تورکیا لە یەپەگە تۆقیوە!

Saturday, 24/11/2018, 6:17

18141 بینراوە


میدیاکانی تورکیا بە تایبەتی ئەوانەی سەر بە  ئەردوغانن، ڕایانگەیاندوە  کە لەم هەفتەیەدا سعودیە و ئیمارات  سوپایان ناردۆتە باکوری سوریا بۆ  ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی یەپەگەدایە. بە گوێرەی میدیا تورکیەکان دیار نییە ژمارەی هێزەکانی سعودیە و ئیمارات کە ناردراون بۆ ئەو ناوچانە چەندە.
سعودیە و ئیمارات هیج نووسراوێکی فەرمیان دەبارەی ئەو بابەتە بڵاو نەکردۆتەوە و ئەو هەواڵەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە. سعودیە و ئیمارات لە سوریا هاوکاری ئەو هێزانە بوون کە دژ بە داعش لە جەنگدا بوون بۆ ماوەی سێ ساڵی ڕابردووش فڕۆکەکانیان هەڵساوە بە بۆردومان کردنی ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا بوو.  
شایەنی باسە، لە ڕابردوودا ئیدارەی ترامپ ، پێشنیاری، دامەزراندنی هێزێکی عەرەبی سەربازیی پتەوی پێکهاتوو لە هێزی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە باکووری سوریادا واتە لە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی یەپەگە کردوە. بۆ ئەوەی دوای کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا ئەو هێزە شوێنی بگرێتەوە. ئەم بیرۆکەیە تازە نییە،  چەند وڵاتێکی عەرەبی، وەکو سعودیە، ئیمارات وڵاتی دیکەش، لە سەرەتای جەنگی سوریادا، لە سەردەمی دەسەڵاتی ئۆبامادا، پێشنیارییان کردبوو، بەڵام ئیدارەی ئۆباما، ڕەتی کردبووەوە، ئەگەر ئەو هەواڵە لە لایەن سعودیە و ئیمارات پشت ڕاست بکرێتەوە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە پێشنیارەکەی ئیدارەی ترامپ خراوەتە بواری جێ بە جێ کردن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە