بەختیاریی چییە؟ بۆچی مەسعود بارزانی خەوی لێ ناکەوێت، حەسەن زیرەک جێی نییە تیا بسرەوێت

Thursday, 11.01.2018, 23:38

5430 بینراوە


پێناسەی بیۆلۆژی بۆ ئۆمۆساپیان ئەمەیە
کۆمەڵە مرۆڤێکن کە هەر یەکەیان بە (ئای دی ئێن)ێکی کەمێک جیاواز لەوی تر دێنە ژیانەوە، کاردانەوەیان بەرامبەر بە رووداوەکان جیاوازە و بەدوای لەزەت و خۆشیدا رادەکەن .
مرۆڤ هەر لە دوای شۆڕشی کشتوکاڵییەوە بووە خاوەنی کەلوپەلو موڵکداری، وای باوەڕە کە لەزەت و موڵکداری بەختەوەری پێ دەبەخشێت. بەڵام بودا دەڵێت کە مرۆڤ گێلەو حوکمدراوە بە گێلی . هەروەها دەلیت ؛ ئەبێت بوەستیت لە راکردن بەدوای شتی دەرەکیدا لەهەمان کاتا هەستو ئارەزوەکانی ناو خۆت کۆنترۆل بکەیت بۆ گەیشتن بە بەختەوەری.
ئەم مرۆڤەی ئەمڕۆ بەرهەمی پەرەسەندنی ملوێنەها سالە، دەلین گوایە کاتێک تۆ دەکەویت بەسەر بتڵێک کۆکادا یان شۆکۆلاو شیرینیدا، هەر خێرا بە هەڵپە هەڵپ هێندەی لێ دەخۆیت کە نەخۆش دەکەویت، کە زۆر لە ولاتانی ئەوروپا خەڵکی بەهۆی ئەوەوە توشی قەڵەوی و چەندەها نەخۆشی دەبن، لەبەر ئەوەی لە رابوردوادا، ملوێنەها ساڵ لەمەوبەر، کاتێک مرۆڤ بە کۆکردنەوەی دانەوێلەوە خەریک بووە لە دارستانەکاندا، شیرینی زۆر کەم بووە، کاتێک کەوتوە بەسەر دار هەنجیرێکدا بە هەڵپە هەڵپ خواردویەتی لە ترسی ئەوەی نەوەکا مەیمونێک یان ئاژەڵێکی دڕندە بێت و ڕێگری لێ بکات، ئەم ناتورەی مرۆڤ لەوەوە ڕەگی داکوتاوە. بۆ نمونە ئەگەر مندالیک چەند جارێک لێی بدرێت لە لایەن کەسوکاریەوە، هەر خێرا  ترس و خەمگینی لە چاویدا دەبینیت، بەهامان شیوە سروشتی مرۆڤ بەرهەمی رابوردویەتی، بۆیە ئەوەی ئارەزوی دەکەین بەرهەمی ڕوداوەکانی رابوردون و مەرج نییە کە بەسود بن بۆ ئێمە و ببنە جێگەی بەختیاریمان،  کاتێکیش مرۆڤ بەدوای لەزەت و خۆشیدا رادەکات وەک بەرپەرچدانەوەی ئازار و گەیشتن بە بەختیاری، مەرج نییە ئەمە یارمەتی دەر بێت بۆ گەیشتن بە بەختیاری.
 ئەگەر مرۆڤی ساپیان ببەینە بەردەم دکتۆریکی نەفسی و باسی رابوردوی ملوێنەها ساڵی خۆیمان بۆب کات هەتاوەکو لەدەر ئەنجامی رووادوەکانی لە رابوردودا هەلسوکەوت و ئارەزوەکانی بۆ رون ببێتەوە. 
بۆ نمونە کاتێک شیرێک لە دارستانێکدا ئاژەڵێکی راوکردوە، پاش ئەوەی گۆشتەکەی خواردوە و تێر بووە، پاشان گیانەوەرانی دڕندەی تر هاتون ئەوەی ماوەتەوە خواردویانە، ئینجا داڵ، کە هیچ نەماوەتەوە ئەوسا مرۆڤی ساپیان هات و بەهۆی  ئەو ژیریەی کە هەیبوە توانیویەتی بەرد بەکار بهێنێت بۆ شکاندنی ئێسقانەکەی و مۆخەکەی خواردوە. واتە مرۆڤی ساپیان دواهەمین کەس بووە لەو زنجیرە بخۆرانەدا، لەدوای هەمویانەوە مافی هەبووە بێتە سەر سفرەی نان خواردن، بەڵام ئێستاکە ئەو خواردن ئەدات بە شێر، ئەتوانین ئەمە وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ببینین کە  چۆن لە رابوردودا بونەوەرێکی زەلیل بووە ، بۆیە ئەمڕۆ وەک کەسێکی غەدر لێکراو هەموو سروشت تێک ئەدا و وا خەریکە رووی زەویش وێران دەکات.
نەوشیروان مستەفا لە کتێبێکتدا دەلیت ؛ کوردی (خۆ بەبێگانەبوو)، بگاتە هەر مەلێکی کێوی، بۆی بکرێ ئەیکوژێ بگاتە هەر دەعبایەکی کێوی، گۆشتی بخورێ یا نەخورێ، بتوانێ ئەیکوژێ، بگاتە هەر گوڵ و گژوگیایەکی کێوی، دەستی بیگاتێ، هەڵی ئەکەنێ بگاتە هەر دار و دەوەنێ، بۆی بکرێ، لقەکانی ئەشکێنێتەوە و دارەکە ئەبڕێتەوە. بگاتە شوێنەواری دێرین، بێ لێکدانەوە تێکی ئەدا. 
نەوشیروان مستەفا ڕاست ئەکات، بەڵام  ئەمە تەنها تایبەت نییە بە کورد، ئەگەر کەسانێک ئەمڕۆ جۆرێکی تر هەڵسوکەوت دەکەن  لەبەر ئەوەیە، کە بە ئاگا بونەتەوە و ئەو کارە بە کارێکی ناپەسەند دەزانن بۆیە نایکەن، کەواتە زۆر لە هەڵسوکەوتەکانیشمان بە باشی دەزانین لە حوکمرانی و بۆچونەکانماندا، پێ دەچێت راست بکرێنەوە؛ کە ئێمەی ئۆمۆ ساپیان مافمان لە مارمیلکەیەک زیاتر نییە لەسەر ئەم زەویەدا، بۆمان نییە مافی ژیان لە بونەوەرێکی تر بسێنینەوە. 
ئەوەی کە مرۆڤ بە دوایدا دەگەڕێت و نازانێت چۆن بیدۆزێتەوە، سیستەمێکە کە بەختیاری پی ببەخشێت، بێگومان زانست بەجۆرێک و فەیلەسوف و دینەکان بەجۆرێکی تر باسی بەختەوەری دەکەن .
بە پێی بودیست رەگی ئەشکەنجە،  نە هەستکردنە بە ئازار، نەک بە خەمگینی، نە بە نەبوونی ئاراستەیەک، یان بەرنامەیەک لە ژیاندا. کاریگەرترین رەگی ئەشکەنجە ئەوەیە، کە تۆ ھەمیشە رائەکەیت بە دوای شتی بێھودە و کاتیدا، کە ئەمانە دەتخەنە حالەتێکی نالەبار و نێرڤزەوە کە هەرگیز تۆ لێیان تێر نابیت، لەبەر ئەوەی کاتێک لەزەتێک دەدۆزیتەوە هەر خێرا دەپەشۆکێیت لەبەر ئەوەی ئەترسیت لەدەستی بدەیت و ئەتەوێت بەردەوام بێت، خەلکی کاتێک رزگاریان دەبێت کە بوەستن لە راکردن بەدوایدا، کاتێک لە راکردن ئەوەستێت ئیتر تۆش روناک دەبیتەوە و ئەگەیتە نەشە. بێ تاقەتی, ھەوەس دوردەکەونەوە، لە ھەنوکەدا دەژیت  لە بری ئەوەی کە بلێیت ؛ ئەبوایە ژیان جۆرێکی تر بوایە،  بە ختیاری لە داهاتودا یان لە خەو و خەیاڵدا ببینیت .
بودیسم وای باوەرە کە بەختیاری لە ناوەوەی مرۆڤدا روئەدات نەک بە کاریگەری روداوەکانی دەرەوە. ئەگەر هەندێک لە بیۆلۆژیستەکان ئەم وتەی بودسیتیان بەهەلە بەکار هێناوە کە گوایە بەختیاری لە ناخی مرۆڤدایە، نەخێر لە ناوەوەی مرۆڤدا روئەدات نەک بەختیاری لەناخی مرۆڤدایە.
 بۆ بودیست ھەستەکانمان بەستراونەتەوە بە لەرینەوە بە بەردەوامی, وەک شەپۆلێکی دەریا، پێنج خولەک پێش ئێستا دل خۆش بوم کتوپر ئێستاکە بێ تاقەتم .
کاتێک مرۆڤێک پێویستی بە پێداویستیەکانی سەرەتایی ژیانیەتی ؛ خواردن، شوێنی نیشتەجی بون، پاشان پێداوسیتی ژیان بە پێی ئەو کۆمەڵگەیەی کە تیایدا دەژی، لەدوای ئەمە ئەگەر زیاتری دەست بکەوێت ئەوا ئەو کەسە بەختیاری لە کیس ئەدات، لەبەر ئەوەی کە ئەو وا ئەزانێت بەختیاری لە لە زەتایە و لەو کاتەشدا ترسی ئەوەی هەیە کە ئەو لەزەتە لە کیس بدات کە دەستی کەوتوە، بۆیە کەسێکی وەک مەسعود بارزانی شەوانە خەوی لێ ناکەوێت، لەبەر ئەوە نیە کە ڕیفێراندۆمی دۆراندوە یان خەوی کوردوستانی گەورەی لە کیس داوە، لەبەر ئەوەیە کە دەیەها ملیارد دۆلاری هەیە لە بانکەکانی ئەمریکادا و دەترسێت لە کیسی بچێت، ڕیفێراندۆمیشی هەر بەمەبەستی لەکیسنەدانی پارەکەی بوە نەک کوردوستانێکی سەربەخۆ، بەڵام ئاپۆ باشتر دەخەوێت لەبەر ئەوەی بەدوای پارەدا رای نەکردوە، پارەی وەک فریاد ڕەسێک لە ژیانیدا بۆ گەیشتن بە بەختیاری نابینێت، کەواتە ئاپۆ زیاتر تێگەیشتوە لە سروشتی مرۆڤ .
بە پێی بیۆلۆژیستەکان بەختیاری بەستراوەتەوە بە میکانیزمی کیمیایی ناو لەشی مرۆڤ کە پەرەسەندنی ملوێنەها ساڵە، بەختیاریمان نەبەستراوەتەوە بە روداوەکانی دەرەوە وەک موچەی بەرزو پەیوەندی خێزانی و مافی سیاسی و شتی تر، بەڵکو بەستراوەتەوە بە سیستەمێکی ئالۆزی دەماری نێرڤزەوە. بەستراونەتەوە بە ؛   Sérotine , dopamine, ocytocine   .
بردنەوەی لۆتەری و کڕینی خانو تەنانەت گەشتن بە خۆشەویستەکەشت کاریگەری بە بەختیاریەوە نیە و ئەوە خەو و خەیاڵی مرۆڤە کەوایان تێ گەیاندوە، لەبەر ئەوەی کە سیستەمی بیۆ کیمیاوی مرۆڤ کە بەرپرسە لە هەستکردن بە بەختیاری ئەگەر لە سەر پلەی دە هەژماری بۆ بکەین ئەوا هەندێک کەس دێنە ژیانەوە بە ئاستی لەنێوان شەشو دە، کە لە کۆتاییدا جێگێر دەبێت بە هەشت، ھەندێکی تر لە نێوان سێ و حەوتا  دا کە جێگیر دەبێت لە  پلەی پێنجدا، بۆیە یەکەمیان لە روداوە ناخۆشەکابیشدا ھەر دل خۆشە بەڵام ئەوی تریان ئەگەریش لۆتەری بباتەوە ھەر دڵی ناخۆشەو بەختیار نییە.
هەروەها دەڵێن؛ بەختیاری خەوێکە بەدوایدا رائەکەین، ئەوانەی دژی لویسی شانزە ئەوەستانەوە، دوای شۆرشی فەرەنسی دژی رۆبێس پیێریش دەوەستانەوە، ئەگەر ئەو خەوە بگۆرینەوە بە گۆرینی سیستەمی کیمیاوی، ئەوە زۆر باشترە وازبهێنین لەخەو و خەیال،  بۆنمونە بە بێ ئەوەی کە تۆ ڕژێمێکی سۆشیال بگۆڕیت یان خێزان پێک بهێنیت یان لۆتەری ببەیتەوە تەنها تۆزێک لە دەرمانی پرۆزاک وەرگرە ئەوا هەر خێرا هەست بە بەختیاری دەکەیت.
جا بۆیە حەسەن زیرەک دەیوت ؛ جێم نیە تیا بسرەوم خاکم بەسەرچی لانەخۆم، لەبەر ئەوەی کە حەسەن زیرەک کە هاتۆتە ژیانەوە، سیستەمی کیمیاوی بەختەوەری لە پێنج پلە تێ نەپەڕیوە.
دۆستۆیۆڤسکی دەڵێت ؛ مرۆڤ رادێت لەگەڵ هەمو ژیانێکدا تەنها بێ مێشکەکان نەبێت .
کاتێک ئەمەی وت کە لە بەندیخانەبو لە سیبریا، ئەبێت بوترێت کە دیسکۆیۆڤسکی لە خێزانێکی نۆبڵ بوە، کاتێک لە بەندیخانەدا ویستویەتی هەندێک جار بەشداری بکات لە مانگرتن یان لە هەندێک روداو لەگەل کەسە بەند کراوەکانی تردا، ئەوان بە جۆرێکی تر سەیری دۆستۆیۆڤسکیان کردوە وەک ئەوەی کە ئەو لە کۆمەڵگەی ئەوان نەبێت، لەهەمان کاتا ئەو  لە ژیانی کولەمەرگی و هەژاریدا نەژیابو بۆیە بۆ ئەو راهاتن بە ژیانی بەندیخانە گرانتر بوە لەوانی تر، بەڵام کۆتایی وەک خۆی دەلیت راهاتوە لەبەر ئەوەی کە مرۆڤ بوە.
بەڵام بە پێچەوانەوەی مرۆڤەوە  شەمپانزیا و هەنگو هەمو گیانەوەرانی تر، ناتوانێت رابێت لەگەڵ هەمو ژیانێکدا، نەک لەبەر ئەوەی کە بێ مێشکن، لەبەر ئەوەی ئاژەڵەکان بە پێجەوانی ئۆمۆساپیانەوە ئەگەر سیستەمی ژیانی خۆیان بگۆڕن ئەوا دەبێت ئایدی ئێنەکەیان بگۆڕن بەڵام مرۆڤی ساپیان ئەو خاسیەتەی هەس کە پێوسیتی بەوە نیە ئایدی ئێنی بگۆڕێت، تەنها پێویستی بە کاتێکی دیاری کراوە بۆ راهاتن لەگەل ئەو ژیانە نوێیەدا، بۆیە دەتوانێت لە سیتەمی دەرەبەگیەوە بیگۆڕێت بۆ دیکتاتۆری و پاشان بۆ دیموکراسی بە بێ ئەوەی ئای دی ئێنەکەی بگۆڕێت، بەڵام گەرانەوە بۆ داواوەش هەروا ئاسان نیە، ناشتوانین هەم وشتێک قبوڵ بکەینو بەو پێیەی کە گوایە ئێمە مرۆڤینو رادێین، کاتێک کە دەزانیت دەرمانی بەنجو ئازار لەم سەردەمەدا هەیە، ئیتر قبوڵی ناکەیت وەک سەردەمی ناپلوێن چوار کەس دەستو قاچت بگرن بۆ نەشتەرگەری، لەبەر ئەوەی کە دەرمانی بەنجیان نەبو لەو سەردەمەدا، هەربۆیەش خەڵكی سیستەمی بارزانیان پێ قبول ناکرێت جگە لەوانەی کە بونەتە بن دیوا، لەبەر ئەوەی کە دەزانن سیستەمێکی تر ئەتوانێت هەبێت کە پێداویستیە سەرەتاییەکان دابین بکات .

هەندێک لە زانیاریەکان لەم کتێبەوە وەرگیراوە ؛

تێبینی کوردستانپۆست: بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە بە زمانی ئینگلیزی، لە سەرەوە کلیکی ناوی نووسەر، یان کتێبەکەی بکە  




(دەنگدراوە: 13 . زۆرباشە: 3.5/5)