ئەمریکا و ڕوسیا و گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ خاڵی سفر


شیڕە شیڕی لایڤەکانی فەیسبوک و گاڵتەکردن بە کورد لەبەرژەوەندی فاشیەتی تورکدایە

Thursday, 10.18.2018, 20:12

4002 بینراوە


هەر کوردێک سەردانی جۆرجیای کردبێت، بەزوویی لەوە دەگات کە گورجەکان بە چاوی نەشیاوەوە لە کوردەکانی جۆرجیا دەڕوانن، بە ئاشکرا گێچەڵیان بۆ دروست دەکەن، کورد وەکوو چەتەو ڕوونتر بەدز ناویان دەهێنن تا ئاستی کوشتنی لاو گەنجانی کورد و داگیرکردنی سەروەت و سامانی کوردەکان لەلایان گورجەکانەوە، بۆیە بەڵگە نەویستە، کە ئەو ڕەوشەش لەسەردەمی ستالینەوە، بە پرۆپاگەندەی تورکەکان دەستی پێکردووە.
لە ساڵی1989 وە سەردانی جۆرجیا دەکەم و ئاشنای زۆرم هەیە لەوێ، کوردەکانی جۆرجیا هەمیشە گلەیی لەگوزرانی خۆیان دەکەن بەدەست گورجکانەوە و گورجەکان، کە چۆن بە ئاشکرا سووکایەتی بە کورد دەکەن، تەنانەت بەڵگەیانم بینیوە کە بەکەڵەگایی زەوی و زیاریان لە کورد سەندۆتەوە و تاپۆیان کریدویانە بەناوی خۆیانەوە، ئەوەش بۆ نموونە کوردێک بەناوی "زیرۆ" برا بچووکەکەی دەگرن بە ئاشکرا پێیان گووتووە کە 3 شاهید هەیە کە براکەی تۆ دووکیلۆ هیرۆئینی پێوە گیراوە، یان 20 ساڵ زیندانی یان ئەو قاوەخانەی کە هەتە دەبێت بیکەی بەناوی خۆمانەوە.
کوردەکانی جۆرجیا ڕۆژێکیان هەیە لەمانگی تەموزادا بەناوی سەردانی "مەزڵ" واتا سەردانی گۆڕی مردوەکانیان، ئەم داب و نەرێتە لەناو گورجکانیشدا هەیە، لەو ڕۆژەدا نان و خواردن لەگەڵ خۆیاندا دەبەن لە گەڵ مەشروب لەسەر گۆڕی مردوەکانیان دەخۆن و دەخۆنەوە، لەوێ سەدان گۆڕی لاوم بینی کە زۆربەی هەرە زۆریان بە گوولەی پۆلیسی ئەو وڵاتە کوژراون، تەنانەت کەمئەندام بینیەوە بە ووتەی خۆیان بە زانینەوە کەمئەندام کراوە و چاسەرە سەری پێویستی بۆ نەکراوە.
ئەم باسە هیندە بەربڵاوە، تائەوەی کۆمەڵێک ئەکادیمیستی کورد ویستوویانە باسەکە بگەیەنە پەرلەمان و لەسەردەمی "میخائیل ساکەشفیلدا" گفتووگۆی لەسەر بکرێت، لە ڕاستیشدا گۆڕانکاری ڕوویدا، بەڵام چوونکە نەریتەکەیان وا بەربڵاوە، بەڵام بە سانایی کۆتایی نایەت.
دواجار منیش کە چاوم بە "نادری نادرێف"لەکازاخستان کەوت، پرسیاری هۆکارم لێکرد، نادرێف کەپڕفسۆرە لەبواری نەوت و جێگری وەزیری نەوتە، دەیان پەڕتووکی لەبواری نەوتدا نووسیوە، هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ چەند هۆیەک، 
یەکەم جۆزیف ستالین لەکاتی لاویدا ئازاری زۆری چەشتووە بەدەست لاوە کوردەکانی جۆرجیاوە.
دووەم تورکەکان وایان لە سۆڤێت و دارودەستە پەیوەدیدارەکان گەیاندووە، کە کوردەکانی سۆڤێت داردەستەی دەستی ئیمپریالیزمن، ئەوان دۆستی هەرە نزیکی لینن لەترسی سیخوڕی کوردەکان ناوێرن کە خۆیان یەک لا بکەنەوە.
سێهەم تورکیا و جۆرجیا هاو سنوورن بە سانایی توانیویانە کە بەرپرسە باڵاکانی جۆرجیا بکڕن و دەمیان شیرین بکە، چوونکە پۆلیسی جۆرجی هەتا٢٠٠٠ ریش مووچەکەی بەشی ژیان گوزەرانی نەدەکرد، بۆیە دەتواندرا کە پۆلیس بکڕدرێت، تورکەکانیش لەو بوارەدا بەشی کەسیان نەهێڵاوەتەوە، لە ساختەچێتی و دروست کردنی نایاسایی.
تورک چوونکە بە ڕق و کینە گۆشکراوە، دوای ئەو دەریایی خوێنەی لەجەستەی کوردی جەزیرە و دەرسیم و قارس چۆڕا و ڕاوینان بۆ گورجستان، لەوێش لێیان ناگەڕین وهەمیشە هەوڵی سڕینەوەیان دەدەن هەوڵی ناوزڕاندیان دەدەن، پۆلیسی گورجستانیان لێهان دەدەن، لەم دوو ساڵەی دواید دەرکەوت کە تورکیا دەمی چەند سەناتۆرێکی ئەمەریکیان شیرین کردووە، تەنها بۆ ئەوەی خەونی کورد لەباربەرن.
فاشیەتی تورک بۆ چرکەیەش پشووی نەداوە لەدژایەتیکردنی کورد، دەبینن، دەبیستین تا ئەم چرکە ساتەش بە سەدان تێڤی و ڕادێوی تورک ڕۆژانە سووکایەتی بەسەرجەم کورد و خاکەکەی دەکەن بەئاشکرا، تا دوێنێ دەیان گووت کە کورد بوونی نیە، ئەوانە تورکی کێوین، هەزاران نووسەریان بەکرێ گرتووە کە کورد وەکوو جانەوەر پێناسە بکەن، هەزاران فلیمسازیان بەکار هێناوە کە کورد وەک چەتە و ڕێگر بە جیهان بنساێنین، سەرەڕای ئەو وەحشیگەریەیی کە تورکیا دەرهەق بەکوردی دەکات، بە فاشیترین شێوە پەلاماری کورد دەدات، ببینە کە چ سووکایەتیەکە بە هاوڵاتی کورد دەکات لەو لینکەی خوارەوە.
 لەدەرەوەش کورد تیرۆر دەکات، نموونەی هەڤاڵ میمەد کە لە کۆپنهاگن هەوڵی تیرۆری درا بەدەستی جەمال کەتەنە، پاشانیش ڕۆژنامەی سەباحی تورکی دانی بەوەدا نا کە جەمال کەتەنە دۆستی تورکیا بووەو تەقەی لە میمەد کردووە، ( کاتی خۆی کۆپی دانپانانەکەی ڕۆژنامەی سەباحم بڵاو کردەوە، بەلام ئەفسووس بۆم نەدۆزرایەوە).
 تەنانەت ئەوەش بە تاوان دەزانن کە وولاتێکی وەک سوید بە فێرگەی بە زمانی کوردی بۆ منداڵە کوردەکان کردۆتەوە و بەفەرمی داوای لە سوید کردووە کە ڕێگە نەدەن منداڵانی کورد بەزمانی کوردی بخوێنیت.

ئەو هەموو کینە و بوغزە لە ووڵاتێکی دوورە دەستی وەک سوید بپاڕێتەوە، کە نەهێڵێت کورد بە زمانی زگماکی خۆی لەسوید بخوێنیت، ئیتر تێبگە لە مەرامی بۆگەنی فاشیەتی تورک.
بۆ خۆشیان باشترین و جوانترین ناو نازناو بۆخۆیان هەڵدەبژێرن کەسەراپای ئەوە دەسەلمێنێت کە تورک جوانترین، ووشیاترین، بەهێزترین کەسایەتیە و خاوەن کۆنترین شارستانیەتە و تەنانەت ڕیشەی خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ سۆمەرییەکان، نەخشەی تورکیا وەک شانە هەنگوین وێنا کردووە، ئەشڵێن کە تورکەکان یەکەم کەس بوون ئەمەریکایان دۆزیوەتەوە پێش کرستۆسکۆلۆمبوس، هەرچەند مێژوو ئەڵێ کە سەراپای مێژووی تورک لە تورکیای ئێستادا ناگاتە ١٠٠٠ساڵ، هەرچەند تورک دڕنندەترین وەحشیترین نەتەوەیە بووە، بەڵگەشم مێژووی سوڵتانەکانە.ئەمەش ڕەگەزپەرستی نییە بەڵکو بەڵگەی مێژووییە.تورکیش دەتوانێت ببێت بە مرۆڤێکی ئاسایی وەکوو هەموو نەتەوەیەک ئەوکاتەی لەدەستی لە ڕەگەز پەرستی هەڵبگرێت.
تورکەکان ڕادێۆی کوردی میسریشان بۆ قووت نەدار و تکایان لە جەمال عەبدولناسر کرد کە ئەو ڕادیۆکوردیە دابخات، بۆیە جەمال عبدوناسر پێیان ئەڵێ: ئێوە ناڵێن گوایە کورد لە تورکیا نیە، ئیتر بۆ تۆقیوون؟
خەون و خولیا وئاواتی فاشیەتی تورک ناشیرین کردنی کورد و خاکەکەیەتی، ئیتر بەهەر نرخێک بێت هەوڵدەدات کە سووکایەتی بە کورد بکات، لە پێش چاوی گەلانی جیهان وەک دڕندە و پیاوکوژ ناویان بهێندرێت.ئەفسووس وا ئەمڕۆ کۆمەڵێک کوردی زمانشڕ، چەنەباز نا سیاسیی، ئاست نزم لە بیر و زانست پەیدا بوون، ئەوەی فاشیەتی تورک بۆی نەکراوە، ئەم کۆمەڵە بێ ئەزموون و کاڵفامانە ئەنجامی دەدەن و دەبنە تەواوکەری فاشیەتی تورک، ئیتر نازانم لە زانینەوەیە یان لە نەزانی، یەکێک خۆی لێبووە بە جیڤارا ئەوەی دیکەشیان خۆی لێبوە بە "ڕۆزا لۆکسۆمبرغ و مادەر تەرێسا، ئەشڵێی برێشکەیان لەدەمدایە و ئەیڵێن و ئەیڵێنەوە، ئیتر شەلم کوێرم کوردی چەوساوە دەدەنە بەر جامی غەزبی خۆیان گوایە کە کورد هیچ نیە، نەزانە، عیلەتە، خۆخۆرە نۆکەرە، خاینە! قیردە و لە قیردستان دەژی.
بێ ئاگان کە سوڵتان موراد هەر پێنج براکەی خۆی دەکوژێت بۆئەوەی دڵنیابێت کەکەسی دیکەهەڕەشە لەدەسەلاتەکەی ناکات، 
بێئاگان کە "نوعام چۆمسکی" ئەڵێ زۆرینەی گەلان نازانن کە نازانن، ناشزانن کەچی لە دەوروبەریان دەگوزەرێت.
بێئاگان کە ئەم دانیمارکەی ئەمڕۆ کە ناوی لە کولەکەی تەڕیشدا نەماوە، سەردەمێک بۆ ماوەی 400 ساڵ ئەو بەریتانیا گەورەیان بەگیرهێنابوو، کە داوتر بەریتانیا سێ لەسەر چواری خاکی هەموو جیهانی داگیر کرد.
ئەگەر بیانزانیایە کە ژمارەی موسڵمانی جیهان خۆی لە 1.5 ملیارد مرۆڤ نزیک کردۆتەوە، کەچی زەلالەتیانە بەدەست دوو ملێۆن جولەکەوە، لە راستیدا جولەکەی ڕەسەن تەنها 250 هەزارکەسە، ئەوانی دیکە جوولەکەی ڕوسیا، ئەفەریقا و ووڵاتانی دیکەیە.
ئاگادار نین کە ئەو پورتوگاڵەی کە ئەمڕۆ بە سواڵ سەدەقە دەژی، ڕۆژگارێگ بەدووری هەزران کیلۆمەتر چووە بەرازیل زۆر ناوچەی دیکەی جیهانی داگیر کرد.
 ئەمەریکا لە ساڵی 1776 سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و لەبەریتانیا جیابوویەوە، لەو ڕۆژەوە گەلانی ئەمەریکایان تووشی سەدان شەڕ کردووە، ببینە و بزانە ئەمەریکا چەند شەڕی هەڵگیرساندووە کە تەنها لە پێناو سەرمایەداراندا بووە و هیچ سوودێکی بۆ مرۆڤایەتیی و تاکە کەسی ئەو ووڵاتە نەبووە، نەک هەر سوودی نەبووە، بەڵکوو بۆتە ماڵوێرانی بە دانیشتوانی وولاتەکە.
گوێ لە "جەنەڕاڵ ویسلی کلارک" بگرە کە لە عێڕاق 4000 سەربازی ئەمەریکی کوژرا، بەبێ هۆ، ئایا ئەمەریکیەکتان بینی بڵێ بۆ منداڵەکانمان بەکوشت دەدەن لەپێناو بەرژەوەندی کۆمپایاکانتاندا؟
ئایا گەلانی دانیشتووی ئەمەریکا بیریان لەوە کردەوە کە هەستنە سەرپێی و بڵێن با ئیتر بەس بێت شەڕو خوێن ڕێژی، خۆ شەڕەکانی کە ئەمەریکا بەرپایان دەکات، سەرپا بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاکانە؟
شای ئێران سامانی وولاتی تەرخان کردبوو بۆ ناوگەڵی خۆی، سەدان هەزارانی وەک مەزهەری خالقی شانازای دەکرد بەوەی کە ساواکیە عەبەی موهتەدی کەبە ڕیشە ساواکی بوون، شا ڕووخا، ئایا ئێستای ئێرانیەکان باشتربوو یان کاتی شا؟
بە دڵناییەوە زۆربەی هەرە زۆربە ئەڵێن هەزاران ڕەحمەت لە کفندز، كێ باوەڕی دەکرد کەپاش سەدام، سەدام دەگەڕێتەوە بە کڵاش و ڕانک و چۆغەوە؟
چونکە ژیان ئەڵێ ئێمەی مرۆڤ هەمیشە بەرەو پێشەوە دەڕۆین.
بەکورتی کورد هیچی کەمتر نییە چ لە تورک و عەرەب و فارس و تەنانەت سویدیش، ئەوەی کە ووڵات دەجوڵێنێت ئەوە رابەرە سیاسیی و سیستەمەکەیە، نەک گەل، ئەمەش بەدرێژایی ژیان وا هاتووە، لە ڤایکینگەکانی باکوری ئەوروپاوە بگرە هەتا شارستاینەتی (مایە) و (میسری کۆن) و (چین)ەکانیش، هەمیشە لەسەر دەسەڵات کێشەیان هەبوو، وەک سوڵتانی مورادی عوسمانی هەر پێنج براکەی خۆی دەکوژێت، تاکەس نەمێنێت تا هەڕەشە لەکورسیەکەی بکات.
بە پێچەوانەی خواستی فاشیەتی تورک، زۆربەی شیڕە شیڕی لایڤەکانی فەیسبوک، بەپێی لێکۆڵینەوەی زانستی دەڵێ کورد باوە گەورەی هەموو ئەوروپیەکانە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە "دی، ئێن، ئای" گەلانی ئەوروپا دەردەخات کە ئەوروپیەکانی لە ناوچەی تورکیای ئەمرۆوە نزیکە، واتا لەوێوە هاتوون، هەموو دەزانین کە ئەورپا پێش 12500 ساڵ پێش ئێستا سەهۆڵ بەندابوە و کەسی تێدا نەژیاوە، دوای 12500 ووردە ووردە بەتوانەوەی بەستەڵەکەکە لە تورکیای ئەمڕۆوە خەڵک ڕویان لە ئەوروپای ئێستا کردووە، مێژووش ئەڵی کە تورک تەنها 1000 لە مەنگۆلیاوە هاتوونەتە ناوچەکەی کە ئێستا پێی دەگووترێت تورکیا.


--------------------------------

ئیتر ئومێد دەکەم کە کەمێک شیڕە شیڕەکانتان کەم بکەنەوە و هێندە نەتەوەی خۆتان بە سووک مەزانن! هێندە جنێو بە کورد مەدەن و هێندە ئێخەی کورد مەگرن! کورد بە مەیمون و کوردستان بە مەیمونستان مەچوێنن! جنێو بە کۆمەڵگای کوردی مەدەن! گاڵتە بە جلی کوردی مەکەن! لە بری ئەوە هەوڵ بدەن رێگاچارەیەک بدۆزرینەوە کە کورد لەدەست ئەم بنەماڵە و بەرپرس و خوێڕیانەی کورد رزگاری بێت! بەرۆکی ئەو کوردە چەوساوە بەردەن، هێندە بەسە کە فاشیەتی تورک پێیدەکات! کەمێک زیاتر بخوێننەوە، بۆ ئەوەی هەوڵەکانتان نەبێتە چەواشەکاری دیکە و هاوپشتی فاشیەتی تورک.





(دەنگدراوە: 15 . زۆرباشە: 4.5/5)