مەولود نامەی سەردار حەمەڕەش

Thursday, 22/11/2018, 0:14

9036 بینراوە


ئەگەر مرۆڤایەتی سێوێک بێت ئەوا ئیسلام کرمێکە و ناوەکەی دەخوات
- لیۆناردۆ داڤنچی کە خۆی تەنها بە هونەرمەندێک دەناسێنێت، دەڵیت: ڕۆژێک دێت کە سەربڕینی ئاژەڵێک وەک کوشتنی مرۆڤێک وابێت.
------------------
لە یادی ئەو پێغەمبەرەی کە نەگەیشتە هۆشمەندییەکی باڵا و خۆی ناونا پێغەمبەر .
ئەو وێنەیەی سەرەوە کچیکی کۆمەڵگەی ژایینە.، پەڕۆیەکی سپی بەستوە بە دەمیەوە بۆ ئەوە نییە کە هەوەسی پیاو نەهروژێنێت. بەڵکو بۆ ئەوەیە نەوەکا بە ڕیکەوت مێشولەیەک بکەوێتە دەمیەوە و بیکوژێت.
کۆمەڵگەی ژایین شەش سەتە پێش زایین دروست بووە. هیچ بونەوەرێکی زیندو ناخۆن، تەنانەت ئەو سەوزە و بەروبومانەش کە لەژێر خاکەوە دەروێن وەک پەتاتە و پیازیش، نایانخۆن، نەوەکا لەکاتی هەڵکێشانیاندا، زیندەوەرێک بکوژن. گاندی هەرچەندە لەسەر دینی هیندی بووە بەلام هەڵسوکەوتی کۆمەڵگەی ژایین کاریگەری راستەوخۆی هەبوە لەسەری .
بەهۆش هاتنەوەی مرۆڤ لەدەر ئەنجامی تیپەڕینە بە تونێلێکی تاریکدا کە لەو سەری تونێلەکەوە روناکییەک چاوەڕوانتە، گەرانە بەدوای سندوقێکی شاراوە لە بیرەوەیەکانی مێشکدا کە لەوەتەی مرۆڤی ئۆمۆساپیان بەئاگا بۆتەوە تیایاد گڵۆڵە بووە، تێپەڕبونە بە ئەوپەڕی ئەشکەنجەی دەرونی و پرسیارکردنە لە قوڵایی ناخی خۆدا لە بون و بونەوەر بۆ گەیشتن بە ئەمانجێکی ییرۆز کە هەر هەموویان دەگەنە ئەوەی ئەم زەویەی کە لەسەری دەژین یەک لەشە و هەموو زیندەوەرەکان قابیلی ئەوپەڕی ڕێزلێگرتنن.
بەهۆشهاتنەوەی باڵا، هەستێکی ئونیڤێرسێلە، کە هەموو مرۆڤێک دەگەیەنێتە یەک دەرئەنجام ؛
- ئیبراهیم کە بەهۆش خۆیدا هاتەوە ئیسماعیلی سەرنەبڕی.
- موسا وتی تۆ بۆت نییە کەسێکی تر بکوژیت.
- عیسا خۆی کرد بە خاچا بۆ هەموو مرۆڤایەتی و وتی ؛ لێیان ببورە خوایە گیان، چونکە نازانن چی دەکەن.
- بودا پارچەیەک گۆشتی لەخۆی کردوە و دای بە داڵێک هەتاوەکو باڵندەیەکی تر نەخوات.
- کەچی لە کتێکدا پێغەمبەری موسڵمانان وتی: بیان کوژن ئەوانەی باوەڕیان بە ئەڵا و ڕۆژی قیامەت نییە.
بەهۆشهاتنەوەی باڵا، سنور دانانێت لەنێوان مرۆڤەکاندا، لەنێوان زیندەوەرەکانی رووی زەویدا، دەچەمێتەوە لەبەردەم هەموویاندا و خۆی بە بچوکی ئەوان دەزانێت، دەبێتە تەنێکی گەورە، کە پڕە لە خۆشەویستی، کاتێک ئەو تەنە بە تەنیشتەوە تێپەر دەبێت تۆ هەست بە تەزوییەکی پڕ لە وزەی خۆشەویستی دەکەیت، کە بەناختا تێپەڕ دەبێت نەک ڕق و کینە.
ئەوەی پێغەمبەری موسلمانان پێی گەیشتووە هۆشێکی ئونیڤێرسێل نەبووە، بەڵکو هۆشیکی سۆشیال و کەڵچەریی بووە؛ کتوپڕ ڕۆژێک خەبەری بۆتەوە و وتی کە (اللە) لەهەموویان گەورەترە، بەبێ ئەوەی شتێکی نوێمان پێ بڵێت، جگە لە چەسپاندنی هەندێک کولتوری کۆمەڵایەتی کە لەوە وبەر لە ناوچەکەدا بوونیان هەبووە، بەتایبەتی بۆ رازیکردنی ئەوپەڕی هەوەسی پیاوی نێرینە، نەخێر محەمەد نەگەیشتە هۆشمەندییەکی ئونیڤێرسێل، بۆیە بە پێی چیرۆکی سۆفییەکان، کاتێک لە ڕۆژی قیامەتا محەمەد دەگاتە بەردەم دەرگای بەهەشت و لە دەرگا ئەدات، پرسیار دەکەن، کە کێیە لە دەرگا ئەدات، ئەویش لە وەڵامدا دەلیت: پغەمبەری موسڵمانانە، کەس دەرگای لێ ناکاتەوە، بۆ جاری دووەم بەهەمان شێوە، بۆ جاری سێهەم ناچار محەمەد دەڵێت ؛ کە ئەو گەورەی موسڵمانانە نەک پێغەمبەر، ئەوسا دەرگای لێدەکەنەوە. ئەبی لەهەب (ابی لهب) وتی: ئەوەی محەمەد لۆمانی باس دەکات لەوەو بەر بیستومانە.
زۆر لە موسڵمانان دەڵێن مادام کەسانێکی زۆر لەسەر ئەم رووی زەویەدا موسڵمانن، کەواتە ئیسلام ئاینێکی راستە. خۆ ئەگەر ئیمپراتۆریەتی بیزەنتینی تۆزیک زیاتر بەرگری بکردایە و پاپای مەسیحییەکان دژیان نەبوونایە، ئەوا ئێستاکە ئیسلام خێڵێکی بچوک دەبون لە عەرەبی سعودی، یان هەر بوونیان نەدەبو، خۆ ئەگەر بە زەبری شمشیر و ترس، گەلانی تریان ناچار نەکردایە، یان ئەگەر ئەمڕۆش لە ولاتی خۆیاندا وەک دیکتاتۆرەکان هەڵسوکەوت نەکەن ئەوا هەر خیرا لەناو دەچن.
ئەی پێغەمبەری موسڵمانان تۆ تاوانباریت.
تاوانباریت بەوەی کە لە کتێبەکەتا کە ناوی قورعانە، وشەی خۆشەویستی تیا نییە، بە خوێندنەوەی سورەتەکانت جگە لە چاندنی ترس و ڕق و کینە لە ڕۆحی مرۆڤدا، هیچ ڕۆحێک بەرز ناکاتەوە بەرەوە هۆشمەندی.
کتێبەکەت جیاوازی لە نێوان مرۆڤەکاندا دەکات، دەرگای ڕەنگا و ڕەنگی مزگەتەکانت کراوەن تەنها بە رووی ئەو کەسانەدا، کە پەیامی تۆیان خۆش دەوێت. تاوانباریت بەرامبە هەموو ئەو ژن و کچانەی بەناوی تۆوە دەکوژرێن و زیندە بەچال دەکرێن، بەرامبەر ئەو ژن و کچە ئێزیدیانەش، کە لە بازاڕی کۆیلەی داعشدا بە پێی ڕێنماییەکانی تۆ فرۆشروان، تاوانباریت بەرامبە ملوێنەها کەس کە لە سەر داخوازی پەیامەکەت، بەو پەڕی دڕندەیی کوژراون و ئازاردراون، تاوانباریت بەرامبەر بە ئازاردان و کوشتنی هەموو ئەو ئاژەڵانەی لە وڵاتانی موسڵماندا دەکوژرێن، تاوانباریت بە لەناوبردنی چەندەها کولتوری پیرۆز و کتێبی پیرۆز لە رابوردودا.
لە وەڵامی ئەم تاوانباریانەی کە نووسیومن، زۆر لە موسلمانان دەڵێن کە گوایە ئەمەریکا و نازیەکانیش تاوانیان دژی مرۆڤایەتی کردووە، وەک پێغەمبەرەکەیان ناهۆشمەندن، چونکە جیاوازی ناکەن لە نێوان کاری مرۆڤی ناهۆشمەند و پەیامی پێغەمبەر و خواکاندا.
من دژی موسڵمانان قسە ناکەم، بەڵکو دژی کەسێکی بێهۆش ئەدوێم، کە ئاستی ئەوەی نەبوو خۆی ناوبنێت: (پێغەمبەر) ڕێپیشاندەرێکی پیرزۆر نەبوو.
ئەگەر مرۆڤایەتی سیوێک بێت ئەوا ئیسلام کرمێکە و ناوەکەی دەخوات.
لیۆناردۆ داڤنچی کە خۆی تەنها بە هونەرمەندێک دەناسێنێت، دەڵیت: ڕۆژێک دێت، کە سەربڕینی ئاژەڵێک وەک کوشتنی مرۆڤێک وابێت.
خەبات لە پێناوی ئەوپەڕی هۆشمەندی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە