووە ، ئەشکەنجەیەکی سەختی خاشقچی دراوە ، لە ناو ”کونسوڵخانەی سعودیە ” و لە کاتی لێپرسینەوەدا ، سەرەتا پەنجەکانی بڕدراون و دواتر سەربڕدراوە و کوژراوە. 
لە یەکێک لەو تۆمارە دەنگیەکاندا ” محەمەد عوتەیبی ” کۆنسوڵی سعودیە لە ئیستەنبوڵ ، بە بکوژان دەڵێت ” خاشقچی لە دەرەوەی کونسوڵخانەکە بکوژن ، ئێوە سەری تیا دەبەن ”
لە وڵامدا بکوژەکانی پێی دەڵێن ” ئەگەر دەتەوێت بژیت بێدەنگ بە ” یەنی شەفەقی ئاماژەی بەوەشکردووە ، کە ” جەمال خاشقچی ” لە ژووری کونسوڵگەری سعودییە کوژراوە ، لەشی لە حەوت خولەکدا پارچە پارچە کراوە و پارچە کردنی لەشی " خاشقچی " لە لایەن  " سەڵاح محەمەد ئەلتوبەیەیجی " پزیشکی دادوەری سعودییەوە ئەنجامدراوە .
کوشتنی " خاشقچی " وا دەکات کە ئەو ئەگەرانە بدەن بەدەستەوە ، کە تورکیا لە ڕێگای یاساییەوە بۆ دڵنیا کردنەوەی وڵاتانی جیھان ، بۆ سەندنەوەی متمانە لە کونسوڵخانەی سعودییە ، لە بەر ئەوەی سعودییە گیانی ھیچ کەسێک ناپارێزت کە سەردانی کونسوڵخانەکانی بکات لە وڵاتان ، یان تورکیا لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی سکاڵا لە دژی " بن سەلمان " تۆمار بکات .
ئەمە وا دەکات سعودییە داببڕێت لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و  ئەمریکا و ئەوروپا کودەتای سەربازی بە سەر " محەمەد بن سەلمان " بكەن ، بەوەش ھەموو ئەو پارێزگارییەی لێی دەکرا نەمێنێت و لە دەستی بدات ، بەوەش قەیرانێکی زۆر ڕوو لە سعودییە دەکات و ماھیەتی دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی سعودییە لاواز دەبێت و خۆپیشاندانی ئاشتیانەی جەماوەری ، یان سەربازی لە دژی " محەمەد بن سەلمان " دروست دەبێت ، یا کۆمەڵێک لە بنەماڵەی " ئال سعود " لە نێوان خۆیاندا بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان و ڕزگارکردنیان لەم دۆخە و دەسەڵاتی ئێستا بە پاڵپشتی ئەمریکا و ئەوروپا ، ئەوەش ئەوەیە کە خەڵک پێشبینی دەکات و پاڵپشتی جەماوەری بە دەست بێنێت دوای توڕەبوونی لە ھەڵسوکەوتەکانی ئەم دەسەڵاتە ، ئەمانە چەند ئەگەرێک بوون کە وڵاتی سعودییە دەخەنە بەر ڕەخنەی توند ، کە ئەمەش زۆر قورس دەبێت بۆ ئەو وڵاتە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە