لە پەراوێزى بڕیارەکەى ئەمریکا

Wednesday, 07/11/2018, 2:04

4661 بینراوە


زەقکردنەوەى پرسگەلێکى وا دانانى  نرخێکى خەیاڵى ، نەک بۆ دەستگیرکردن، بگرە بۆ پێدانى زانیارى لەسەر شوێن و جێگەى ئەو سێ سەرکردەیەى پەکەکە. کارێکى گاڵتە جاڕییە و، جگە لە دوژمنان بەتایبەت تورکیاى فاشى هیچ کەسێک باوەڕو متمانە بەو شتەَناکات و لاى گەمەو قومارێکى دۆڕاوە. چونکێکم سەراپاى دەوڵەتانى ئیقلیمى بەگشتى و ئەمریکا بەتایبەتى ئەو راستیە باش دەزانن ئەوەى کەئێستا لەرۆژهەڵاتى ناڤین حزورو سەنگ و پێگەو قورسایى هەیە، تەنها و تەنها هەر پەکەکەیە.کە تاکە هێزێکى رێکخراو پڕ ئایدۆلۆژیاو شەڕکەر وبزێوە و بەسانایى مل بۆهیچ لایەک نادات، تۆبڵێى ئەمریکا هێندە ساویلکەو کاڵفام بێت بخوازێت کارێکى وا بکات بەپراکتیکى و بە چەندان ملیۆن لە خەڵکى بکات بە نەیار و دژبەرى خۆى؟؟!
مێژووى خەباتى پەکەکە ئەو راستیەى سەلماندوەو بۆتە ئەمرى واقیع کە پاکتاو کردن و بێ کاریگەرکرنى شتێکى ئەستەم و محاڵە، ئەوان بە گرتن و زیندانى کردنى رێبەر ئۆجەلان نەیانتوانى هیچ بپێکن، کە داینەمۆو هزرى کارپێکەرى پەکەکە بوو، ئەوجا چۆن دەتوانن بە گرتن و راوەدونانى ئەوسەکردانە بى پێکن؟. ئیمڕۆ ئەمریکا گەیشتۆتە ئەو باوەڕەى کە تاکە هێزێک بتوانێت لەرۆژهەڵاتى ناڤین روبەروى نەیار و هێزە دڕندەو تاریک پەرستەکانى وەک داعش و هاوشێوەکانى ببێتەوە، تەنها و تەنها هەر پەکەکەیە، ئەمریکا بەبێ حزورى پەکەکە لەگۆڕەپانەکەدا کە تازە بەتازە ئەیەوێت سەنگ وجێ پێى خۆى قایم بکات ناتوانێت ئامانج و مەرامى خۆى وەدى بێنێت. بەتایبەت لەرۆژئاوا کە نها روسیاو تورکیاشى لێ قوت بۆتەوە. لەزۆر شوێن تەنگژە وبەربەست بۆ ئامانجەکانى ئەمریکا دروست دەکەن.،ئەمەش کار و ئەرکى ئەمریکا قورس وپڕ زەحمەت دەکات، بۆیە بۆ ئەو سیاسەت و پاوانخوازییەى خۆى، زۆر زۆر پێویستى بە هێزێکى وەک  پەکەکە هەیە.شەڕەکانى کۆبانى و عفرین ومەنبج هێز و تواناو لێهاتوى پەکەکەى کردە پرس و خواستى تەواوى جیهان ،ئێستاش ئەوەتا هەموو دەبینین کە بەهەموو شێوەیەک هاوکارى و پاڵپشتى یەپەگە دەکات. ئەمەش بۆتورکیا و روسیا و زۆر لایەن نیگەرانى وخەمناکى بەدواى خۆیدا دەهێێت، بەتایبەت کەپاش ئازادکردنى قەشە ئەمریکیەکەو کوشتنى خاشقچى. تورکیا و ئەمریکا چەند هەنگاوێک لێک نزیک بوونەتەوە، هەم ئەمریکا پێویستى بەتورکیا هەیە بۆ سەرخستنى ئامانج و مەرامى، هەم تورکیاش بۆ ئەوەى لەو قەیران و نەهامەتى وسەرگەردانیە رزگارى بێت هەموو سازشێک بۆ ئەمریکا دەکات پێویستى ئەو زۆر زێدەترە. ئەمریکاش بۆ ئەوەى تورکیا لە روسیا دوربخاتەوە پەنا دەباتە بەر هەموو کارێک. ئەمەشى کە بانگەشەى بۆکردوە، بۆ ئەوەیە کە خۆڵ بکاتە چاوى تورکیا و دەسخەرۆى بکات.  بڵێت ئەوەتا لەبەرخاترى چاوى کاڵى تۆ پەکەکە و سەرانیمان خستە لیستى رەشەوە و پارەیەکى خەیاڵیمان بۆ کۆتایى پێهێنانیان تەرخان کردوە. لەولاشەوە بۆرەوایى دان بەو کۆمەک و هاریکاریەى بۆ کوردانى سوریاى دەنێرێت  وەها لەتورکیا و دەوڵەتان بگەیەنێت کە ئەوەى لەسوریا هاوکار و پاڵپشتمانە خەڵکى رۆژئاوایە نەک پەکەکە و پەیەدە. تا لەژێر ئەو پلانەدا درێژە بەهاوکارى و ناردنى چەک و کەرەسەى سەربازى بدات ، ودەوڵەتان دەسخەرۆ بکات بڵێت کە ئەو هاوکاریانەى من  بۆ خەڵک و شۆڕشگێرانى سوریایە کەلەدژى داعش و رژێمى ئەسەد لەسەنگەردان. شتێکى بەڵگە نەویست و روونە کە ئەمریکا باش دەزانێت تاکە هێز ولایەن و دەوڵەتێک کە بتوانێت ئەمریکا پشتى پێ ببەستێت، تەنها هەرخودى پەکەکەیە کە شەڕکەر و بوێر و بەدیسپلین و رێکخراوە. بۆیە هەرگیز ناخوازێت و پێى باش نى یە کە ئەو هێزە تۆکمە شەڕکەرە لەدەست خۆى بدات، لەبەر ئەوەى دژایەتى و پەکەکەو سەنگەر لێگرتنى بەواتاى شکستهێننى تەواوى بەرنامە پیلان لەناوچەکەدا کە ساڵانێکە خەونى پێوە دەبینێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە