جاران خەڵکی شۆڕشیان دەکرد

Wednesday, 28/11/2018, 19:36

4294 بینراوە


دەمێکە ئەمەریکیەکان نازانن خۆپیشنادان چیە. توریستێکی ئەمریکی لە شانزەلیزێ لەگەل باوکی تەلەفۆن دەکات، باوکی بە کوڕەکەی ئەڵێت کە بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا چونکە فەرەنسا ولاتیکی ترسناکە. لەئەمەریکا خەڵکی لەناو سەیارەکەیاندا کەلاشنیکۆفیان داناوە کەچی بۆ ئەوان خۆپیشاندانێک لەفەرنسا دەبێتە هۆی مەترسی، دەنگی دەهۆڵ وادیارە لە دورەوە ترسناکە. بەلام کابرایەکی فەرەنسی بە سەیارەوە دەستخۆشی لە خۆپیشاندەران دەکاتو دەلیت ؛ بەداخەوە من لەبەر کارکردن کاتم نیە خۆپیشاندان بکەم.
شتێکی فۆلکلۆریە لەفەرەنسا کە لە دوای هەمو خۆپیشاندانێک، کۆمەلە کەسێک دێن بە دەمامکو جلی تایبەتەوە لەگەڵ پۆلیس دەکەونە شەڕو هەمو شتێک دەشکێنن، بەلام ئەم سەردەمە ژمارەیان زۆر زیادی کردوە و پۆلیس کۆنترۆلی پێ ناکرێت. ئەمانە تەنانەت ماسکی دژە فرمێسکیشیان پێیە.
لەم خۆ پیشاندانەی شەمەی ڕابوردودا، یەکەم کۆمەلە ئاژاوەچیەکان لەبەرەی راستی سەرپەلەکان بون پاشان بەرەی چەپی سەرپەل، ئینجا گەنجەکانی دەروەی پاریس. وا بڕیارە شەمەی داهاتوش دەست پێبکاتەوە، کەچی فەرەنسیەکان خۆیان خەتابار دەکەن کە گوایە ئەوان هەر بۆڵەبۆڵ دەزاننو ڕاناپەڕن.
ئەمە هەموی بەهۆی باری گرانی ژیانی خەڵکیەوەیە کە تاکس زۆر ئەدەن، دواهەمین تاکس بەرزکردنەوەی بەنزین بو لەبەر ئەوەی کە هەڵئاوسانی ئابوری نزم بۆتەوە و بە تاکس پڕی دەکەنەوە، بۆیە خەڵکی توڕەن. ئەم بزوتنەوەیشیان ناو ناوە؛ بلوزی زەرد، ئەو بلوزانەیە کەهەمومان هەمانە لەناو سەیارەکانماندا.
بزوتنەوەکە خۆڕسکانەیە، نە لەلایەن سەندیکاوەیە نە هیچ پارتێکی سیاسیش، لەبەر ئەوەی کە موچەی خەڵکی تەنها بەشی خواردنو ژیان دەکات ئەمەش باش لەلایەن کاپیتالیستەوە خوێندنەوەی بۆکراوە، لەبەر ئەوە نیە کە خەڵکی ژیانی ئابوریان خراپە بۆیە خۆپیشاندانو شۆڕش دەکەن لەبەر ئەوەیە کە کاتیان هەبو بەو پێیەی کە جاران ئەیان توانی پاشەکەوتەکەیان لەژێر دۆشەکڵەکەوە بشارنەوە بۆیە دەهاتنە سەرجادە داوای زیاتریان دەکرد، بەلام کە تۆ کاتت بۆ نەهێشتنەوە و موچەکەیان ئەوەندە نیە کە بتوانن پشوبدەنو بیر لە گۆڕینی باری ژیانیان بکەنەوە، ئەوسا تاکس بەرز دەکەنەوە و موچە نزم دەکەنەوە هەتا بزانن کەی دەگاتە ئاستی قبولنەکراو، ئەمەش وەک تاقیکردنەوەیەک. پەندێکی ئەفریقی دەلێت ؛ خوا یاریمان لەگەڵ دەکات بەلام وادیارە کە حکومەت پێمان ڕادەبوێرن.
شۆڕشی ڕۆژاڤا وەک گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەبینرێت. سلیکۆن ڤالی لە ئەمەریکا بڕیار ئەدات، پارەکانمان دەچنە کۆمپیوتەرەکانی ئەوانەوە، ئیمراتۆریەتێکە کە خاکیان نیە هەتا داگیریان بکەین، کەس ناتوانێت گونیان بگرێت لەبەر ئەوەی کە گونی هەمومانیان گرتوە، حکومەتەکانیش توانایان بەسەریاندا نیە، بونەتە کاربەدەستی ئەوان، تەنانەت ترەمپیش سەری سوڕمابو کاتێک زانی ئەم شەریکە مولتیناسیۆنالانە چەندە تاکس کەم ئەدەن. هەمو زانیاریەکانو پانتایی ئیمراتۆریتەکەیان لەناو کۆپیەتەرکاندایە کە ئەو خۆپیشاندەرانە بەکاری دەهێننو ئەوانیش دەولەمەندیان دەکەن، ناچار دژواری و شت شکاندن جێگەی شۆڕش دەگرنەوە.
ئەگەر کریستۆف کۆلۆمب بەپارەی شاو شاژنی ئیسپانیا سەفەرەکەیان بۆ ئەمەریکای لاتین کرد، ئەوا ئاڵتونو شتومەکێکی زۆریان بۆ هێنانەوە، بەلام کاتێک چوینە سەر مانگ پارەیەکی زۆری تێچو بەبێ ئەوەی حکومەتی ئەمەریکا هیچی دەست بکەوێت، بۆیە وازیان لە پرۆژەی ئاسمان هێنا، ئێستاکە سلیکۆن ڤالێ ؛ فەیسبوک، ئەمازۆن، میکرۆسۆفت، گوگڵ، ئەپڵ....تاد، ئەم پرۆژەیان خستۆتە ئەستۆی خۆیان کە ملیارەها دۆلاری تێدەچیت. پرۆژەی چونە سەر مەرخیش هەزارەها پرۆژەی تر بەخۆیەوە دەبەستێتەوە؛ پێش هەم وشتێک ئەبێت تەمەنی مرۆڤ درێژبەکەنەوە بۆ چوارسەد سال لەبەر ئەوەی کە سەفەری سەر مەریخ کاتی زۆر ئەوێت، بۆ ئەمەش دەبێت چارەسەری هەمو نەخۆشیەک بدۆزنەوە، مرۆڤی سیبۆرگ دروست بکەن، دەستکاری ئای دی ئێنەکان بکەن، ڕۆبۆتی زۆر زیرەک دروستبکەن کە ئێمەی ساپیان باومان نامێنێتو دەبینە کۆیلەیان.
لەبەر ئەوەی کە راستیەکان تاڵن بۆیە دەمانەوێت مێشکێک دروستبکەین کە قبوڵی ئەم ژەهرە بکات؛ هەمو ڕێگاکان دەچنەوە بانە بانەش دەچیتەوە بۆ ڕۆم ڕۆمیش بۆ سلیکۆن ڤالی، سلیکۆن ڤالی دەڵێت کە ئابوری پێویستی بە هەڵئاوسانی هەمیشەییە، هەڵئاوسان پێویستی بەبەرهەم هێنانە ئەمیش بە پرۆژە، پرۆژە پێوسیتی بە باوەر بونە بە داهاتاو، بۆیە دەچین بۆسەر مەریخ. سەفەر سەلامەت. بۆیەش هەمو جارێک دەبێت داوا لە پشیلەکە بکەین هەتاوەکو راکات بەدوای مشکەکەدا، ئەمیش بەدوای گوریسەکەدا، گوریسەکە بەدوای ئەسپەکەدا ئەسپەکە بەدوای ئاوەکەدا، ئاوەکە بەدوای ئاگرەکەدا، ئاگرەکە بەدوای تێلاکەدا، تێلاکەش بەمندالەکە دەڵێت ؛ دانیشەو نانەکەت قوزەڵقورت بکە. 
هەندێک گەنجی فەرەنسی کا رناکەن، دەلین بۆچی کاربکەین، موچەکە بەشی هیچ ناکات، باشتر وایە بە سۆشیال بژین، حکومەتیش نانیان بۆ رۆدەکات، وەک چۆن بۆ چۆلەکە هەتاوەکو دەبن بە تەڵەوە؛ ئێواران لەبارەکاندا بە پارەی سۆشیال بیرە دەخۆنەوە، چاو لەکچێک دادەگرن، پاش نۆ مانگ منداڵێکیان دەبێت پاشان دو، ئینجا ناچار دەبێت بڕۆن بۆکارکردن، پاشان مەسرەف گەرایی؛ ئایفۆنی یەک ئایفۆنی دە، ئای پاد، ئای تێک، ئای ئەنتەرنێت، ئای تەلەفزوێن، ئای کارەبا، هەتا دەڵیت ؛ ئای باوکەڕۆ پشتم شکا. ئاوا حکوتەکان پارەکانیان دەخەنە گەڕەوە، سۆشیال باشترین بازرگانیە.
ئەڵین ژیان لەسەر زەوی بۆتە جێی مەترسی، ئەم مەترسیەش بەرهەمی کاری ناپەسەندی خۆمانە کە حوکم دراوین بەکاولکردن، بۆیە ئەگەر نامانەوێت وەک داینەسۆرەکان لەناو بچین دەبێت بڕۆین بۆ سەر مەریخ، بۆ ئەمە مەبەستەش، پێش ئەوە ڕۆبۆت دەنێرن کە لەوێ تۆوی ئایدی ئێنی دەستکاری کراو بچێنن کە بتوانێت لەگەڵ ئاوهەوای مەریخدا بگونجێت، هەتاوەکو ئێمە دەگەین ئەوان خواردنمان لۆ ئامادە دەکەن. نازانم بیریان لە گەڵامێو کردۆتەوە بۆ یاپراخ ؟
با بێینەوە سەرزەوی؛
بۆ گۆڕینی ژیانی کرێکار دەبێت بزوتنەوەکە جیهانی بێت لەبەر ئەوەی کە ئابوری جیهان بەهۆی جیهانگەرایەوە بوە بەیەک، هیوای بزوتنەوەیەکی ئەنتەرناسیۆنال دەمێکە چۆتە گۆڕەوە. ئەم بزوتنەوانەی ئەوروپا بۆیە سەر ناگرن هۆکارێکی ئەوەیە کە کە داواکانیان لەگەڵ داواکانی مرۆڤی پەناهێندەی موسڵمان یەکتری ناگرنەوە، هەرچەندە حکومەتەکان لەسەرەتاوە بەو نیازە ئەمەیان نەکردوە بەلام ئێستاکە سودیکی زۆری بۆ کاپیتالیست هەس. هەمو داواکانیان ئەوەیە کە مزگەوتیان بۆ دروستبکەن، بێگومان دوای مزگەوت کۆبونەوەیە، دوای کۆبونەوەو زۆربونی ژمارەیان، داوای جێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلامی، پاشان پەشیمان بونەوە وەک چۆن لە ئەفیقای باکور. ڕۆژێک دێت کە ئۆمۆ قوڕەیشی مێشکۆلەی خۆیان لەبازاری کۆنەفرۆشەکان دوعانە نەکات. بەلام مرۆڤ هەتا سەری نەیکێشیت بە بەردا نازانێت بەرد چیە. یان پێ دەچیت کە داوا لەئەوروپا بکەن کە چارەیەک بۆ دینەکەیان بدۆزێتەوە لەبەر ئەوەی کە خۆشیان دەزانن کەبووە بە تەوق بەسەریانەوە. محەمەد داهێنەری یەکەم ئایفۆن بو کە قورعانە، بەتایبەتی بە سورەتی ئەنفال ڕێژەی هاڵئاوسانی ئابوری هەمیشە لە بەرزبونەوەدابو، بەلام هێڵی ئەنتەرنێتەکەیان زۆر خاوبو، ئێستاکە ئێمە لە ئایفۆنی دەیەمداین .
هەمومان لەسەر هەمان مەدارینو دەخولێینەوە، وەک چۆن جەلالەدینی ڕۆمی بەدەروێشەکانی وت ؛ ئێوەش بخولێنەوە، بەلام واخەریکە سەرمان گێژ دەخوات، تەنها چارەسەرێک ئەوە بو کەبتوانین ئەم ڕیتمە خاو بکەینەوە بەلام گوگڵ دەلیت ؛ نەکەی خاوی بکەیتەوە لەبەر ئەوەی کە ژیانمان بەستراوەتەوە بە هەڵئاوسانی ئابوریەوە، دەروێشەکانی جەلالەدینت بۆ دەکەم بە فڕفڕۆکە، مێشکێکت بۆ دروست دەکەم هەرگیز هیلاک نەبێت لەشێکت بۆ دروست دەکەم وەک خواوەندی ئیشتار شەست پیاو هیلاک بکات. بۆیە پاشکانی عەرەبی سعودی زۆرترین پارەیان خستۆتە گەڕ بۆ پرۆژەی رۆبۆت ، ئیتر لە چوار ژنە بێتاقەت بون، ژنی داهاتو بۆئەوان چوار دەستو چوار دەمو چەندەها شوێنی چونە ژورەوەی هەس، بەلام پێیان وتون بە پێی ڕێنمایەکانی قورعان نابێت زۆر دارکاریان بکەن لەبەر ئەوەی کە گوێ رایەڵن، ئەمەش لە قورعانا باسکروە کاتێک ژنەکانتان گوێرایەڵ بون دەبێت لێیان نەدەن، ئیتر بۆچی دەڵێن کە قورعان کتێبێکی زانستی نیە و بۆ داهاتو ناشێت ؟
دژی هەمو شۆڕشێکم، لەبەر ئەوەی کە شۆڕشی فەرەنسی داهێنەری جاڕنامەی مافی مرۆڤ بو، منداڵێکی دە ساڵی لە ژورێکی تاریکی بەندیخانەدا بەند کرد، هەتا بە برسێتی و گەروگولی مرت، دایکی، پێش ئەوەی سەری بپەڕێنرێن، زیارەتی کوڕەکەی کرد، کەئەو دیمەنەی بینی بۆ سەرپەراندنی خۆی نەدەگریا بۆ مندالە نازدارەکەی دەگریا. ئەو منداڵە کوڕی لویسی شانزەبو .
ناهەقی شێعەکان مەگرن کە بە خەنجەرو شمشێر دەکیشن بەسەری خۆیانداو خۆیان خەڵتانی خوێن دەکەن، دەڵێن ؛ خەتابارم گوناهبارم.......گۆرانیەکی خۆشە وابزانم هۆنراوەی جەلالەدینی ڕۆمیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە