نهێنیەکانی مەلا موستەفا بارزانی لە دۆکیومێنتەکانی دەزگای هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت (بەشی دووەم)

Sunday, 18/11/2018, 20:48

16772 بینراوە


نووسینی د. کمال قادر 
وەرگێڕانی لە عربیەوە  و زیادکردنی زانیاری زیاتر: زانکۆ ناسر ئەحمەد بەگ
---------------------------
جنرال سودبلاتوف لە بیرەوەریەکانیدا باسی کۆبوونەوە و بینینی دووهەمی دەکات لەگەڵ بارزانی لە ساڵی ١٩٥٢ ، کە کۆبوونەوەکە پێکهاتبوو لە شێوازی پڕچەککردن و ڕاهێنانەکان و ئەو ئەرکانەی کە بە بارزانی دەبەخشرێت ، کە بە ئەنجامیان بگەیەنێت لە خۆرهەڵاتی ناوین ،... دواتر سودبلاتوف باسی چاوپێکەوتنی سێهەمی دەکات لەگەڵ بارزانی ، لە بارەگای مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە مۆسکۆ لە ساڵی ١٩٥٣ ، کاتێک بارزانی بەسەرپەرشتی سودبلاتوف مەشقی سەربازی پێکردووە و ئامادەی کردووە .
جنرال سودبلاتوف لە بیرەوەریەکانیدا باسی بەخشینی پلەی سەربازی ئەفسەرانی یەکێتی سۆڤیەت دەکات بە بڕیاری ستالین ، لە دوای تەواو بوونی مەشقە سەربازییەکان ، هەروەها باسی پلەی سەربازییەکەی بارزانی دەکات کە پێی بەخشراوە لە پای تەواوکردنی ئەرکەکانی لە دەزگای هەواڵگری و هۆبەی مەشقی سەربازی لە یەکێتی سۆڤیەت ، وەک دەردەکەوێت پەیوەندی بنەماڵەی بارزانی و ڕووسیا زۆر لە یەکێتی سۆڤیەتیش کۆنترە ، بەوەی کە سودبلاتۆڤ لە نووسینەکانیدا ئاماژەی پێ کردووە دەڵێت جارێکیان بارزانی بە خۆمی ووت کە مێژووی پەیوەندی بارزانیەکان و ڕووسیا بۆ سەد ساڵ بەر لەوە دەگەڕێتەوە و بنەماڵەکەیان زیاتر لە ٦٠ جار پارەو چەکی لە ڕووسیا وەرگرتووە و ڕووسیا یارمەتی بنەماڵەی بارزانی داوە بۆ کارە قێزەونەکانیان .
زانیارییەکانی سودبلاتوڤ زۆر یەکگرەوەیە و زۆر باوەڕ پێکراوە بەوەی لە بەڵگەنامە هەواڵگرییەکاندا هاتووە کە'' شێخ عبدالسلام بارزانی سەردانی ڕووسیای قەیصەری کردووە بۆ گفتوگۆ پێش جەنگی جیهانی یەکەم '' .. کاتێک سودبلاتوڤ باسی بارزانی دەکات ، وەک کەسێکی ڕێگر و بەکرێگیراو باسی دەکات کە دەزگای هەواڵگری مەشق و ڕاهێنانی پێ دەکات تا کاری پێ بکەن لە دژی سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین .
یادەوەریەکانی سودبلاتوڤ تا ئێستا یەکەم سەرچاوەیە کە باسی پەیوەندیەکانی بارزانی بکات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ی سۆڤیەتی لە ماوەکانی نێوان ١٩٤٦ و ١٩٥٨ نە بەڵگە نامەکانی میترۆخین نە بەڵگەنامە هەواڵگریەکانی تر وەک یادەواریەکانی سودبلاتوڤ بە وردی باسی ئەو ماوەی مەشقەی نەکردووە .
بیرەوەریەکانی سودبلاتوڤ تەنها دەتوانین وەک پێشەکیەکی گرنگ لە پەیوەندی بارزانی و یەکێتی سۆڤیەت باسی لێوە بکەین ، بەڵام نهێنیە گەورەکانی تر لەو دۆکۆمێمنتانەدایە کە لە ئەرشیفی میتروخین و لیژنەی مەرکەزی حزبی شیوعی باسی لێوەکراوە .
لە ئەرشیفی میترۆخین ئەوەمان بۆ ڕوون بۆوە کە بارزانی ناوە نهێنیەکەی ( سەرۆک)ە کە لە بەڵگەنامەکانی کی جی بی ئاماژەی پێدراوە ، لە ڕێگەی بەڵگەنامەکانی لیژنەی مەرکەزی حزبی شیوعی ئاشنا دەبین بە نهێنیە گەورەکانی بارزانی و جوڵانەوەی کورد بەناوی شۆڕشەوە لە خۆرهەڵاتی ناوین 
شۆڕشی ئەیلول ی مێژووی *'' نە شۆڕش بووە و نە مێژووی لەبەرئەوەی شۆڕشی ئەیلول یەکێک بووە لە کارە نهێنیەکانی دەزگای هەواڵگری (کی جی بی) لە جیهاندا بۆ لێدان و زیان گەیاندن بە کردەوەکانی ڕۆژئاوا ئەوەی کە ناو دەبرێت بە شۆڕشی ئەیلولی گەورە کە بارزانی لە ڕۆژی ١١ ی ئەیلولی ١٩٦١ تەنها لەبەر پێشنیارێک بوو کە (ئەلیکساندر شیلیبین) سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری( کی جی بی ) لەو کاتەدا کە نامەو پێشنیارەکانی بۆ نیکیتا خروشۆف لە ناوەڕاستی ١٩٦١ ناردوە .
بەڵگەنامەکان باسی ماوەی نێوان ١٩٦٠ تا ١٩٦٢ ی جەنگی سارد دەکات لەنیوان خۆرهەڵات و خۆرئاوا ، دەزگای هەواڵگیری ڕۆڵێکی کاریگەری دەبینی لەم جەنگەدا ، لەبەر ئەوەی تەنها هێزی سەرەکی بوو کە بە بێ دەنگی کارەکانی دەکرد بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ستراتیژیەتی چەکی ئەتۆمی نێوان هێزەکان ، کارەکانی هەواڵگری تەنها خۆی لە کاری هەواڵگری بە تەنها نەدەکرد بەڵکو جەنگی نهێنیان ژێر بە ژێر ڕادەگەیاند کە هؿندەی جەنگی راستەوخۆ کاریگەر بوو ئەم جۆرە جەنگە پێی دەڵێن جەنگی نهێنی یاخوود جەنگی لە بری(نیابی) واتە لەبری ئەوەی دەوڵەتی سەرەکی ڕاستەوخۆ جەنگ هەڵگیرسێنێت دەچیت کاری تر دەکات ، گرووپێک لەبری خۆی ئەو جەنگە بکات بەوەی کە دەزگای هەواڵگری خۆی نە دەچوو چەک هەڵگرن و جەنگی جیهانی هەڵبگیرسێنن ، بەڵکو دەچوون گرووپی چەکداریان درووست دەکرد و ئامادەیان دەکردن و چەک و پارەیان پێ دەبەخشین و لە دژی یەک بەکاریان دەهێنان بۆ هێرش کردنە سەر ئەو حکومەتەی کە مەبەستیان بوو بیروخێنن یا لاوازی بکەن تا بکەوێتە ژێر دەستیان .
دەزگای هەواڵگری سۆڤیەتی (کی جی بی) وەک دەردەکەوێت لەو بەڵگەنامە بڵاو کراوانەدا جۆری جەنگی لەبری یاخوود بە عربیەکەی (نیابی) بەکارهێناوە دژی ڕۆژئاوا و ئەو دەوڵەتانەی کە خۆی مەبەستی بووە لەو نموونانەش جەنگی نیابی لە عێڕاق و سوریاو لبنان و ئەمریکای لاتین و ئەفریقا و ئاسیا دەکرد .
(ئەلیکساندر شیلیبین) سەرۆکی دەزگای هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو ، ئەلیکساندر نامەیەک دەنێرێت بۆ سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت ، (نیکیتا خروشۆ) لە ساڵی ١٩٦١ دا و لە ناوەڕۆکی نامەکەدا باس لە کارە پێ سپێدراوەکانی موستەفا بارزانی دەکات ...
ئەمەش دەقی ئەو نامەیەیە کە یەکەمجار لە ڕووسیەوە کراوە بە ئینگلیزی لەلایەن 
پرۆفیسۆر A.Zubok لە زانکۆی تیمبڵی ئەمریکی 
دەقی نامەکە :
بەهۆکاری بەهۆش خستنەوە و نانەوەی پشێوی لە نؿوان حکومەتی ئەمریکا و ئینگلترا و تورکیا و ئێران و درووستکردنی ئەو هەستەی کە پێگەی ئەم حکومەتانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لاوازە یاخوود بوونی نییە ، واپێشنیار دەکەم کە سوود لە پەیوەندیە لە مێژینەکەی بنەماڵەی بارزانی و یەکێتی سۆڤیەت وەربگیرێت و بە تایبەت پەیوەندیەکی توند و تۆڵ لە نێوان موستەفا بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کی جی بی درووست بکرێت و جوڵانەوەیەک کوردی باکگراوند ڕووسی لە عێڕاق و ئێران و تورکیا درووست بکرێت ، بە مەبەستی درووستکردنی دەوڵەتێکی بەناو کوردی بە سەرکردایەتی بەکرێگیراومان موستەفا بارزانی و هەموو یارمەتیەکی دارای و چەک و تەقەمەنی پێ دەبەخشرێت ، لەهەمان کات پاڵپشتی خەڵکی سۆڤیەتی بۆ درووست کردنی ئەو دەوڵەتە ڕادەگەیەنین و وا نیشانی دەدەین کە خەڵکی ڕووسی پشتیوانی ئەو جوڵانەوەیە ، ئەو جوڵانەوەیەی کوردستانی سەربەخۆ دەبێتە هۆکارێک کە شپرزەی و بارێکی نالەبار دەخاتە نێوان هێزە ڕۆژئاواییەکان ، لەسەرو هەموویانەوە ئینگلترا بە هۆکاری ئەو ڕێگا وابەستە نەوتیانەی لە نێوان عێڕاق و ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان ، بەهۆکاری بنکە سەربازیەکانی لە تورکیا و هەموو ئەمانەش دەبێتە هۆکاری درووستکردنی کێشەو تەنگ و چەڵەمە بۆ عبدالکریم قاسم کە لەم ماوەیەی دوایدا ببوە دواکەوتەی سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا و هەروەها دەبێت ((جمال عبدالناصر)) ، لە ڕێگەی کەناڵە نهێنیە نا ڕاستەوخۆکان ئاگادار بکرێتەوە کە لە کاتی سەرکەوتنی پڕۆژەی سەربەخۆی کوردی مۆسکۆ پشتیوانی خۆی بۆ بەستنەوەی عێڕاق بە کۆماری یەکگرتووی عەرەبی دەردەبڕێت .
سەرچاوەی ئەم نامەیە :
بەڵگەنامەی ئەرشیفی لیژنەی مەرکەزی و کی جی بی ژمارەی سپاردن :
Shelepin to Khrushchev, 29 July 1961, in St.-191/75gc, 1 August 1961, TsKhSD, fond 4, opis 13, delo 81, ll. 131-32).
دوا بەدوای ئەوەی خروشۆف بە پێشنیارەکانی شیلیبین ڕازی بوو ، بەوەی موستەفا بارزانی هەستێت بە جێ بەجێ گەیاندنی ئەو فەرمانە و درووستکردنی جوڵانەوەی چەکداری کوردی لە عێڕاق لە(( ١١ ی ئەیلولی ١٩٦١ )) ، کی جی بی زۆر بە خێرای لەگەڵ ڕووداوەکان دەڕۆشت ، هەموو کارێکیان بۆ سەرکەوتنی ئەو پڕۆژەیە دەکرد و پێشنیاری زیاتریان بۆ سەرو خۆیان بەرز دەکردەوە تا کارەکان بە باشی بڕوات .
لەو ڕاپۆرتەی کە جێگری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کی جی بی ئەوکات (پیتر ئیڤاتوشین ) نووسیبوی بۆ لیژنەی مەرکەزی حزبی شیوعی لە(( ٢٧ ی ئەیلولی ١٩٦١ )) دەڵێت :
بەپێ ی بڕیاری لیژنەی مەرکەزی حزبی شیوعی سۆڤیەتی دەرکراو لە بەرواری(( ١ ی ئابی ١٩٦١ )) لە بارەی ووریابوون و ئاگاداری لە هێزی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە بەرلینی ڕۆژئاوا دوا بەدوای جموجۆڵەکانی هێزە عەشایەرە کوردیەکان لە باکوری عێڕاق واتە کوردستان پێشنیاری ئەم خاڵانە دەکەین :
١- هەموو تواناکانی (کی جی بی) بەگەڕ بخرێت لە پێناو درووستکردنی خۆپیشاندان بە کوردەکان لە دژی پەیوەندیەکان و سیاسەتەکانی عبدالکریم قاسم و هاوەڵەکانی لە هند و ئەندونوسیا و ئەفعانیستان و کینیا و ووڵاتەکانی تری هاوپەیمانی عێڕاق .
٢- درووستکرنی پەیوەندی لەگەڵ بارزانی و داوای لێ بکرێت کە جڵەوی جوڵانەوەکە بەرنەدات وجوڵانەوەکە لە خێڵێتیەوە بەرەو دیموکراتی بیبات وەهەروەها ئاگاداری بارزانی بکرێتەوە کە کردەوەکانی زۆر بە ووریای ئەنجام بدات تا ڕۆژئاوا '' ڕووسیا بەم پڕۆژەیە تێوە نەگلێنن و تۆمەتباری نەکەن بە دەست تؿوەردان لە بارودۆخی ناوخۆی عێڕاق ''. 
٣- کی جی بی ڕاسپێردرێت بە مەشق پێکردنی هێزێکی سەربازی لە پیاوانی کوردی نیشتەجێی خاکی ڕووسیا کە پێک هاتبێت لە (( ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ ))کەس تا بارزانی فێری هەندێک تاکتیکی سەربازی بکرێت و هەندێک لە پیاوەکانی مەشق پێ بکرێت بۆ کاری ( تۆپ و هاوەن و پەیوەندی لاسلکی و گروپی بۆردومان و گرووپی تەقاندنەوە ) بۆ پشتیوانی لە جوڵانەوەی کوردی لە کاتی پێویستدا .

سەرچاوە :
ئەرشیفی لیژنەی مەرکەزی بەم ژمارەی تۆماری ( P.Ivashutin to CC CPSU, 27 September 1961, St.-199/10c, 3 October 1961, TsKhSD, fond 4, opis 13, delo 85, ll. 1-4

بەڵام ئەوەی کە(( کی جی بی)) زانیارییان لەبارەیەوە نەبوو ئەوە بوو ڕۆژئاوا ئاگاداری پەیوەندیە تایبەتەکانی بارزانی و یەکێتی سۆڤیەت بووە لە نامەکەدا ، کە باڵیۆزی ئەمریکی لە عێڕاق ناردوویەتی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ((ئۆکتۆبەری ١٩٥٨)) واتە دوای ٣ مانگ بەسەر شۆڕشی تەمووز نامەکە دەڵێت ((شیوعیەکان هێزێکی باشیان هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی عبدالکریم قاسم بۆ نموونە لە ڕێگای سەرکردەی کوردی موستەفا بارزانی کە ماوەیەک پێش ئێستا لە ڕووسیا گەڕاوەتەوە بۆ عێڕاق .. بارزانی ١١ ساڵ لە یەکێتی سۆڤیەت ماوەتەوە و پێگەیەکی بەهێزی هەیە لە نێوان خەڵکی کورددا و تواناکانی بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی توانایەکی بێ کۆتا و بەهێزی هەیە ، لەبەر ئەوە بە بڕوای ئێمە هەڕەشەیەکی گەورە کە ڕووبەڕووی عبدالکریم قاسم ببێتەوە ئەمڕۆ لەلایەن شیوعیەکانەوەیە .

سەرچاوە:
ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی کە پرۆفیسۆر ZUBOK بڵاوی کردۆتەوە بە ژمارەی سپاردن البروفسور Zubok، رقم الوثيقة:
(.” See Gallman to Department of State, 14 October 1958, in U.S. Department of State, Foreign Relations of the United States, 1958-1960, Vol. XII (Washington, DC: Government Printing Office, 1993), 344-46 (see Zubok, 21).

جوڵانەوەی کوردی بەم شێوازە بووە لە عێڕاق ، کە لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کارتێک بووە بەدەستی مۆسکۆوە بۆ ئیستفزاز کردنی حکومەتی عێڕاقی ، کە لە هەندێک کاتتدا ئەم کارتە زۆر سەرکەوتوو بووە .
لە ئەرشیفەکانی میتروخین هاتووە دەڵێت کی جی بی (یفکینی بریماکوف ) ی ناردووە بۆ عێراق لەناوەڕاستی شەستەکان ی سەدەی ڕابردوو لە ژێر پەردەی ڕۆژنامەنووس بەڵام لە ڕاستیدا یەکێک بووە لە بەکرێگیراوانی ( کی جی بی ) و ناوە نهێنیەکەی (ماکس ) ە پەیوەندیەکی توند و تۆڵ لە نێوان ((لیفکینی بریماکوف)) و بارزانی هەبووە و وە هەروەها ڕۆڵی سەرەکی هەبووە بۆ بەجێ گەیاندنی پەیماننامەی( ١١ ی ئازاری ١٩٧٠) لە نێوان حکومەتی عێڕاق و بارزانی وە هەروەها ئەم نێوەندگیرەی بریماکوف بێ بەرامبەر نەبووە بەوەی حکومەتی عێڕاقی ماندوو بوبو لە جەنگی بەرامبەر کوردەکان و دەیویست ئەو جەنگە کۆتای پێ بهؿنێت بۆیە مۆسکۆ نێوەندگیری خۆی دەرخست بۆ حکومەتی عێڕاق بە مەرجێک چاو لابەن لە چالاکی و جموجۆڵەکانی حزبی شیوعی لە عێڕاق و توند کردنی پەیوەندیەکانی عێڕاق و مۆسکۆ لە هەموو بوارەکاندا .
هەر ئەوەش ڕووی دا دوای پەیماننامەی ١١ ی ئازار بەوەی کە حکومەتی عێڕاق هەموو چاودێریەکی لەسەر حزبی شیوعی لابرد و ئەم حزبە جەبهەی پێشکەووتوی درووستکرد لەگەڵ حزبی بعس ی عێڕاقی کە حزبی دەسەڵاتتدار بوو لە عێڕاق و پەیماننامەیەکی دۆستانەشی ئیمزا کرد لەگەڵ یەکیتی سۆڤیەت .
بەڵام دوای ئەوەی حزبی بعس هێزی خۆی درووست کردەوە ، هێزەکانی ڕێکخستەوە بە یارمەتی مۆسکۆ ... دەستی کرد بە درووستکردنی تەنگ و چەڵەمە لەبەرامبەر جێ بەجێ کردنی خاڵەکانی ڕێککەوتن ، نامەکەی ١١ ی ئازار بە یارمەتی مۆسکۆ تا وای لێ هات کۆتای بە جوڵانەوە چەکداریەکە هێندرا لە ڕێگەی ڕێککەوتنامەی سنوور کە ناسراوە بە ڕێککەوتن نامەی جەزائیری ١٩٧٥، بەمەش عێڕاق تا دەهات هەنگاو بە هەنگاو لە ڕۆژئاوا نزیک بۆوە بەوەی ڕۆژئاوا نەی دەویست عێڕاق بکەوێتە ژێر ڕکێفی مۆسکۆ بۆیە ڕۆژئاواش لەلای خۆیەوە وەک ڕووسیا پشتی کردە بارزانی و بارزانی بە سەرشۆڕێکی مێژووی و بەکرؿگیراوێکی دۆڕاو مایەوە و دواتر بارزانی مەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بەست کە هەرچەندە پەیوەندی بارزانی و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ پێش درووستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل بەوەی کە بنەماڵەی بارزانی نزیکیەکی لە ڕادەبەدەریان هەبووە لە گەڵ جوەکان یاخوود یەهودیەکان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی دەوڵەتی ئیسرائیل بە ناوی ( موشی بارزانی ) کە دەکاتە پورزای ملا موستەفا و ئەم کەسایەتیە ئەوەندە دڵسۆزی ئیسرائیل بووە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل (مناجم بیجن ) داوای کردووە کە کاتێک مرد گۆڕەکەی لە تەنیشت گۆڕەکەی موشی بێت .

کۆتای بەشی دووهەم 
بەشی سێهەم باس لە بەکرێگیراوی موستەفا بارزانی و کوڕەکانی دەکات بۆ ئیسرائیل و تەنانەت مەشق پێکردنی مسعود بارزانی و براکانی لە لایەن دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە