قوتابخانەی "خۆفڕۆشتن و جاشایەتی"ی جەلال تاڵەبانی

Tuesday, 10.23.2018, 11:37

7019 بینراوە


تاڵەبانی بە درێژایی ژیانی سیاسی، تەنیا بۆ بەرژەوەندیی  و پارە و پۆست هەوڵەکانی چڕ کردبوو. بۆ پێکانی ئەو ئامانجە گڵاوانەی، ئەو لە هەر قۆناغێکدا بەجۆرێک یاری بە هەستی میللەت دەکرد و پەتپەتێنی بوو لە نێوان دەزگا هەواڵگرییەکانی دنیا وەک دەزگای هەواڵگریی سوری، عیراقی، ئیرانی و بەریتانی و دەیانی تر. ئەم کابرایە سەرنزم و دەست ماچکەری ئەوانە بوو، کە لەسەروو خۆیەوە بوون و لێیان دەترسا و کاری پێیان بوو، هەر لەنمونەی گەورە تا دەگات بە بنەماڵەی بارزانی و سەرکردەی پارتە تورکمانەکان و شیعەکان، کە چەندین جار دەستی ماچ کردوون و کڕنووشی بۆ بردوون!
دوای ئەوەی کە تاڵەبانی بە ئاوات  گەیشت و بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق، ئیتر شەقێکی لە ئاڵای کوردستان هەڵدا و ئەوەی لە شاخ  پرۆپاگەندەی بۆ دەکرد، دواتر بە خەونی شاعیرانەی ناودەبرد. دووژمنەکانی سەردەمی شاخی تاڵەبانی کە قیادەموەقەتە بوو، دوای کۆڕەوی  بەهاری ١٩٩١کردنی بە دۆستی سەرەکیی خۆی و بە دوو قۆڵی کەوتنە ئەنجامدانی خیانەت و دزیی و تاڵانی. ئەو لە شەڕی ناوخۆدا بە هەزاران کەسی بە کوشتن دا، دواتر بۆ پۆستی سەڕۆکی هەرێم، خۆی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ مەسعود بارزانی ئەنجامدا  و داوای لە میللەتیش کرد کە دەنگ بە مەسعود بارزانی بدەن!
هەموو ئەمانە ئامانج و ڕێبازی تاڵەبانی بوون کە دواتر بوو بە قوتابخانەی تاڵەبانی بۆ پەروەردە کردنی تاکەکان بە بیرۆکەی خیانەت و وڵاتفرۆشی. کەم نیین ئەوانەی کە دوای مردنی تاڵەبانی، شانازیی بە دوو ڕوویی و بە ناپیاویی و بە خیانەتەکانی تاڵەبانیوە دەکەن، هەموو ئەوانەیان کردۆتە ڕێبازی خۆیان، شەرم لە دزیی و تاڵانی و داوێنپیسیی ناکەن.  ئەو مێژووە پیسەی تاڵەبانیی بوو بە  قوتابخانەیەک و پڕبوو لە قوتابی بەوەفای جەلالیزم و  بیرۆکەی خیانەت و جاشایەتی  کە دواتر کاردانەوەی  بەرفرەوانتریش بوو و  باڵی کێشا بە سەر  میدیا و میدیاکاران و ڕۆناکبیرە بێ شەرم و خۆفرۆشەکان.
میدیا حزبیەکان و نووسەرە خۆفڕۆشەکان، جەلال تاڵەبانییان وەک کەسێکی خاوەن کاریزما بە میللەتی کورد ناساندوە، بەڵام ئەوەی لە نزیکەوە تاڵەبانی ناسیبێت، زانیاریی تەواوی دەربارەی کەسایەتیی هەبێت، ئەوا بێگومان دەرکی بەوە کردوە کە تاڵەبانی، بەرامبەر بە دوژمنەکانی کورد، هەمیشە کەسایەتییەکی لاواز و لەرزۆکی هەبوو، هەر کاتێک کە دەچوو بۆ لای سەرانی ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە، یەکەم شت کە پەیڕەوی دەکرد چۆک دادان و ملکەچ کردن و کڕنۆش بردن و سازش کردن بوو لە پرسی کورد و ئامانجە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان بە مەبەستی دەستکەوتی تایبەتی بۆ خۆی و ماڵ و منداڵ و ماڵە خەزورانی.
ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە و پەیڕەوکردنە لە سیاسەتدا بریتیبوو لە ڕێبازی تاڵەبانی، کە ئەمڕۆ سەرانی ینک ناویان ناوە "ڕیبازی مام"! جا ئەو قوتابخانەیەی کە ڕێبازی تاڵەبانی تێددا وەک وانە وتراوەتەوە و بە هەزاران کەس پەروەردە و دەرچووی ئەو قوتابخانەیەن وەک بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسوم و هێڕۆ و شاناز و بافێل و قوباد و لاهور و ئاراس و ئاڵا تاڵەبانی و دەیانی تر، کە ئەمڕۆ بوون بە میکرۆب و دەردێکی کوشندە تووشی میللەتەکەمان هاتوە، بگرە ئەم جۆرە میراتەی تاڵەبانی بۆ نەوەکانی دوای ئەوانەش جێهێشتووە، نمونەیەکی تر وەک ئەوەی لەو ڤیدیۆیەدا دەبینرێت کە "شێخ عەبدولقادر تالەبانی"یە جلالییە و بەبێ شەرمی دانیشتووە باسی گرنگی حەشدی شەعەبی و لکاندنی کوردستان بە عیراق دەکات و هەر وەک تاڵەبانی گوتویەتی "سەربەخۆی کوردستان خەونی شاعیرانەیە" ئەمیش لەسەر هەمان ڕێباز و بەهەمان عەقڵیەت و نەفەس کەوتۆتە دوان دژ بە سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی کیانێکی سیاسیی دابڕاو لە حکومەتی بەغدادی داگیرکەر! 




(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4.5/5)