شەڕی ئامۆزا هەرزەو شێتەکان، نوێترین شەڕی سەگەهار و دڕندە چاوسورەکانە

Sunday, 28/10/2018, 21:50

5274 بینراوە


قۆرخکردنی دەسەڵات لەلایەن گرپێکی دیاریکراو هەمیشە بوەتە گەورەترین کارەسات، کە سەرەنجام وەک مۆرانە لە خۆیان دەدات و خۆیان دەخوات.
دوای ئەزمونی زیاد لە چارەکە سەدەیەک بۆمان دەرکەوت کە ئەم سەرەپاتاڵە حیزبیانە بە هیچ جۆرێک لەناو ناچن لە هەرچی شەڕی ناوخۆ و دەرەکیش هەبووە نەمانبینیوە بەرپەسەکان بکوژرێن و لە ناوبچن و بەڵکو هەمیشە خۆیان لە دورەوە وەک دەسکی یاری جوڵە بە سەربازە گێلەکانیان دەکەن و خۆشیان لە هەمانکاتدا خەریکی شەوی سورو ڕابواردن و بازرگانیکردنی خۆیان بون، تاکە کێشەو ململانێ کە بوەتە هۆی لە ناوچونی هەندێک لەو بەرپرس و گەندەڵانە تەنها کێشە ناوخۆیەکان و ململانێ نائەخلاقیەکانیانە بۆ چنگکەوتنی زۆرترین و دەسڵات و قۆرخکاری. 
شەڕی ئامۆزاکان بۆ میراتی حیبزەکان هەمیشە یەکێک بوە لەو ئارایشە ناوخۆیانەی کە زۆرترین بەرپرس و سەرکردایەتی حیزبەکان بونەتە قوربانی پرشکی ئەم ئاگرە و تیرۆر کراون، لە ڕابوردودا هەموان شەڕی نێوان ئامۆزا سەرسورەکانمان بینی کە بوە هۆی کوشتن و تیرۆرکردنی زۆر لە بەرپرسەباڵاکانی ناو حیزبەکانی خۆیان
مەسرور زۆرترین بەرپرسی باڵای لە حیزبەکەی خۆی تیرۆر کردوە وەک پاكتاوکردنی حیزبی دژی نێچیری ئامۆزای بە شێوەیەک هەتا هەنوکەش هەر بەرپرسێک بە ئاشکرا لایەنگیری باڵی نێچیربێت یاخود بە کۆیلایەتی مەسعود ڕازی نەبێت بەتەواوی ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە، لە بەرامبەردا نێچیریش لە ڕێگەی قۆرخکردنی پۆستە حکومیەکەیەوە درێغی نەکردوە بۆ دانانی گەرا پیسەکانی بۆ بە هێزکردنی باڵەکەی خۆی.
هەرچی شەڕ هەبوەو و کراوە بوەتە نەهامەتی و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی کوردستان و دەرەنجامەکانی گەلێک کارەساهێنەر بوون هەمیشە تەنها خەڵکی خێر لە خۆنەدیو باجەکەی داوە،  بەڵام تاکە شەڕێک کە پرشکی ئاگرەکەی هەندێک لە خەڵکی بەشمەینەتیەوە دور بێت و تەنها سەرەپاتەڵەکانی حیزب و بنەماڵە بێتە قوربانی ئەو شەڕە تەنها شەڕی ئامۆزاکانە،
ئامۆزا تاڵەبانیەکان گەلێک لێکچونیان هەیە لە گەڵ ئامۆزا سەرسورەکان، هەرەوەها کارەکانی لاهور و مەسرور گەلێک لێکچونیان هەیە بە حوکمی ئەوەی ئەم دوانە بەرپرسی دەزگای جاسوسی و پیاوکوژین و زۆرترین بەرپرسیان خستۆتە ژێر باڵی خۆیانەوە، 
ئێستا لای یەکێتیەکان ئەم فیلمە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێیوە، دوو شێت و مەنگۆلی زرئامۆزا لە پلان و ململانێی ئەوەن کە کامیان جێگە چۆڵەکەی مامییان بگرنەوە ببنە میراتگری حیزبەکەی، بەم هۆیەشەوە کێشەو ململانێ حیزبەکانیان خەریکە دەگاتە ترۆپک، چونکە دوو کەس سەردەستەو سەرە باڵی ئەم ململانێیەن کە هەردوکیان کێشەی بیرکۆڵی و نەخۆشی دەرونیان هەیە، واش دیارە کەسسیان بە ئاسانی کۆڵ بە ئەوی دی نادات. 
دوو ئامۆا کە لە لوتکەی شێتی و کاڵفامیدان، ئەم دوانە هەریەک ژێر بە ژێر خەریکی دروستکردنی بە هێزکردنی باڵەکەی خۆیەتی ، هەرچی پاڤێڵ هەیە تەنانەت ناشزانی قسەی ئاسای بکات، کوردیەکەی تەواو نیە ، ئەو ئەگەر چی ناو بەناو دەردەکەوێت بەڵام لە گەڵ دەرکەوتنی کارێکی گەورە دەکات! کارێک کە بە هیچ مرۆڤێکی خاوەن ئاوەز و مۆڕاڵ ناکرێک، وەک ڕێکەوتن بۆ فرۆشتنی کەرکوک لە ١٦ ئۆکتۆبەر و هێنانی حەشدو و سوپای عێراقی بۆ کەرکوک، ولێکردنەوەی بەرهەم ساڵح لەو حیزبەی کە دروستی کرد و سوک و ڕسواکردن و بێکەسکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی بە دەوری کۆبونەوە، ئینجا دانانی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار، هەرچەندە لاهوری ئامۆزای لەم دەرکەوتنانەو بێبەش نەبوە و لە ڕاگەیاندنەکانیاندا خۆی وا دەرخستوە کە هیچ لەم کارانە بە بی بڕیاری ئەو نەکراوەا. 
لاهور هەرزەیەکی جنێوفرۆش و ناکامڵە و لە ڕوخساریدا وا دەرەکەوێ کە ڕێژەی مەنغۆلی تێدابێ، لە رزئامۆزای پاڤێڵە، بەڵام هەنگاوەکانی زیاتر نهێنی و سیخوریانەیە، هەر بە حوکمی ئەوەئ  کە خۆی سەرۆکی دەزگایەکی سیخوڕیە بەڵام کۆمەڵێک مێشکی ڕاوێژکار لە پشتیەوە کارەکانی بۆ ڕادەپەرێنن چونکە خۆی تواناکانی زۆر لەوە لاوازترە کە دەردەکەوێت، بۆیە ئەم بە نهێنی و بە شێوەیەک ڕەگی خۆی داکوتاوە زۆرێک لە بەرهەڵستکار و ئاستەنگەکانی بەرامبەری خۆی پاک کردۆتەوە  لە کاتی کاندیدکردنی بۆسکرتێری یەکێتی، یەکێک لەو کارتانەی کە لە دەستیدایە ڤیدیۆی سیکسی بەرپرسان و ئەندامانی سەرکردایەتی خودی حیزبەکەی خۆیەتی (ئەمیش خودی خۆی لە وتاری دەنگ و ڕەنگیدا  دانی پێداناوە کە بۆکاتی کۆنگرە هەڵیگرتوە) کەواتە هیچ گومانک لەوەدانیە هەموو ئەمانە دژی هەر لایەنێک بەکاری دەهێنێک ئەگەر دژی بێت بۆ پۆستی سکرتێر، لە ئێستا بە دواوە گری ئەم یاریە خۆشتر دەبێت و لە کاتی نزیکبونەوەی ئەگەری بەستنی کۆنگرە گەلێک جوڵەی ترسناک لە نێوانیان ڕودەدات لە تیرۆرو تۆقاندن و بێدەنگکردنی بەرهەڵستکارە ناوخۆییەکانیاندا.
ئیدی پێویستە بە بێدەنگیەوە پێشبینی ئەم ئاژاوە سیاسیە بکەین و تەماشاکەربین، مەسعود بە دارجگەرەکەی باوکە گەندەڵەکەی هەندێک باڵانسی نێوان کۆرەکەی و برازاکەی ڕاگرتوە، بێگومان ئەویش زۆری نەماوە هەڵکشانی تەمەن بەرۆکی بگرێت و مردن هەواڵەی نەفرەتی مێژووی بکات، چونکە تەمەنی کەرەپیرێکی تەواوکردوە، چەند نەخۆشیەکی پیسی لێدەرکەوتوە بەڵام ئەشاردرێتەوە لە ڕاگەیاندنەکان، لە دوای  تۆپینی ئەم کەرە پیرەش بەشێکی تری فیلمەکە دەست پێ دەکان، ئەو بەشەش بریتیە لەوەی کێ زۆرترین تیرۆری ناوخۆی حیزبی بکات و دارای حیزب بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە دەبێتە میراتگر، جا ئەگەر پێویستیش بکات لەو ڕێگەیەدا ئامۆزاکەش بکاتە قوربانی کورسیەکەی و تیرۆریبکات، یاخود لانی کەم ئەو حیزبە وەک یەکێتی پەرتەوازە دەبێت و چەند حیزبێکی تری لێ جیادەبێتەوە. بەلام لە ناو یەکێتیدا و لە دوای مردنی سکرتێرەکەیانەوە هیچ کەسێک قابیلیەتی ئەوەی نیە باڵانسەکەیان ڕاگرێت بۆیە دەسپێکردنی ئەم یارییە چاوەڕوانکراوە. 
ئێمە هەرگیز تەمەنای هیچ جۆرە شەڕو ململانێیەکیمان نەکردوە کە کۆتاییەکەی خوێن ڕشتن وئاژاوەی سیاسی کۆتایی بێت، بەڵام تاکە ئاژاوەیەک کە ڕەنگە تا ڕادەیەک  پرشکی ئاگرەکەی لە خەڵکی بەشمەینەتی کوردستانەوە دور بێت ئەویش ناکۆکی نێوان ئامۆزاکانە، چونکە بە شێوەیەکی گشتی لەم جەنگەدا قوربانیەکان بریتی نین لە هاوڵاتییە سادەکان بەڵکو ئەوانەی دەبنە قوربانی ئەم جۆرە ململانێیە هەمان ئەو کەسانەن کە کۆمەڵکایان تێکداوە، بە خۆیان و کۆیلەکانیانەوە کەشێکیان خوڵقاندوە کە لە سەردەمی دکتاتۆرەکانیش ئەم جۆرە لە بەرەڵای و فەساد و دزی و ڕاوڕوتی و داگیرکاری و تیرۆر و تۆقان بڵاو نەبویەوە، چونکە لە سایەی ئەوانەوەیە کە ئێمە دڵسۆزو بەشمەینەتی خەڵکی کوردستان توشی دەیان قەیران و نەهامەتی بوین، هەر ئەمانەن کە سامان و سەروەتی سەرزەوی و ژێرزەوی ئەم مەملاکەتەیان لوش کردوە، چونکە هەر ئەمانە بون ئێمەیان کردۆتە میوان بە سەر خاکی باوباپیرانمانەوە خۆیانیش بە ئاغا، هەر بۆیە تاکە شەڕێک (ئەگەر خۆشحاڵمانبکات) شەڕی خودی بەرپرسەکان لە نێوخۆیاندا، بەو هیوایەی ئەم بێئەخلاق و دزی و بێ ئابڕوانە وەک سەگی هار بە ناو خۆیاندا بکەون و گازی ژەهراویان هەر لە خۆیان بگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە