بەداخەوە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت بەڕێز مەسعوود بارزانی تاوەکوو ئێستا پێشیان بە سەرەڕۆیی و چەتەگەری بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنا نەگرتووە و هەر بۆیەش تا ئێستا دەیان جینایەت و تاوانیان خولقاندووە و لە هیچ جینایەتێک و تاوانێک سڵ ناکەنەوە.
ئێمە وەک تیمی ئاژانسی ڕاستیەکان و ئانتی بەگلەر کە زیاتر لە بیست ساڵە لە دژی چەتەگەری چەند بەگلەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی دەکەین، وەک ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقی خۆمان، داواکارین بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی باشووری کوردستان وەدەنگ داواکاری بەپەلەی ئێمەوە بێن و لە ڕۆژانی داهاتووش دا کۆمەڵێک بەڵگە و فایلی تایبەت بۆ هەموان دەخەینەڕوو.
حەسەن یەزدانپەنای داوێنپیس
ماوەیەکە حەسەن یەزدانپەنا برای حوسێن یەزدانپەنا، ناسراو بە سمکۆی عومەرە سوور، کە دەیان تاوانی وەک دەسترێژی سێکسی و مامەڵە بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی لە مێژووی نگریسی خۆی دا هەیە و لێرەدا ئاماژەی پێدەکەین، چەند کەس و لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی وەک جاش و سیخوڕی ڕێژیمی کۆماری سێدارەی ئێران ناساندووە و هاوکات لە لاپەڕەی شەخسی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە بە ئاگاداری سەرجەم بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی باشووری کوردستان خەریکی تۆمەت و ناوزڕاندنی شۆڕشێگێڕانی ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئیزنی بەرپرسانی باشووری کوردستانی پێیە.
ناوبراو لە کاتێک دا ماڵی خۆیی و ژێرنال حوسێنی برای لە پەمووە و ڕیسەکانیان بووەتەوە خوری و ڕەنگە بەمزوانە لێپێچینەوەیان لێبکرێت، خۆی زۆر پێ شریفە و ئەمەش لە کاتێکدایە، شەریفە ناوێکی بە منداڵەوە داگیرکردووە و بەوپەڕی بێ حەیاییەوە بە مێردەکەشی دەڵێت هاوڕێ و هەوسەنگەر.
حەسەن یەزدانپەنا لە سەرەتاکانی ساڵانی ۹۰ دا، ئافرەتێک بە ناوی شیرین لە مێردەکەی بە زۆر جیا دەکاتەوە و دەیباتە هەندەران و لەوێش مەیخانە و قومارخانە نیە نەیناسن و پارەی خەڵکی پەنابەر دەخوات بە بیانووی دەرهێنانی ئیجازەی لێخۆڕینی سەیارە و وەرگرتنی ئیقامە بۆیان.
حەسەن، بە تۆمەتی فرۆشتنی موخەدەرات و مادەی هۆشبەر ماوەی چەند ساڵێک لە وڵاتی ئاڵمانیا زیندانی دەکرێت و دواتریش دیپۆرتی هەولێر دەکرێتەوە، چونکە دەڵێن حەسەن یەزدانپەنا زۆر شۆڕشگێڕە و ناینێرینەوە ئێران با حکومەتی ئاخوندیی ئێران نەڕووخێنێت.!!
لە شاری هەولێر دوای ماوەیەک، هەر زۆر زوو خیانەت لە دۆستێکی نزیکی حوسێنی برای دەکات و ژنی س.ح بە ناوی ت.ش بە هاوکاری ئامینە شاریەکەندی داگیر دەکات و هەربۆیەش حوسێنی برای ڕۆژ نیە ڕاپۆرتی بەرپرسانی ئاسایشی لەمەڕ داوێن پیسی حەسەن یەزدانپەنا لە کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر پێ نەگات و مەجبوور دەکرێت ساڵی ۲۰۰۷ حەسەن و دایکی و فریشتەی خوشکی و باوکی و شوانەی زاوایان دەربکات لە ماڵی خۆی.
دواتر بەداخەوە، حیزبی دێموکرات هەر دوو باڵی، لە داخی حوسێن کۆنەتەواب، ژێرباڵی حەسەن دەگرن و حەسەنیش زیاتر لە سەد جووت کۆتر دەکرێت و خەریکی کۆتربازی دەبێت و کۆتری قەیرە و بەچکەی هەولێر لە خۆی کۆدەکاتەوە و لە سەربانی خەڵک فیکە و تەقەی دێت.
دوای ماوەیەک پیاوێک خەڵکی بۆکان، سکاڵا بەرز دەکاتەوە بۆ ئاسایشی هەولێر کە حەسەن زیندانی کردووە و ژنەکەشی بە ناوی ن.ح لێ داگیر کردووە و چەند جاریش دەسەرێژی کردۆتە سەر. هەڵبەت بەڕێزانی ئاسایشی هەولێر ئەم فایلەش باش دەزانن و ئەو کات لە ڕۆژنامە و هەفتە نامەکان دا و لەوانە " ڕێنیسانس" بڵاو کرایەوە.
حەسەنی عومەرە سوور، بەمەش ناوەستێت و دوای ماوەیەک لە ڕێگەی کەسێک بە ناوی ع.گ لە شاری سلێمانی ئەو کچانەی لە ڕێزەکانی کۆمەڵە دا دەردەکرێن وەک پێشمەرگە وەردەگرێت لای خۆیی و دواتریش بە زۆر دەسەرێژیان دەکاتە سەر و لێیان دەدات و دواتر ئەوانیش هەرچۆنێک بێت لە دەستی ڕادەکەن.
حەسەن پیاوێکی ئێرانی بە ناوی سەعید دەکوژێت و هەموو پارەکانی دەبات بۆ خۆی، هەڵبەت کابرا پێش کوشتنی پەنا دەباتە بەر ئاسایش و مەحکەمەی حکومەتی هەرێم و بەداخەوە کەس گوێ بۆ داوا و شکاتەکەی ناگرێت و بە ئاسانی خۆی و ماڵی تێدادەچێت.
دواتر حەسەن کە هەموو پارەی ناوبراو لە ڕێگەی قوماربازی و کۆتربازی دا سەرف دەکات، دەکەوێتە شەڕی حوسێنی برایی و لە گەرەکی کورانی عینکاوە لە هەولێر شەوێک بە سەرخۆشی و دوای ئارەق خواردنەوە، ماڵی حەمە خەیات دەداتە بەر گوللە و دواتریش ئاسایشی هەولێر ڕاپێچی زیندانی هەولێری دەکەن.