له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه فریامان بكه‌ون
Monday, 12/11/2018, 22:21
9060 بینراوە
زانكۆ ناوه‌ندێكی گه‌شه‌پێدانی زانستی و كلتوری لێبورده‌یی و گه‌نگه‌شه‌كردنی هزره جیاوازه‌كان و ڕێزگرتنی یه‌كدی و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانه به‌لام زانكۆی هه‌له‌بجه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سێكی حیزبی نه‌فام و ده‌م پیس و خۆبه‌زلزان به‌ناوی (مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنە) كه یه‌كێتی به‌سه‌ر زانكۆكه‌مانیان سه‌پاندوه‌و كردویانه‌ته سه‌رۆكی زانكۆ. زانكۆكه‌مانی كردۆته سه‌نته‌ری كادره‌كانی یه‌كێتی و هه‌رچیه‌كیان بیه‌وێت له زانكۆی هه‌له‌بجه بۆیان ده‌كرێت به‌ده‌ر له هه‌موو ڕێنماییه زانستیه‌كان و زانكۆ كراوه‌ته باره‌گایه‌كی حیزبی كادره شه‌قوه‌شێن و شه‌هوه‌تبازه‌كانی یه‌كێتی.
تحسین عبدالکریم زەنگنە كه مامۆستای وه‌رزشه و له‌لایه‌ن یه‌كێتی به ته‌زویر دكتۆرایه‌كیان به‌باڵادا كردوه به عه‌نته‌ریات لێ ده‌خوڕێ و هیچ عیلم و ئه‌ته‌كێتێكی زانستی و ئه‌خلاقی و كۆمه‌لایه‌تی نیه و به هاوار و قیڕه‌قیڕ ڕۆژ نیه كه‌سایه‌تی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكه‌مان بریندار نه‌كات و هه‌ستاوه له هه‌موو ژوور و بیناكانیش دا وێنه‌ی مام جه‌لالی داناوه‌و به پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كه حیمایه‌ی مام جه‌لال بووه خۆی كردۆته هه‌موو شتێك له زانكۆكه‌دا.
ئه‌م تحسین عبدالکریم زەنگنە پێشتر پیشه‌ی پاسه‌وانی بوه له سلێمانی و پێش ئه‌وه‌ی كۆلێژی هه‌له‌بجه ببێته زانكۆ ئه‌وسایش عه‌میدی كولیه‌كه‌مان بوو. به‌لام دوای ئه‌وه‌ی مه‌له‌فی دزی كردنی خۆی و د.نه‌ریمان عبدالله علی ناسراو به د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌یی و مامۆستا ئاریان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كانه‌وه بلاوكرایه‌وه بۆیه ئه‌وكاته د.دلاوه‌ر عه‌لادینی وه‌زیری خوێندنی بالا خێرا هه‌ستا مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنه و د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌یی و مامۆستا ئاریان هه‌له‌بجه‌یی ده‌ركردو به‌هۆی ئه‌و ئابروچونه‌وه مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنە هه‌له‌بجه‌ی به‌جێ هێشت.
به‌لام دوای ئه‌وه‌ی كۆلیه‌كه‌مان كرایه زانكۆ جارێكی تر له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا به‌ختیار هه‌ستا مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنه‌ی بۆ هه‌له‌بجه هێنایه‌وه‌و كردیه سه‌رۆكی زانكۆ چونكه خزمی مه‌لابه‌ختیاره. یه‌كه‌م كاری مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنه‌ش لادانی هه‌ندێك له‌و مامۆستا و دكتۆرانه بوو كه ملیان بۆ بریاره حیزبی و نازانستی و نایاسایه‌كانی دانه‌ده‌واند. ئینجا مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنە هه‌ستا به‌ده‌ر له ڕێنمایه زانستیه‌كان به‌شی یاسای ئێوارانی كرده‌وه‌و هه‌رچی ئه‌ندامان و كادیرانی یه‌كێتیه خرانه به‌شی یاسا و زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و ئاسایش له به‌شی یاسای ئێواران به‌ده‌ر له ڕێنمایه زانستیه‌كان دانران.
ڕۆشتین بۆ گه‌شتی به‌هاره له‌وێ د.نه‌ریمان هه‌ڵه‌بجه‌یی هه‌ستا گۆره‌ویه‌كانی مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنەی سه‌رۆكی زانكۆی به‌ده‌سته‌كانی خۆی شت!
دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنە هێنرایه‌وه بۆ هه‌له‌بجه‌و مه‌لا به‌ختیار به سه‌رۆكی زانكۆی دانا. مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنە وه‌فاداری بۆ د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌یی و ئاریان هه‌له‌بجه‌یی نواند و هه‌ستا ئاریان هه‌له‌بجه‌یی كرده به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکانی زانكۆكه‌مان. سه‌یر ئه‌وه‌بوو ئه‌م ئاریان هه‌له‌بجه‌یه شه‌هاده‌یه‌كی له به‌ریتانیا هێناوه‌ته‌وه كه‌چی كه وه‌فده‌كان ده‌هاتنه زانكۆكه‌مان هه‌لده‌ستان مامۆستایه‌كی به‌شی زمانی ئینگلیزیان ده‌برد بۆ ته‌رجومه‌كردن. پاشان رۆژنامه‌نوسان هه‌والیان بلاوكرده‌وه كه شه‌هاده‌ی ئاریان هه‌له‌بجه‌یی ته‌زویره به‌لام مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنەی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌وه‌شی بۆ پۆشی چونكه ئاریان هه‌له‌بجه‌یی پیاوی یه‌كێتیه.
ئه‌وه‌ی كه مابوه‌وه پۆستی پێ بدات د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌یی كاتێك سه‌یرانێكی به‌هاره‌ی مامۆستاكانمان كرد د.نه‌ریمان هه‌ڵه‌بجه‌یی له سه‌یرانه‌كه‌دا هه‌ستا به دیارچاوی هه‌موومانه‌وه گۆره‌ویه‌كانی مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنەی سه‌رۆكی زانكۆی به ده‌سته‌كانی خۆی بۆی شۆرد ئیتر ئێمه‌ی مامۆستایان قیزمان له خۆمان ده‌كرده‌وه‌و له شه‌رماندا عاره‌قمان ده‌سڕی كه كه‌سێكی وه‌كو د.نه‌ریمان هه‌ڵه‌بجه‌یی مامۆستاوچێتیی بگاته حه‌دێك هه‌ستێت به‌ده‌سته‌كانی خۆی گۆره‌ویه‌كانی مامۆستا ته‌حسین عبدالكریم زه‌نگنه‌ی خانه‌قینی كه سه‌رۆكی زانكۆیه بشوات و هێنده شه‌رمی ڕووی قایم بوو شه‌رمی له‌وه‌ش نه‌كرد كه ئێمه سه‌یریمان ده‌كرد.
ئه‌م گۆره‌وی شتنه بۆ مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنەی سه‌رۆكی زانكۆ له‌لایه‌ن د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌یه‌وه كه پێشتر د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌یی كادری كۆمه‌لی ئیسلامی بوه‌و ئێستا بوه‌ته یه‌كێتی ده‌رووی خێری به‌ڕووی دا كرده‌وه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ زانكۆ مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنەی سه‌رۆكی زانكۆ فه‌رمانێكی زانكۆیی بۆ د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌یی ده‌ركرد و د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌یی كرده ڕاگری كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆكه‌مان.
له‌وه‌وه مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنەی سه‌رۆكی زانكۆ ئینجا هه‌ستا مامۆستا سوركێو سه‌لاح عبدالكریم كه مامۆستایه و له خوێندنی دكتۆراكه‌ی له روسیا كه‌وتووه هێناویه‌تیه‌وه‌و كردویه‌تیه ڕاگری كۆلێجی زانستی زانكۆكه‌مان كه به پێی یاسا قه‌ده‌غه‌یه كه‌سێك هه‌لگری شه‌هاده‌ی دكتۆرا نه‌بێت و بكرێته راگری كۆلێج. به‌وانه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م پۆستانه‌ی لای خۆی هێشتۆته‌وه‌و خۆی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات:
1-سه‌رۆكی زانكۆ.
2-یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی.
3-یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خویندكاران.
4-یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی.
5-ڕاگری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش.
6-سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ئه‌ندازیاری و بیناكاری.
7-سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی ئێواران. له‌م خوێندنی ئێوارانه‌دا هه‌رچی كادری یه‌كیتی و ئه‌فسه‌ری پۆلیس و ئه‌ندامی ئاسایشه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه خراونه‌ته به‌شی یاسای ئێوارانه‌وه.
8-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گۆڤار.
9-سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كانی زانكۆ.
جگه له‌م هه‌مووه كاره نایاسایه‌ی مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنەی سه‌رۆكی زانكۆ و د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌یی ڕاگری كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان ئه‌وا له هه‌لبژاردنی پێشوودا ئه‌و مامۆستایانه‌مان كه له‌سه‌ر لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كان بووین بانگیان ده‌كردین و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ل ده‌كردین. لێره‌وه سوپاسی كه‌نالی ئێن ئاڕ تی ده‌كه‌ین كه له دوێنێوه ئه‌م باسه‌ی هه‌لداوه‌ته‌وه‌و سوپاسی وێبسایتی ئێوه‌ش ده‌كه‌ین كه به‌دواداچون بكه‌ن و كاره نایاسایی و نازانستیه‌كانی مامۆستا تحسین عبدالکریم زەنگنەی سه‌رۆكی زانكۆ و د.نه‌ریمان هه‌له‌بجه‌ی راگری كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان ئاشكرا بكه‌ن چونكه زۆر كاری ناڕه‌وایان هه‌یه.
http://www.nrttv.com/News.aspx?id=8534&MapID=1
مامۆستایه‌كی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست