ئایندەی هەرێمی کوردستان بەرەو خراپتر

Tuesday, 04/12/2018, 1:19

5036 بینراوە


دوای زیاتر لە دوو مانگ لەهەڵبژاردنێکی پڕ تەزویرو نادیموکراسی دواجار بنەماڵەی بارزانی بڕیارە مەترسی دارەکەیان دا، کاندیدکردنی کەسێکی سەربازی و خودپەرست و بنەماڵە پەرستی وەک مەسرور بارزانی کورەگەورەی مسعود بارزانی ئایندەی کوردستان هێندەیتر بەرەو دووڕیانێکی مەترسیدار دەبات،بارزانیەکان زیرەکانە مامەڵە دەکەن لەپێناو مانەوەی هەیبەت و هەیمەنەی بنەماڵەکەیان بەسەرتەواوی کوردستاندا دەیانەوێت هێندەی تر حوکمڕانی کوردستان بکەنە حوکمڕانیەکی عەسکەرتاریەت و دیکتاتۆر بەجۆرێک وەک ڕێژەی نەگۆڕ تەنها دەسەڵات لەدەست ئەو بنەماڵەیە بمێنێتەوە بۆ چەند دەیەی تر،خودی مسعود بارزانی بەر لەوەی خۆی ماڵئاوای لەژیان بکات دەسەڵاتی کوڕەکانی جێگیردەکات و بەهەموو هێزەسیاسیەکانی کوردستان دەڵێت ئیتر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتێکی بنەماڵەیە هاوشێوەی دەسەڵاتە مەڵەکیەکان،بەتایبەتیش پەیامی بۆ ئەندام مەکتەبسیاسی و سەرکردایەتیەکانی حزبەکەی ناردوە کە هەمووتان خزمەتکاری بنەماڵەی خاوەن شکۆ بن و هەرگیز ڕۆژێک لەڕۆژان زاتی ئەوە نەکەن باسی پۆستێکی باڵای ئاوا بکەن.مەسرور بارزانی جگەلەوەی بەناو پیاوێکی سەربازیە ئەوە لەئێدارەدانی کابینەکەی و مامەڵەکردن لەگەڵ لایانە سیاسیەکان و پێشهاتەکانی ئەم چوارساڵە هیچ ئەزمونێکی نیە بەڵکو بۆ سەرکوتکردنی نەیارەکانی بارزانی و لاوازکردنی ڕۆڵی نێچیرڤانی ئامۆزای کاندیدکراوە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە پڕ خێرو بێرە لەژێردەستی نێچیرڤان دەربهێنن بەرلەوەی بارزانی باوک ئۆغر بکات،بەمەش نێچیرڤان بارزانی تاکو ڕادەیەکی باش لەکەوادیرەکانی پارتی کە بەخەتی ئەوناسراون دوور دەکەوێتەوە ئەو داهاتە زۆرەشی لەبەردەست نامێنێت ببێتە مەترسی لەسەر شازادەی جێنیشین،لەلایەکی تر هەرچی مەلەفی نەوت و عقدەکانی هەرێم و تورکیا هەیە راستەوخۆ دەکەونەوە ژێر دەستی مسعود و کورەکەی،بەتەواوی دەستی نێچیرڤان لەدارای هەرێم دوور دەخەنەوە.مەسرور بارزانی لەم کابینەیە هەموو ئەوکەسانە دێنێتە پێش کە بڕواپێکراوی خۆی بن و ئەم کابینەیە بەتەواوی دەبیتە سەربازگەیەکی گەورە بۆ یەکلایکردنەوەی هەموو مەلەفەکان و لادانی ئەو مەترسیانەی سەر پێگەی دەسەڵاتە میراتیەکە.

مسعود بارزانی بۆ ڕازیکردنی نێچیرڤانی برازای و نەتەقینەوەی ناکۆکیەکانی نێو بنەماڵە پۆستی سەرۆکی هەرێمی وەک پارچە کێکی خۆشکراو خستۆدە بەر  ددانەکانی نێچیرڤان،لەکاتێکدا ئەو پۆستە ئێستا کارا نیەو بەهیچ پێوەرێک ئەم پۆستە موڵکی پارتی نیە چونکە نەهەڵبژاردنی بۆکراوە نەیاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموارکراوە،ئاخۆ بەکام میکانیزم سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردێت و دەسەڵاتەکانی چین،ئەگەر بڵێن لەپەرلەمان لەڵبژاردنی بۆ دەکرێت خودی بارزانی و پارتەکەی لە خولی ڕابردوو لەسەر ئەوبابەتە پەرلەمانیان داخست و لاقەی دیموکراسی و حوکمڕانی هەرێمیان کرد،کە پاساویان ئەوەبوو هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم حەقی رەوای خەڵکە نابێت ئەو حقە لە خەڵک زەوتبکەن وەک ئەوەی هیچ حەقی خەڵکیان نەخواردبیت! ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیش بکرێت بەرلەوە دەبێت هەمواری یاسای سەرۆکایەتی بکرێت ،پێم وایە ئەمجارە پارتی لاری لەمە لەهیچیان نابێت چونکە بەئاسانی دەتوانیت زۆرینەی پەرلەمان پێک بهێنیت لەگەڵ کەمەنەتەوەکان،بەڵام وریای ویەکگرتنی لایانەکانی دەرەوەی پارتی دەتوانن ڕێگری بکەن لەم هەوڵانەی پارتی.

لەهەردووک ئەگەر بۆهەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لایانەکانی تر دەتوانن کاندیدیان هەبێت لەئەگەری سەرنەکەوتنی نێچیرڤان بارزانی ،چونکە بۆی هەیە ئەو ئەندام پەرلەمانانەی نزیک لەمەسرور دەنگ بە نێچیرڤان نەدەن،لەوکاتەیە ئایا نێچیرڤان ڕازی دەبێت؟ ئەی ئەو سەرۆکە مونافیسەی کە دەردەچێت بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم لەکوێ دادەنێت ڵەماڵی بارزانی دەوام دەکات؟ ئایا بنەماڵەی پارتی و خودی مەسرور بارزانی پابەندی بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێم دەبن؟ ئایا سەرۆکی هەرێم ئاودیوی دێگەڵە ناکرێتەوە؟چونکە ئەزمونی کابینەی پێشوومان هەیە کەسەرۆکی پەرلەمان ڕێگەی پێنەدرا بێتەوە ناو پەرلەمان،ئایا حزبەکانی تر بەچی ڕازی دەبن؟،لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە چوارساڵی داهاتوو هیچ باش نابێت و قەیرانەکانی کوردستان و ناسەقامگیری زیاتر،روولەهەرێمی کرودستان دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە