هەستی شەشەم (الحاسە السادسە)
Thursday, 25/10/2018, 18:00
11364 بینراوە
من لێرەوە لە غوربەتی
بە دووری هەزاران کیلۆ مەتر
بۆنی خۆڵی وڵاتی خۆم ئەکەم
لە دەروازەی وڵاتێکی بێ کێشە
کە شەونخوونی کردووم
لە پێنج هەستیاری کە خوا داویەتی
شەکەت و ماندووم
بەڵام سوپاس بۆ خودا
لە هەستی شەشەم
بێشك سەرکەوتووم
ئەگینا هەرگیز بۆنی ئەو خۆڵەم نەدەکرد
کە دەمێکە لێ ی وون بووم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست