حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە (بەشی 9)

Thursday, 01/11/2018, 23:03

7319 بینراوە


RIGELIANS – Also Called Malevolent Alien Life Form (ALF)
ڕیجیڵیەنەکان – هەروەها پییان دەوترێت بوونەوەری دەرەکی کیناوی (ALF)
 
ڕیجیڵیەن
(ALF)ە کیناوەیەکەی وەکو پێشکەشکراوە تا ئێستا بەم شێوەیە دەتوانرێت پێناس بکرێت:
لە نێوان 3 بۆ 4 پێ بەرزن.
وەستانی قیت بە دوو پێیە، قاچیان درێژ و باریکە.
جەستەیان باریکە.
سەریان گەورەترە لە ئاسایی، (بە هاوڕێژەیی مرۆڤ).
پلی بیستەنیان نییە، (پلی دەرەوەی گوێ).
مووی جەستەیان نییە.
چاویان گەورە و شێوە فرمێسکییە، ڕەشێکی تاریکە و بیلبیلەی چاویان تڵیشێکی ستوونییە، (چاوەکانی پشیلە).
چاویان بە نزیکەیی 35 پلە لار بۆتەوە.
دەمی بچووکی ڕێک، لەگەڵ لێوی باریک.
قۆڵەکانیان لە هی کوولە دەچێت، (لە باری ئاساییدا)، قۆڵەکانیان دەگاتە ئەژنۆ کاتێک درێژ دەکرێنەوە.
دەستی درێژ، و لەپی دەستی بچووک.
نینۆکەکانیان وەکو چنگە، (زۆر بچووکن، وە پەنجەکانیان زۆر بەرگدارن).
پێستێکی ڕەساسی و پتەو، لە پێکهاتەدا لە خشۆکەکان دەچیت.
پێی بچووک لەگەڵ چوار چنگی بچووکی وەکو پەنجە گەورەی پێ.
هەندێ ئەندامیان لە مرۆڤ دەچێت بەڵام لە کردارێکی گەشەسەندنی جیاوازدا پەرەیان سەندووە.
گەورەترین دۆزینەوە ئەوەیە کە کۆئەندامێکی هەرسی فرمانی ناچالاکیان هەیە لەگەڵ دوو مێشکی جیابووەوە. کۆئەندامی هەرس لەوانەی پشکنراون پووکابوونەوە، ئەوەش دەگونجێ لەگەڵ نەبوونی سەرچاوەی پێدان لە کەوتنی وەرگیراوەدا. هەچەندە ئەمە هێشتاش دۆزینەوەی سەرەتاییە.
جووڵەیان دەستاودەست و هێواش و توند و تۆڵە.
دۆزینەوە دووەمیەکان، دوای لێکۆڵینەوە لە ناوچەی کەوتنەکە
ژیانی بوونەوەرە دەرەکییەکە پێویستی بەوە هەیە کە خوێنی مرۆڤی تێدا هەبێت لەگەڵ ماددە ئەندامییەکانی تری مرۆڤ بۆ مانەوە لە ژیان.
لە بارودۆخۆ زۆر ناهەمواردا، دەتوانن بەردەوام بن لە ژیان بە شلەمەنیەکانی تری گیانەوەران.
خواردن دەگۆڕێت بۆ وزە بە کلۆرۆفیل بە کرداری ڕۆشنەپێکهاتندا، وە بەرهەمە پاشەڕۆکانیشیان دەکرێتە دەرەوە لە جەستەیانەوە. (جۆرە بوونەوەرێکی ڕووەکییە؟).
o ئەم بوونەوەرانە دوو مێسکیان هەیە جیاکراوەتەوە بە ئێسکە دابەشکەری لاوەکی کەلەسەری ناوەڕاست، (مێشکی پێشەکی و مێشکی پشتەکی) بەبێ بوونی هیچ پەیوەندیەکی دەرکەوتوو لە نێوانیاندا.
• ALF زانیاریان لەسەر بوونەوەرە دەرەکییەکان فراوانتر کرد لەگەڵ مێژووی خۆیاندا کە زانراوە لە کتێبی “YELLOWBOOK”.
لەبەر ئەوەی بوونەوەرە دەرەکییەکان ڕاهاتوون بە درۆ کردن، ناتوانین 100% دڵنیابین دەربارەی هەموو زانیاریەکان لەناو “YELLO BOOK”.
• LUNA-1 بنەکەکەی ڕیجیڵیانە لە لایەکەی تری مانگ، یان لا دوورەکی مانگ وەکو ئەوەی هەندێ زانا دەیڵێن. بینراوە و وێنەی فیلم کراوە لەلایەن ئاسمانەوانەکانی ئەپۆلۆ. بنکەیەک، پڕۆسەیەکی کانسازی کە ئامێری زۆر گەورە بەکار دێنێت، وە ئەو کەشتییە ئاسمانییە گەورانەی بوونەوەرە دەرەکییەکان کە دەبینرێن و بە “Mother Ships” ناودەبرێن بوونیان هەیە لەوێ.
• WAVENESTبنکەکەی ڕیجیڵیانە لەناو زەریای ئەتڵەسیدا. بنکەیەکی ژێر ئاوی بوونەوەری دەرەکی، کانسازی دەکەن و کەشتی گەورەی شێوە سیگاری لێیە.

چیرۆکی ڕیجێڵیەنەکان
پەیوەندی ئەسڵی نێوان حکومەت و بوونەوەرە بایۆلۆجییە دەرەکییەکان (EBEs)، کە بەزۆری ڕەنگیان ڕەساسییە و نزیکەی سێ و نیو بۆ چوار و نیو پێ بەرزن و دێن لە کۆمەڵە ئیشتێرەی Rigel ەوە (لێرە بەدواوە بە ڕەساسیەکان ئاماژەی پێدەکرێت) دەستیپێکرد لە نێوان 1947 و 1971. ئێمە دەمانزانی کە ڕەساسیەکان ئامێریان بەکاردەهێنا لە لاشە شیواندنی ئاژەڵەکاندا، بەهەمان شێوە هەندێ مرۆڤەکان و کە گوایە ئەوان ماددە لووییەکان بەکار دەهێنن کە دەست دەکەوت لەم ماددانە بۆ خۆراک (لە پێستیانەوە دەردەهێنرا) وە بۆ لەبەرگرتنەوەی ڕەساسی زیاتر لە تاقیگەکانی ژێر زەوی خۆیاندا.
حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە ڕەساسییەکان لیستێکیان بۆ دابین بکەن کە دەبوو پیشکەشبکرێت بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی (ئەم لیستە هەرگیز تەواو نەکرا). بەو هەمووەشدا، حکومەت وای بیردەکردەوە کە ڕەساسیەکان بوونەوەری باشن، هەرچەندە هەندێک دوورە پەرێز بوون. ئەو کاتە وایان دانا کە نەگونجاوانە نییە بۆ گرتنەئەستۆی ئەوەی کە خەڵکی ڕادەهاتن و دەیانتوانی ڕابێن بە ئامادەبوونیان. لە نێوان 1968 و 1969 پلانێک ئامادەکرا بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە بوونیان لە بیست ساڵانی سەرکەوتوویاندا. ئەو ساتە وەختە گەیشتە لوتکە بە زنجیرەیەک دۆکیومێنتەری کە مێژوو و خوازی ڕەساسیەکانی ڕووندەکردەوە.
ڕەساسیەکان حکومەتیان دڵنیا کردەوە کە مەبەستی سەرەکی ڕفاندنەکانیان بۆ چاودێری کردنی شارستانێتییەکەمان بوو، وە ئەوکاتەی زانیان کە ڕفاندنەکان زۆر زیاتر و فێڵبازانە تر بوون کە ئەوان بڕوایان پیهێنرابوون حکومەت کەوتە خەم و گرنگی پێدانەوە. هەروەها گرنگیدانەکەیان بنیات نرابوو لەسەر زانیاری زیاتر لەسەر مەبەستەکانی ڕفاندنەکان. تا ئەو کاتەی حکومەت ڕاستی مەبەستی ڕەساسیەکانی دۆزیەوە، ئەوان، ڕەساسیەکان، دەیانویست لیرە بـمێنەوە، کە هەمیشە لە ژێر کۆنتڕۆڵی زەویدا دەمێنەوە، "زۆر درەنگ بوو". حکومەت تازە بەهەڵە مرۆڤایەتی "فرۆشت". هیچ جیاوازیەکیشی دروست نەدەکرد، لەبەر ئەوەی ئەوان لێرە بوون و هەرچیان دەویست دەیان کرد.
لە ساڵی 1983، چیرۆکێک بڵاوکرایەوە لەلایەن سەرچاوەکانی حکومەتەوە کە دەیوت ڕەساسیەکان بەرپرسیارن بۆ پەرسەندنی بیۆلۆجیمان بە دەستکاری کردنی DNAپێشەنگییە تازە پەرەسەندوەکانی لەسەر ئەم هەسارەیە، حەز بەوە ناکەن کە بڵێن ڕیجیڵیەنە ڕاستەقینەکان نۆردیکین و ڕزگاربوویان دۆزیوەتەوە لە کەرەساتێکی گەورە، حەوت ڕەگەزە پێشینانەکان، بوونەوەرە-یەک ڕەنگەکان.
هەمەجۆری ماوەی کاتی دەستکاری کردنی DNAدیاری کران بۆ 25,000 و 15,000 و 5,000 و 2,500 ساڵ پێش ئێستا لە بنەڕەتدا، حکومەت وایزانی ڕەساسیەکان هیچ زیانێکیان بۆ ئێمە نییە، بەڵام لە 1982 بۆ 1988 ئەو وێنەیەی دەرکەوت ڕێک بە پێچەوانەوە بوو. چیرۆکەکە ئێستا فێڵ و تەفرەیەکی گەورەیە لە چەند ئاستێکی جیاوازدا. ستایلی دەستکاری کردن و درۆکردن وەکو"ئەسپی تەڕوادە"ی ڕەساسیەکان، MJ-12 و هێزەکانی ماجیکی لەخۆگرت، کە زیاتر لە چوار دەیە دەبێت، ئێستا ئەوە 1990ە، حکومەت هێشتاش زانیاری هەڵە لەسەر UFO بەکاردێنێت، تاوەکو  ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ڕەساسیەکان بەتاوان بکات، ئازاد لە تێڕوانینی خەڵک؛ درۆکان بۆ فڕێنراوەکان، ڕەساسیەکان بەردەوام دەبن لە ڕفاندنی خەڵک و لاشە شیواندنی گیانەوەران تاوەکو ئەنزیم و خوێن و شانەی تر بەدەست بێنن بۆ پێداویستییەکانی مانەوەی خۆیان، وە تێکەڵاوبوونێکی جینی ڕەگەزی ڕەساسیەکان و دەستووری نۆردیکی درێژ بۆ ئەوەی ڕێگەدان بەوەی نێوانە ڕووی ڕەساسیەکان لەگەڵ مرۆڤەکان بە خێرایەکی زیاتر تەواو بێت.
هۆکاری دیاری سەرقاڵی ڕەساسیەکان لەگەڵ ئەمە بەهۆی کەم و کوڕیانە لە ڕیبازێکی کۆنی هەرسدا و ڕاستی ئەوەی کە ئەوان خۆراکە ماددە وەردەگرن و پاشەڕۆ دەردەکەن ڕاستەخۆ بە پێستیاندا. ئەو ماددانەی بەدەستیان دێنن تێکەڵ کراوە لەگەڵ ژوورۆکسیدی هایدرۆجین و لە پیستیان دەدرێت، ئەوەش ڕێگە دەدات بە مژینی خۆراکە ماددە پێویستەکان. لەمەوە شیکراوەتەوە کە هەندێ چەک دژی ئەوان لەوانەیە دروست بکرێن لەم ڕێگایەوە.
ناوکی ناوەوەی CIAزۆر بەقوڵی کۆنترۆڵ کراوە لەلایەن ڕەساسیەکان. ڕووی بەیەکداچوونی CIAلەگەڵ ڕەسایەکان وەکو ڕێگایەک بۆ بەدەست هێنانی زانستی گەورەتر. یەکێک لە هۆیەکانی زۆری UFOیەکان ئەوەیە کە کلتورەکانی تر سەیردەکەن لەگەڵ زانای زۆر بایەخ لە کلتورەکانی ترەوە دێن بۆ سەیر کردن. ڕەساسیەکان بەهەمان شێوە کاردەکەن لەگەڵ هەندێ گروپی دەمارگیری UFO، درۆیان لەگەڵ دەکەن و بەکاریان دێنن. شەیتانە گەورەکە شاردراوەتە و لە کەمتەرخەمیەکی دەروونییە کە وا لەیەکێک دەکات بە فەلسەفەیەکی گروپێکەوە بلکێت وەکو لەوەی ئاسۆیە خۆیەکانی یەکێک پڕ بکاتەوە.
هەر کە تۆ ئاگایەکی بوونێک بەدەست دێنیت کە پیی دەڵێن "گروپی تایبەتی هەڵبژیراو" ئەوا تۆ لە ڕیگای بۆ کەوتن. ئەوە تۆوی لەناوبردنە لەهەر کۆمەڵگایەک و هەر کلتورێک و بە بەرگەنەگر جێیدێڵیت. ئەوە دەبێتە ئیشی ئەم دوایەی ڕەساسیەکان بەهەمان شێوە، ئەوان هەڵەی خۆیان نابینن، ئەوە ئەو خاڵە لاوازەیە ئەوان لەسەری دەڕۆن کە خاڵی لاوازی بۆماوەیی خۆیانە. هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕەساسیەک، یان جۆرێکی ڕێبازی هەڵەی "کەسی ئەستێرە" (بە پێی پلانی ڕەساسیەکان) بێ سوودە.
ئەمە ڕوودەدات بەڵام هەمووی لەکاتی گونجاوی خۆیدا، ئەوە ئەو ڕۆحەیە کە وا لە هەرکەسێک دەکات هەستێتە سەرپێ و ڕازی نەبێت بە شتێک کە ڕاست نەبێت و هەڵە بێت ئەوە دەبێتە دڕکەکە لەلای ڕەساسیەکان، وە هێزەکانی تر کە یەکیان گرتووە لەگەڵیان.
تێبینی: وەرگیراوە لە ئامێری کۆکردنەوەی کڕێستاڵی لەناو کەشتییەکی کەوتووی بوونەوەرە دەرەکییەکان
کۆتایی بەشی نۆیەم
حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە: (12,11,10,9,8,7,6,5,4,3,2,1)
چاوەڕوانبن هەفتەی بەشێک بڵاودەکرێتەوە تا کۆتایی هەموو بەشەکان کە دەکاتە 12 بەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە