پەیامێک لە لایەن تیمی ئاژانسی ڕاستیەکان و ئانتی بەگلەر

Tuesday, 30/10/2018, 21:54

8583 بینراوە


- بۆ سەرجەم دام و دەزگا ئەمنیەکانی باشووری کوردستان، ڕێبەران و بەرپرسانی حیزبەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
- کەسایەتی سەربەخۆ و ناوەندەکانی داکۆکیار لە مافی مرۆڤ
- بەرپرسانی ئاژانسی پاراستنی کوردستان!
- زانیاری و دژە تیرۆری کوردستان!
- ئاسایشی گشتی هەولێر و سلێمانی و دهۆک!
- جەماوەری تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی باشووری کوردستان!


لەم دوایانەدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە بنەماڵەیەکی هەژاری خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی ستاندنەوەی کچە چکۆلەکەیان لە گروپی چەتەکانی کۆنە تەواب حوسێن یەزدانپەنا، لە بنکەی چەتەکانی پارتی ئازادیی بە  چاوی پڕ لە فرمێسک و گەریانەوە، کچەکەیان لە ئامێز دەگرن و داوتریش حوسێن پاسدار وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی ڕازی نابێت ئەو دایک و بابە جەرگ سووتاوە ڕۆڵەکەیان کە بە پێی هەموو یاسایەکی مرۆڤایەتی و نێودەوڵەتی قەدەغەیە چەک هەڵبگرێت، ببەنەوە دەگەڵ خۆیان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. 
ماوەی چەند ڕۆژ دواتر، چەتەکانی حوسێن یەزدانپەنا ئەم کچە دەکوژن و ڕادەگەیێنن کە لە شەڕی داعش دا ناوبراو شەهید بووە، هەر وەک چەند کەسی دیکەشیان بەم بڕ و بیانووە لەم ماوەیەدا بێ سەروشوێن کردووە.
بەداخەوە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت بەڕێز مەسعوود بارزانی تاوەکوو ئێستا پێشیان بە سەرەڕۆیی و چەتەگەری بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنا نەگرتووە و هەر بۆیەش تا ئێستا دەیان جینایەت و تاوانیان خولقاندووە و لە هیچ جینایەتێک و تاوانێک سڵ ناکەنەوە.
ئێمە وەک تیمی ئاژانسی ڕاستیەکان و ئانتی بەگلەر کە زیاتر لە بیست ساڵە لە دژی چەتەگەری چەند بەگلەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی دەکەین، وەک ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقی خۆمان، داواکارین بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی باشووری کوردستان وەدەنگ داواکاری بەپەلەی ئێمەوە بێن و لە ڕۆژانی داهاتووش دا کۆمەڵێک بەڵگە و فایلی تایبەت بۆ هەموان دەخەینەڕوو.

حەسەن یەزدانپەنای داوێنپیس
ماوەیەکە حەسەن یەزدانپەنا برای حوسێن یەزدانپەنا، ناسراو بە سمکۆی عومەرە سوور، کە دەیان تاوانی وەک دەسترێژی سێکسی و مامەڵە بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی لە مێژووی نگریسی خۆی دا هەیە و لێرەدا ئاماژەی پێدەکەین، چەند کەس و لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی وەک جاش و سیخوڕی ڕێژیمی کۆماری سێدارەی ئێران ناساندووە و هاوکات لە لاپەڕەی شەخسی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە بە ئاگاداری سەرجەم بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی باشووری کوردستان خەریکی تۆمەت و ناوزڕاندنی شۆڕشێگێڕانی ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئیزنی بەرپرسانی باشووری کوردستانی پێیە.
ناوبراو لە کاتێک دا ماڵی خۆیی و ژێرنال حوسێنی برای لە پەمووە و ڕیسەکانیان بووەتەوە خوری و ڕەنگە بەمزوانە لێپێچینەوەیان لێبکرێت، خۆی زۆر پێ شریفە و ئەمەش لە کاتێکدایە، شەریفە ناوێکی بە منداڵەوە داگیرکردووە و بەوپەڕی بێ حەیاییەوە بە مێردەکەشی دەڵێت هاوڕێ و هەوسەنگەر.
حەسەن یەزدانپەنا لە سەرەتاکانی ساڵانی ۹۰ دا، ئافرەتێک بە ناوی شیرین لە مێردەکەی بە زۆر جیا دەکاتەوە و دەیباتە هەندەران و لەوێش مەیخانە و قومارخانە نیە نەیناسن و پارەی خەڵکی پەنابەر دەخوات بە بیانووی دەرهێنانی ئیجازەی لێخۆڕینی سەیارە و وەرگرتنی ئیقامە بۆیان.
حەسەن، بە تۆمەتی فرۆشتنی موخەدەرات و مادەی هۆشبەر ماوەی چەند ساڵێک لە وڵاتی ئاڵمانیا زیندانی دەکرێت و دواتریش دیپۆرتی هەولێر دەکرێتەوە، چونکە دەڵێن حەسەن یەزدانپەنا زۆر شۆڕشگێڕە و ناینێرینەوە ئێران با حکومەتی ئاخوندیی ئێران نەڕووخێنێت.!!
لە شاری هەولێر دوای ماوەیەک، هەر زۆر زوو خیانەت لە دۆستێکی نزیکی حوسێنی برای دەکات و ژنی س.ح بە ناوی ت.ش بە هاوکاری ئامینە شاریەکەندی داگیر دەکات و هەربۆیەش حوسێنی برای ڕۆژ نیە ڕاپۆرتی بەرپرسانی ئاسایشی لەمەڕ داوێن پیسی حەسەن یەزدانپەنا لە کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر پێ نەگات و مەجبوور دەکرێت ساڵی ۲۰۰۷ حەسەن و دایکی و فریشتەی خوشکی و باوکی و شوانەی زاوایان دەربکات لە ماڵی خۆی.
دواتر بەداخەوە، حیزبی دێموکرات هەر دوو باڵی، لە داخی حوسێن کۆنەتەواب، ژێرباڵی حەسەن دەگرن و حەسەنیش زیاتر لە سەد جووت کۆتر دەکرێت و خەریکی کۆتربازی دەبێت و کۆتری قەیرە و بەچکەی هەولێر لە خۆی کۆدەکاتەوە و لە سەربانی خەڵک فیکە و تەقەی دێت.
دوای ماوەیەک پیاوێک خەڵکی بۆکان، سکاڵا بەرز دەکاتەوە بۆ ئاسایشی هەولێر کە حەسەن زیندانی کردووە و ژنەکەشی بە ناوی ن.ح لێ داگیر کردووە و چەند جاریش دەسەرێژی کردۆتە سەر. هەڵبەت بەڕێزانی ئاسایشی هەولێر ئەم فایلەش باش دەزانن و ئەو کات لە ڕۆژنامە و هەفتە نامەکان دا و لەوانە " ڕێنیسانس" بڵاو کرایەوە.
حەسەنی عومەرە سوور، بەمەش ناوەستێت و دوای ماوەیەک لە ڕێگەی کەسێک بە ناوی ع.گ لە شاری سلێمانی ئەو کچانەی لە ڕێزەکانی کۆمەڵە دا دەردەکرێن وەک پێشمەرگە وەردەگرێت لای خۆیی و دواتریش بە زۆر دەسەرێژیان دەکاتە سەر و لێیان دەدات و دواتر ئەوانیش هەرچۆنێک بێت لە دەستی ڕادەکەن.
حەسەن پیاوێکی ئێرانی بە ناوی سەعید دەکوژێت و هەموو پارەکانی دەبات بۆ خۆی، هەڵبەت کابرا پێش کوشتنی پەنا دەباتە بەر ئاسایش و مەحکەمەی حکومەتی هەرێم و بەداخەوە کەس گوێ بۆ داوا و شکاتەکەی ناگرێت و بە ئاسانی خۆی و ماڵی تێدادەچێت.
دواتر حەسەن کە هەموو پارەی ناوبراو لە ڕێگەی قوماربازی و کۆتربازی دا سەرف دەکات، دەکەوێتە شەڕی حوسێنی برایی و لە گەرەکی کورانی عینکاوە لە هەولێر شەوێک بە سەرخۆشی و دوای ئارەق خواردنەوە، ماڵی حەمە خەیات دەداتە بەر گوللە و دواتریش ئاسایشی هەولێر ڕاپێچی زیندانی هەولێری دەکەن.
کەسێکی شۆڕشگێڕ بە ناوی ش.د لە شاری سەقزەوە بە هەڵە ڕوو دەکاتە ماڵی حەسەن و دوای چەند مانگ حەسەن بە تۆمەتی قەرز و دزیی کە هەر خۆی کردوویەتی، ناوبراو تووشی زیندانی ئاسایشی هەولێر دەکات و ژنەکەی بە ناوی سەیزادە شەریفە خەڵکی گوندی پارسانیانی سەقز تا ئێستاش داگیر دەکات .
حەسەن ماوەیەک لە بێ پارەیی دا پەنا دەبات بۆ لاهوری شێخ جەنگی و ئەویش لە ڕێی خودا دا چەند وەرقەی پێ دەدات.
حەسەن یەزدانپەنا بە چەند نووسراوە بە توندی هێرش دەکاتە سەر پارتی دیموکرات و هەڕەشەیان لێ دەکات کە چوونکە لە زوومی زەرد دەریان کردووە، مەلەفیان دەخاتە ڕوو.
دواتر دایکی دەکاتە ناوبژیوان و لە حوسێنی برای دەپاڕێتەوە ئەمجارەش تۆبەکەی لە چەشنی تۆبەنامەکەی خۆی بۆ ئیتلاعاتی ئێران لێ وەرگرێت.
بەڵێ، حەسەن دوای شەڕی داعش کە دەزانێت حوسێنی برای خەریکی خۆدەرخستنە و سفرەکەی چەورترە، پەشیمانی کاکی دەبێتەوە و لە هوتێلێکی شاری هەوڵێر ڕادەگەیێنێت کە گرووپەکەی بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕان تێکەڵ بە چەتەکانی پارتی ئازادیی حوسێن سمێڵی بڕای دەبنەوە و ڕادەگەیێنێت " شیر و تیری دەگەڵ ژێرناڵی برای تەنیا بۆ تەکاموول بووە".
حوسێن کۆنە تەواب کە لەمەڕ جاشایەتی و جاسووسی و خۆدەرخستن لە میدیاکانی باشوور وەک پاڵەوان فس فس، بۆ ماوەیەک مەجال بۆ حەسەن دەرخسێنێت بە هیوای ئەوەی ئەمجارە ببێت بە مرۆڤێۆی جیاواز و زیاتر لە جاران ئابڕووی نەبات، بەڵام دیسانەوەش دەبینێت کە حەسەن برای زات و شەخسیەتی نەگۆڕە و هەر بۆیەش لە ترسی ژن و کچی خۆیی و دۆستانی، ئەمجارەش حەسەن لە ڕیزی چەتەکانی دەردەکات و حەسەنیش لە ئێران و تووران دەبێت.
حەسەنی عوومەرە سوور، سەرەڕای ئەمەش بەربووەتە شەڕە جنێو و تۆمەت و سووکایەتی بە حیزب و کەسایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ستراتێژی سێکسی و لاکۆڵانی خۆی لە ڕاسان دیموکرات و هێزی پێشمەرگەی حیزبەکانی دیکە پێ باشترە و نەتەوەیی ترە.
لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبین لە چالاکیمان لە دژی بەگلەری خائین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
تکایە لە ڕێگەی ئیمەیل و پێوەندیی بە پێکەی ئەلکترۆنی ئاژانسی ڕاستیەکان، هەموو بەڵگە ، فایلی تایبەت و سکاڵای خۆتان بگەیێنە تیمی ئاژانسی ڕاستیەکان و ئانتی بەگلەر. ئێمەش دوای بەدواداچوون و ڕاستکردنەوەی هەر هەواڵێکی تایبەت لە سایتەکانی خۆمان و کوردستان پۆست دا بڵاویان دەکەینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە