ئەمریکا و ڕوسیا و گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ خاڵی سفر


ئاسایشی پارتی چالاكوانێكی بادینان ده‌ستگیرده‌كات

Sunday, 10.28.2018, 15:03

962 بینراوە


له‌سه‌ر پوستێكی فه‌یسبوك، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕو ئاسایشی كومه‌لگای كه‌له‌كچی سه‌ر به‌ قه‌زای شێخان هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی رێكان ره‌شیدی چالاكوان وده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
رێكان ره‌شید، ئه‌مه‌ سێ یه‌م جاره‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشی پارتی یه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت له‌ سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی، كه پێشتریش له‌ ترسی خوپێشاندان له‌ كۆمه‌ڵگای كه‌له‌كچی ده‌ستگیركراوه‌ له‌ گه‌ل چالاكوانێكی تر به‌ ناوی ردوان گۆڕان.
ناوبرا به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێت به‌ هاورێكان و ڕوژنامه‌نووسان راگه‌یاندووه‌ كه‌ دوێنێ ئاسایشی كه‌له‌كچی په‌یوه‌ندی تلفونیان پێوه‌ كردووه‌و داوایان لێكردووه‌ سه‌ره‌دانییان بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ ره‌دی كردووته‌وه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌بیلیغی رسمی پێویسته‌ تا سه‌ره‌دانیان بكات.
رێكان ره‌شید، پێشتر له‌ لایه‌ن ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه‌ چه‌ندین جار هه‌ره‌شه‌ی لیدان وگرتنیان لێكردووه‌ وداوایان لێكردووه‌ ئیمزا له‌ سه‌ر كیتابێك بكات كه‌ رێبه‌رایه‌تی هیچ خوپێشاندان و چالاكی تر نه‌كاته‌وه‌، به‌ڵام خۆی هه‌ر به‌ده‌وام بووه‌.
یه‌كێك له‌ هاوریكانی بو 17 شوبات پشتراست كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕو سه‌رله‌به‌یانی مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی پارتی هه‌لیانكۆتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌ڵام له‌ ماڵ نه‌بووه‌، چوونه‌ته‌ ناو باغه‌كه‌یان و له‌سه‌ر كار قۆڵبه‌ستیان كردووه‌ وگواستوویانه‌ته‌وه‌ بو كومه‌لگای قه‌سروكی سه‌ر به‌ شێخان وله‌ زیندانی ئاسایش به‌ندكراوه‌.
گومان ده‌كرێ ناوبراو له‌ سه‌ر ئه‌م پوسته‌ی كوتایی كه‌ له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی به‌لاوی كردبوویه‌وه‌ و به‌راودریكی كردبوو له‌ نیوان سه‌روكی پێشوی عراق و به‌رپرسانی ئێستا له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌وه‌..
ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدا كه‌ پارتی وه‌زیرێكی كاندید كردووه‌ بو كابینه‌ی حكومه‌تی عراقی كه‌ مه‌له‌فداره‌ به‌ به‌عسی بوون، ورێكان ره‌شید و هاورێكانی هه‌ڵساون به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكالانه‌مه‌یه‌ك بو ده‌سته‌ی نشتیمانی بو لێكولینه‌وه‌ وعه‌داله‌ دژی كاندیدی به‌عسی كه‌ له‌ سه‌ر پشكی پارتی بو وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ پێشنیاركراوه‌!




(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 4/5)