دیاردەی لۆمپەنیزم لە ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا

Monday, 05/11/2018, 22:52

4250 بینراوە


رووخاندنی بنەماڵەی پەهلەوی نە بەهێزی خەڵکی ئیڕان ونە بە هێزی حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهات.دەسەڵاتی پادشآیی لە ئیران بە پیلانێکی ناونەتەوەیی داڕێژڕا کە،شآی ئێڕان  دەبێ بڕوا. سەرکردەوسەرۆک وبەرۆک وبنکردە داڕژانە سەر شەقام وشارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.تفەنگ بە دەست وتۆزلوق لە پێی وکڵاو قووچی چەکداری حیزبی وڵاتیان تەنی.
یەکەم پڕۆژەی ئەو نەزانانە هەڵگیرسانی شەڕی ناو خۆیان بوو. کۆمەڵەی سەر بە مائۆییزم وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان ،خودموختاری خواز بە ڕێبەرایەتی ڕەحمان قاسملووزۆر زوو هەستیان بەوە کرد کە دەبێ شەڕیکی نەخوازراوی نیابەتی دەگەڵ  کۆمەڵە .داگیرسێنن ومنداڵی کورد بە دەستی منداڵی کورد بەکوشت بدەن!
کۆمەڵە ئاوری لێ دەباری، حیزبی دێمۆکڕاتیش بە رێبەرایەتی قاسملوو دەیگووت: کۆمەڵە بە قابڵەمە دۆڵمەیەک تێردەخوا!خۆبەزلزانی ئەو جووت حیزبە پرسی گەلانی ئێڕان و پرسی خەڵكی کوردی لەو بەشە لە وڵات لە بیربردەوە.لە ریزی فەرماندە هێزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتتدا کەسانی دڵسۆز وخاوەن باوەڕ وباشیان تێدا هەڵکەوتبوو. بێ گومان ئەو جۆرە کەسانە لە ریزی دیاردەی لۆمپەنیزم دەردەهاوێژرێن.ئەودڵسۆزانە نەیاندەتوانی بەرگریی لە شەڕی براکوژی بکەن.چۆن هیچ حیسابێکیان بۆ نەدەکردن.قاسملوو، لە کەسانی خاوەن باوەڕوکوردپەروەر نەدەگەڕآ.
لە کەسانێک دەگەرآ ودەیکردنە فەرماندە هێزکە پلەی خوێندەواری وپلەی هزری سیاسیان لە ئاستێکی زۆر نزمدابوو، تەنانەت زۆرەبەی هەرە زۆری ئەو لۆمپەنانەی کە هەم فەرماندە هێز بوون وهەمیش دەسەڵاتێکی رەهایان دە بەر دەستدا بوو، ئەو جۆرە کەسانە لە سەردەمی شآی ئێڕاندا لە ناو خەڵکدا بە لات وچەقۆکێش ولۆمپەن ناویان دەرکرد بوو. ئەوکەسانە بە شێوەیەک تین دەدران کە بە بێ لێکۆڵینەوە، بە هاسان کەسانی جودا بیر،یان کەسانێک کە رەخنەیان لە ئاکارەکانی قاسملوو دەگرت، دەبواتڕۆرکرابایەن!
چین وتوێژی لۆمپەن دەناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتدا بە جۆرێک پەرەی سەندبووکە لە زۆربەی شارەکاندا ببوونە هۆی ترس وتۆقاندنی خەڵكی هەژار.زۆر جار فەرماندە هێزەکانی لۆمپەن بە شەوهێرشیان دەکردە سەرماڵی کەسانی رەخنەگروراستبێژ. بە بیانووی ئەوەی کە ئەوانە وەک بەڕێوەبەرایەتی ئەو حیزبە بیرناکەنەوە ترۆری کەسایەتی وترۆری فیزیکیان لە سەر جێ بە جێ دەکرا!تەنانەت ئەو فەرماندە هێزانەی کە دڵسۆزانە بۆ کورد تێدەکۆشآن سایەی ترس دڵەڕاکێی لە سەر ئەوانیش نیشتبوو ونەیاندەوێرا بوێرانە هەڵوێست نیشآن بدەن.
چەخماغەی شەڕی کۆمەڵەو حیزبی نادێمۆکڕات بە بزووتی ئەو فەرماندە هێزانە گڕی گرت کە دەسەڵات وتفەنگ وای لێکردبوون بۆ مانەوەی خۆیان دەست بۆ هەموو کارێکی چەپەڵ درێژ بکەن.لە ناو ریزەکانی کۆمەڵەدا دیاردەی لۆمپەنیزم بە دی دەکرا. بەڵام ئەوانیش بە جۆرێکی دیکە بە بێ بیرکردنەوە لە داهاتووی نیگریسی شەڕی ناوخۆیی، خەڵکیان ئازار دەدا. بە تۆمەتی بێ جێ وناڕەوا خەڵکیان دادگایی دەکرد وهەر کەس وەک ئەوان بیری نەکردباوە بە جاش وخۆفرۆشیان پێناسە دەکرد! تەنانەت پیلانی بەکوشتدانی  کەسانی جودا لە فکری خۆیان دادەڕشت!بە بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی زەوی وزاری خەڵکیان دابەش دەکرد!خۆیان بە دمڕاستی هەموو خەڵک دەزانی.
" دیاردەیەکی قێزەون!"
دیاردەی لۆمپەنیزم لە ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا گەیشتبوو لووتکەی بێ ئەخلاقی. لە تەواوی دونیادا کاتێك شەڕروودەدا، کەسانێک بە / دیل / دەگیرین،یان بە برینداری بە دیل دەگیرێن.لەوهاکاتێکدامرۆڤایەتی ئاوا بڕیار دەدا کە ئەو / دیلانە / بە شیویەکی دروست مامڵەیان دەگەڵ بکرێ.ئەو لۆمپەنانەی کە وەک فەرماند هێز دەست نیشان کرابون.لە شەڕدا م دوودیاردەی گەلێک نامرۆڤانەیان کردە ئاکاری قێزەونی خۆیان.
یەک: دۆستێک نزیکی خۆم کە بە چاوی خۆی دیتبووی، بۆی گێڕامەوە کە  کاتی خۆی لە دەرەوەی گووندەکەیان ئەو کەسانەی کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە،پاسدارێکی کۆماری ئیسلامیان بە / دیل /  گرتبوو، هەم دەستدرێژی جینسیان لە سەر ئەنجام دابوو، هەمیش هانیان دابوو بە دەستی خۆی / گۆڕ / بۆ خۆی هەڵکەنێ تا پاشآن زیندە بە چاڵی بکەن!ئەوکارە زۆر دوورە لە ئەخلاقی شۆڕشگێڕێ ومرۆڤایەتی.:کاتێک دەگەڵ کۆمەڵە تووشی شەڕی خۆدرێن دەبن، پێشمەرگەی کج یان ژن کە چەکداری کۆمەڵەن بە کوژراوی دەکەونە دەستی چەکدارەکان حیزبی، ئەوانیش زۆر نامەردانە دەستدرێژی دەکەنە سەر جەنازەی بێ گیانی چەکدارە کچە کانی کۆمەڵە. من چەند جارێک لە لایان چەکدارەکانی کۆمەڵەوە ئەو قسەیەم بۆ پشتڕاست بۆتەوە!
" دواقسە"
گووتاری ئەو بابەتە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی کاتێک کە شآی ئێڕان رووخاوە وحیزب ومیزب بە لێشاوڕژاونە شارەکانی کوردستانی ئێران.دووپاتی دەکەمەوە لەناو تەواوی حیزبەکاندا کەسانی دڵسۆز وقارەمانی تێدا بووە کە بە گیان وبە دڵ بۆ رزگاریی نەتەوەی کورد تیکۆشاون وگیانی خۆیان بەختکردوە.بەڵام دیاردەی لۆمپەنیزم وکەسانی لۆمپەن لە لایان قاسملوو و هاوبیرەکانی بەمەبەستی تایبەت بەکاردەهێنران.ئێستیش زۆرن ئەو کەسانەی کە روویان لە هەندەران کردوە ولە وڵاتانی ئازاد دەژین،بەڵام هەروێنەی کەسێکی لۆمپەن وبێ نەخوێندەوار هەڵسووکەوت دەکەن.هیچ ئاڵووگۆڕێکی ئەوتۆ یان لە مێشکیاندا پێک نەهاتووە.
" دواچار"
لۆمپەنەکان وەک فەرماندە هیزی پێشمەرگە / چەکدار/ لەو حیزبەدا هەر ماون و ئێستیش دەستیان لەو ڕێبازی لۆمپەنیزم هەڵنەگرتووە.ماوەیەک لەوەی پێش کورتە ویدئۆیەکم بینی کە چەند کەس لە چەکداردەگاڵ فەرماندە هێزێکیان لە سەر چیا خەریکی سەنگەر هەڵکەندن بون.یەکێک لەو لۆمپەنانە کاتێک سەنگەری هەڵدەکەند بۆ بە دەنگی بڵند هاواری دەکرد: ئاخ بۆ چەند هەواڵێکی بێ گون!( هەواڵی بێ گون مەبەستیان لە کچە گریلا بوو).ئەوەیە چۆنیەتی پەروەردەکردنی کەسانێک کە ناوی خۆیان ناوە دێمۆکڕات! لە هەردووک باڵی دێمۆکڕاتدا ئەو شیوە بیرکردنەوە هەیە.
فەرماندە هێزە لۆمپەنەکان دەستەیەکیان لە شەڕی ناوخۆیی وشەڕی شارەکاندا کوژران وتاقمێکیشیان روویان لە هەندەران کرد.ئەوانە هێشتاش مێشکیان نەجووڵاوە وهەر وەک جاران بیر دەکەنەوە.هیچکات نەیانتوانیوە لایەنی بەرانبەرەکەیان قەبوڵ بکەن. پێویستە ئەوەش بڵێم لە ناو کۆمەڵەشدا(کۆمەڵەکان) لەهەندەران ئەو جۆرە لۆمپەنانە هەر دەبینرێن.ئەوان دەڵێن: ئێمە سواری فیل بوین ودانابەزین!
"لۆمپەنیزم نە شاخی هەیە نەباڵ"
  کاتێک دوو ڕیکخراوە خۆیان بە رزگاریدەری کورد دەزانن لە کوردستانی ئێڕان کۆمەڵەو حیزبی دێمۆکڕات ،شەڕی ناوخۆییان گەیاندە شەڕیکی سەراسەریی دەگەڵ یەکترئیدی ئەو دووحیزبە وسەرکردایەتی ئەودووحیزبە لە ریزی کەسانی بەرپرس وئازادیخوازدا پێناسە ناکرێن.هەرچەند لە بەدەنەی ئەو حیزبەدا کەسانی دڵپاکی تێدابێ،ناکرێ چاوپۆشی لە بە کوشتدانی منداڵی کورد بە دەست منداڵی کورد بکرێ.پرسیار ئەوەیە،ئایا بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبانە دە خەودامابون؟ ئاگایان لە هەڵگیرسانی ئەو شەڕە نەبووە.؟ئەوانەی کە چەکی شەڕی ناوخۆییان دەست پێکرد لە ریزی پێشمەرگە جێگا دەگرن ؟ یان لە ریزی کەسانی لۆمپەن ومرۆڤ کوژ؟
لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سای سیاسەتی هەڵەی حیزبەکاندا کەسانێک چەکی داگیرکاریان لە شآن کردوە ودژی نەتەوەکەی خۆیان وەستاون.ئەو کەسانە لە رای  گشتی کۆمەڵگادا پێیان دەگوترێ جاش وخۆفرۆش.ئاکاری ئەو چەکدارانی وێنەی ئاکاری لۆمپەنەکانی وردەخۆر دەچێ، ئەدی ئەوە نییە ئێوەش بە پێچەوانەی ڕایگشتی نەتەوەی کورد منداڵی کوردتان هاندا کە چەک دژی برای خۆی بەکار بێنێ! بۆ ئێوە شۆڕشگێڕن؟ بەکرێگیراوەکانیشتان پێ جاشە؟لە حالێکدا دوای ئەو هەمووە ساڵانە بە رەسمی داوای لێبوردنتان لە گەلی کورد لە دایکوباوکی ئەو کەسانە نەکردوە کە لە شەڕی خۆدڕێندا جەرگتان سووتان
کاتێك شەڕلە نێوان حیزبی دێمۆکڕات بە ڕێبەرایەتی قاسملوو،دەگەڵ ڕیبەرایەتی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکڕات روویدا،پێشمەرگەی ڕیبەرایەتی شۆڕشگێر بە برینداری بە دیل دەگیرێن! لەو بارودۆخەدا چەکدارەکانی قاسملوو ئێعدامیان دەکەن!یانی منداڵی کورد بە دەست منداڵی کورد بە برینداری ئێعدام دەکرێ!زەمان تێدەپەڕێ وقیادەمووەقەتی بارزانی لە کەمپەکانیان دەکا!   لە بارودۆخی ژیانی کەمپنشیدالە سەر دابەشکردنی شڕەوسیپاڵ بە دارو چەقۆ دەکەونە گیانی یەکتری ئەگەر دەڵێم: لۆمپەنیزم نە شاخی هەیە نە باڵ خەتام مەگرن.   !

سەرنج:
ئەو بابەتە باس لە ٤٠ ساڵی رابوردووی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکا.هیچ پەیوەندیی بە خەباتی سەردەمی شآی ئێڕانەوە نییە. هەروەکا بۆئەوەی کە خوێنەری بابەت خراپ لە مەبەستەکانم تێنەگا با لە سەر فەیسبوک بابەتەکانی کەسێک بە ناوی / سمایل عەجەم / بخوێنێتەوە کە بە سەر دێڕی) شەڕی ناوخۆیی وتڕاژیدیای ناوچەی مەرگەوەڕ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەرناوی جینایەتەکانی لە بیر نەکراوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران،بڵاو بۆتەوە.)
ساڵی ١٩٧٨ مەزنترین هەلی مێژووییتان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پێکهات.کە چی لە بەر ئەوەی کە هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەریتان پێ نەبوو، نەتانتوانی کەڵک لە قۆناغە گرینگە وەربگرن. ئێستێ ڕیک چل ساڵ تێپەڕێوە وئێوەش وەک لێفەی مەلاتان بە سەر هاتووە هەر لایکتان بە دەستی زۆردارەکانی باشووری کوردستان گیری خواردووە.بۆیە بە کەڵكی چارە سەری نایەن، جگە لە نه هامەتی هیجتان بۆ کورد پێ نییە لە کوردستان.
" پەڕآوێزێکی پێویست"
یەکێک لەولۆمپەن تڕۆریستانەی کە ئێستێ جێگری کومیتەناوەندیی حیزبی نادێمۆکڕاتی کوردستانی سەر بە مستەفای هیجریە، ناوی / حەسەن شەڕەفی / یە.ئەوکەسە کەسایەتیەکی دەروون ونەخۆش وبێ رەحمە.بە درێژایی مێژووی ژیانی هیچکات کات مرۆڤێکی سیاسی نەبووە. تا قاسملوومابوو،نۆکەرایەتی وی دەکرد تا پلەوپۆستی بداتێ.ئێستیش لە خزمەت مستەفای هیجریدایە تا رۆژێک بتوانێ ببێتە دەبیری یەکەی ئەو حیزبە بەڵام لە کەمپەکاندا.کاتێک شاری مهاباد بەرە گیرانەوە دەچوو،پێشمەرگەش خەریک بوو چۆلی بکا ئەو کا... حەسەن بێ شەڕەفە دەستوری ترۆری کەسانێکی داوە کە هیچ کارێکی خراپیان دژی نەتەوەکەیان نەکردوە.تەنیا وەک ئەو بیریان نەکردۆتەوە.ناوی بەشیک ئەو کەسانەی کە بە فەرمانی حەسەن شەڕەفی لە ناو شاری مهاباد ترۆر کراون ئەوانەن:
 عومەر زوبەیری،جەعفەر کەڕروبی، عەلی کەڕڕوبی،عەبدوڵلای شۆفیر وخەسرەوی کوڕی. ئەوانە بەشیکن لەو کەسانەی کە بە فەرمانی ئەوئەو لۆمپەنە بە بێ سووچ وتاوان لە حەوشەی ماڵی خۆیاندا لە بەر چاوی ژن ومنداڵەکانیان تڕۆر کراون! دەبیری یەکەمی ئەو حیزبە ئەوکات قاسملوو بووە، بێ گومان ئاگاداری ئەو  قێزەونانە بووە.حیزبێک کە ئەو جۆرە کەسانە بەرێوەی بەرن لەو باشتری بە سەر نایە.بۆیە من داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان رون نابینم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە