ئەو پارتیەی کە پێشوازیی لە سوپای تورکیا دەکات، دەبێت بە ئەندام پەرلەمانی کوردستان!

Thursday, 25/10/2018, 11:05

15941 بینراوە


کاندیدێکی دەرچوو لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانی ٢٠١٨، بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ناوی ئەرشەد حسێن لۆلانی (کلیک)، ئەو کەسەیە کە  لە باشووری کوردستان لە گوندی برمیزە پێشوازیی گەرمی لە سوپای تورکیا کرد  و بوو بە دمڕاستیان و وەرگێریان.

 پەرلەمانی کوردستان، دەستکەوتی خوێنی هەزاران شەهیدی  کوڕی هەژاری نێو میللەتی کوردی باشوورە ، بەڵام ئاخۆ چ پیرۆزیەکی دەبێت هەبێت کاتێک کە کورسییەکانی بەم جۆرە خەڵکانە پڕ بکرێنەوە!

 مرۆڤێک ئامادە بێت بە بەرچاوی خەڵک و میدیاکان و  پێشوازی لە سوپای داگیرکەران بکات، پێشوەخت لە هەموو موڕالێک شۆڕابێتەوە و خیانەتی لا ئاسایی و شوڕەیی نەبێت، دەبێت ئەو کەسە چ سودێکی هەبێت کاتێک دەکرێت بە نوێنەری میللەتێک و لەسەر کورسی پەرلەمان دادەنیشێت!؟
دەبێت ئەوە بگوترێت، لە هەڵبژاردنەکان، کە هەموو پارتە سیاسیەکانی کوردستان بەشدار و پشتیوانی بوون، زۆربەی نووسەر میدیاکارانی پارتەکان و سێبەر و سەربەخۆش بانگەشەیان بۆ کرد، ئەنجامەکەی بووە هۆکاری شەرعیەتدان بەو جۆرە کەسانە و ڕێگەیان بۆ خۆشکرا بۆ ئەوەی بە جاشایەتی بەرەو پەرلەمان هەڵکشێن و  نوێنەرایەتی میللەتێکی ژێر دەست بکەن!؟
ئەوەش لینکی ڤیدیۆیەکەیە لەسەرەوە  کاتێک کە ئەرشەد حوسێن لۆلانی پێشوازی لە سوپای تورکیا دەکات لە باشووری کوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە