کەواتە دایکی مەسعود حەیدەر هاوسەری مەسعود بارزانیش بووە

Thursday, 29/11/2018, 21:21

19340 بینراوە


لە ناو کۆمەڵگای وڵاتانی پێشکەوتوو و دیموکراتدا کەلتوری کردنی کەسێک بە باوک، یان دایک نییە، چونکە هەر کەسە بەپێی تاوانا و خزمەت و دڵسۆزی بۆ ئەو کارەی پێی سپێردراوە سەیر دەکرێت، بە کاریزماکردنیش مانا و سنوری خۆی هەیە، واتە پێناسەکردنی کەسێک بە سۆز و عاتیفە نابێت، بەڵکو بە عەقڵ و بە مێژووەکەی خۆی دەبێت، کەسێکیش ناتوانێت ئەمە بکات، ئەگەر کردی دەبێت کۆمەڵگا لێت بکڕێت و بە راستی  بزانێت.
لە کۆمەڵگای دواکەوتوو و عەشایرییدا رەچاوی ئەو خاڵانەی سەرەوە ناکرێت کە ئێمە نمونەمان لەسەری هێنایەوە، وەکو خوویەکی ناشرین و نابەجێ، بۆتە کەلتورێکی سەقەت، بۆیە هەرچی سیاسیی و نووسەری دەربارە هەڵدەستێت یەکێک کە خۆشی دەوێت، تەنیا نایکات بە باوک و دایک و کەسی خۆی، بەڵکو دەیکات بە هی هەموو خەڵکی، کەوابوو لێرەدا ئەو ئازادییەش لە خەڵکی دەسەندنەوە بە زۆر بەسەری کۆمەڵگادا  فەرزی  دەکەن.
 جاران  پارتییەکان مەلا مستەفایان کردبوو بە باوکی کورد، لە رووە عەشایرییەکەوە ئەو مانایەی دەدا، کە مەلا مستەفا مێردی دایکی هەموو کورد بێت، بەڵام هەروەکو خۆیان ئەمەیان داهێنا، بەڵکو ئەو راستییە شارەوایەشی تێدا بوو، کە بەڵێ راستە مەلا مستەفا باوکی هەموو ئەو جاش و پیاوانە بوو کە خیانەتیان دەکرد. بنەماڵەی بارزانی بۆ خۆشیان ئەمەیان نەشاردۆتەوە بۆیە مەلا مستەفا لەو جۆرە کوڕانەی زۆر بوو، مێژووش ئەوەی سەلماند.
ئیستاشی لەگەڵدا بێت وا کۆمەڵێک لە نووسەر و سیاسیی پەتایەکی ترسناک و نەخۆشی کەلتورێکی سەقەت بەرینەداون، بەوە رازی نیین کە مەلا مستەفایان کردۆتە باوکی کورد، وا پارتیشمان لێدەکەن بە باوک و دایکی هەموو حیزبەکانی تر، ئایا لەمەدا راستیی مێژووی دەیسەلمێنێت!؟ 
ئەم چەند دێڕەی خوارەوە لەو بۆچوون و قسانەی سەرەوەم سەرچاوەیان گرتووە
----------------------------------
مەسعود حەیدەری کۆنەپەڕلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەچاوپێکەوتنەکەیدا لەکەناڵی ئێن ئاڕتیدا ووتی دایکی هەمووحیزبەکان پارتی دیموکراتی کوردستانە .
بالێرەوە دەستپێبکەین کەواتە:
-دایکی جەلال حیسامەدین ناسراوبەجەلال تاڵەبانی کەیەکەمین ڕکابەری مەلامستەفابوو هاوسەری بارزانی بووە.
- دایکی هێرۆ و شانازو هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد وەک سیاسەت خێزانی مەلا مستەفای بارزانی بوون.
- دایکی شەهیدان خاڵەشەهاب و ئەنوەر و جەحفەر وەک سیاسەت خێزانی مەلامستەفابوون.
- دایکی شەهیدان عەلی عەسکەری و دکتۆرخالیدو حسێنی بابەشێخ وەک بەناوشۆڕشی نوێ خێزانی مەلامستەفابوون.
- دایکی کاک ئارامی نەمر وەک مونەزیری کۆمەڵە خێزانی مەلامستەفابوو.
-دایکی شەهیدان مامەڕیشەو مەلائاراس و حەمەڕەش وحەسەن کوێستانی و مەلاسڵێمان و ڕێباز هاوسەری بارزانی بووون.
-دایکی مەلابەختیار وشێخ جەعفەرو ڕەهبەری سەیدبراهیم و جەمیل هەورامیش وەک ئەو باسی دەکات هاوسەری مەلامستەفای بارزانی بوون.
جاوەک خودی خۆم ئەم پاتاڵە بەدفەڕە خائینەم ساڵی ٢٠٠٨ناسی لەکۆبونەوەیەکی باڵی ڕیفۆڕم لەووڵاتی هۆڵەندا ئەوکاتە ئەم ناوی ( هونەر) بوو نەک مەسعود بەچرپە پێی ووتم کاک ڕزگار ئێمە لەناویەکێتیدا هیچمان بەهیچ نەکرد وەک پۆست بۆنایەیت پێکەوە لەناو ئەولیستەی خەریکە بەناوی گۆڕانەوە کاک نەوشیروان دروستی دەکات بگەین بەقیمەی خۆشگوزەرانی کەسێتی خۆمان منیش بەتوڕەیەکەی خۆمەوە پێم ووت: گەرلەبەرڕێزی ئامادەبوانی کۆبونەوەکە نەبوایە ئێستا بەرشەقم دەدایت.
جابەس نیە ئێمە و ئێوەی دەنگی ناڕازی بەهەمان گوڕوتینەوە بەردەوامین دەنا ئەم مەسعودە گچکەیە دایکوخوشک و هاوسەرەکانیشمانی دەکردە خێزانی مەسعودی هاوسەری دایکی.
لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە کەتاکە کەس دەبوو لەم سوکایەتیەی مەسعود حەیدەر بێتە دەنگ        کاک عوسمانی حاجی مەحمودی پێشمەرگەی سومبولی دوای ئەنفالەکانە چونکە مەسعود حەیدەر دەبێتە ژنبرای و ڕەوانیە خەسوی کاک عوسمانی حاجی مەحموود ببێتە هاوسەری بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە