کۆمەڵەی کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات

Tuesday, 04/12/2018, 1:48

5699 بینراوە


لە بەشێکی نیشتمانەکەمان، بەهۆی سیاسەتی چەوتی دەوڵەوتی بەناو کۆماری ئیسلامی ئێران، گەلانی ئەو ووڵاتەیان تووشی دەیان و سەدان کێشە و قەیران کردۆتەوە کە ئەوەندە گاریگەرن نەك هەر دەوڵەوت ، بەڵکە تەواوی جیهانیان بە خۆیان و هەڵەکانیان سەرقاڵ کردوە و کۆمەڵگای ئێرانیان بەتەواوی نابووت ،کردوە. گەلی کورد هەڵاوێرد نەکراوە لەو سیاسەتە چەوتەی ئەم عەمام بەسەرانە بەسەر گەلانی ئێرانیاندا سەپاندوە. هیچ نەماوە بەرانبەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکرێ ، لە سیاسەتی تیرۆر کردن، جیاوازیە فەرهەنگیەکان، داتەپینی ئابووری و ئاڵوودە کردنی لاوان بە مادەی هۆشبەر و لەسێدارەدانی ئەوانی تر.... جگە لەمانە، ئاخووندەکان دۆزەخێکی سەر زەمینیان بۆ تەواوی گەلانی ئێران لەسەر زەوی دروست کردوە کە جگە لە ڕاپەڕین و شۆڕش هیچ هەلێکی تر پێشبینی ناکرێ بۆ چاکسازی و باشکردنی ژیان لەوێ.
لەناو ئەو هەموو ئاریشانەی باسی لێوە کران بەشێکی دیاری چینی هەش بەسەر و داماو و هەژاری خێر لەخۆ نەدیووی کورد لەسەر سنوورەکان بژێوی خۆیان و خێزانەکانیان لەڕێگای کاری قاچاخجێتی و بەوەی پێی ئەوترێ (نایاسایی)،ئەگووزەرێنن و تەواو پشتیان بەخۆیان بەستوە . کەچی ئێشتا ئەم دڕندانەی قوم و تاران لێیان ناگەڕێن و کەم ڕۆژ هەیە تیرۆریان نەکەن و جەستەکانیان لەو چیاو دۆڵانەی کوردستان نەکەنە ژەمە خۆراك بۆ  گەلە گورك و داڵە کەر خۆرە... ئەگەر چی کاری دەوڵەوت و کەرتی تایبەتە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان ،کەچی لە ئێرانی نەوت و فەرشی کاشان و فستقی ئەسفەهان و بەروبوومی کشتووکاڵی کوردستاندا،هێشتا هەژاری ڕیزبەندی یەکەمی جێنەهێشتوە و بەم زوونەش جێیناهێڵێ. ئێران و دەوڵەوتە تیرۆریستەکەی پشکی شێریان لە ئابووری تەرخان کردوە بۆ دەزگای تیرۆر و میلیشیاکانیان لە تەواوی ناوچەکە و گەلانی خۆیان بەتەواوی فەرامۆش کردوە و ڕیسوایان کردوون.
ئەم جۆرە لەسیاسەتی چەوت و هەڵەی عەمام بەسەرەکان پێوستە لەلایەن جیهان بەگشتی و گەلانی ئێران ڕوو بەڕوویان ببنەوە و هەوڵ بدەن سیستمێکی باشتر و گونجاوتر بۆ خۆیان و نەوەکانیان دابین بکەن.. ئەمەش بەبێ هێزێکی سەرتا سەری چەکداری سیاسی نایەتە  جێبەجێ کردن.. کاری لەم جۆرەش پێوستی بەوە هەیە لەهەر کونجێکی ئەو دەوڵەوتە هەریەکە لەلای خۆیەوە هەستێ بەو کارە و دواتر هەروەك چۆن لق وپۆپەکان لە دارێکدا یەك ئەگرنەوە وەیان کانی و زێ و ڕووبارەکان لە ئۆقیانووسەکان تیك ئەڕژێن ، ئاوهاش هێزە وورد و لۆکاڵ و ناوچەیی و هەرێمیانە هەریەکە و بە پێی خۆیی و توانای کردنی پێوستە هەنگاوی خێرا بنێن و کۆتایی بەم سیستمە ناهەموارە بێنن ''دەنا کەڵبەی لەهەموویان گیر ئەبێ و لاشەی هەموو گەلانی ئێران وونجر وونجر ئەکا.
یەکێ لەو چینانەی ڕۆژانە لێیان تیرۆر ئەکرێ، کۆڵبەرانی کوردن. ئەم توێژە لەخەڵکی هەژار بێ گوێدان بەوەی هەریەکەیان کۆشێ مناداڵ لەدوای خۆیان بۆ قوڕبەسەری داهاتوو جێدێڵن،ژانان و دایکان جەرگ سووتا و ئەکەن، سوێ ئەخەنە دڵی خوشك و برایان... پێوستە ئەوەندەی لەبیری ئەوەدابن چۆن بژێوی خۆیان و ژن و منداڵیان دابین بکەن، دە ئەوەندەش پێوستە بیر لە ئاسایش و سەلامەتی خۆیان بکەنەوە، ئەمەش تەنها  لەڕێگای هاوکاری کردن لەنێوانیان و خۆ پڕ چەککردنیان. پێوستە ئەم  توێژە کۆمەڵایەتیە ئابووریە ئەوەندە تۆکمە بێ تا بەرەو ڕووی ئەو پاسدار و بەسیجانە بێنەوە کە خۆیان بۆ مەڵاس داوون و ڕۆژانە لێیان قڕ ئەکەن.. ناکرێ ئەم کۆڵبەرانە تەنها خۆیان لەم پیاو کۆژانە بەدوور بگرن و سەدان فاتیحا و دوعا بکەن ، خوایا خوایا ئەم شەویش ڕزگارمان بێ لێیان!! ئەبێ ئەوەندە ڕێکخراو و پڕ چەك بن لەجیاتی ئەوەی ئەمان سڵ لەوان بکەنە و خۆیان لێ بەدوور بگرن، پێچەوانەکەی بێ.. لە دونیادا نەبوە کاری سەر سنوور و قاچاغچێتی بەبێ هێزی چەکداری سەرکەوتوو بوو بێ.. هەر بۆ نمونە؛ کارتێلەکانی ئەمریکای لاتین کە تەواوی دەوڵەتەکانی ئەو ناوچەیان بێ ئەرزش کردوە و کۆنترۆڵی سەر سنوورەکانیان لەدەستدایە،، نمونەکانی (کۆڵۆمبیا،مەکسیك) کە حکومەتەکان ناچار کراوون بۆ ئەوەی ئەم هێزە کە لەبنچینەدا هێزێکی ئابووری هەژار بوون دواتر بەهۆی ئەوەی خۆیان ڕێکخست و بڕوایان بە هێزی لولەی تفەنگ هێنا توانیان حکومەتەکان ناچار بکەن بۆ داخوازییەکانیان... کۆڵبەرانی کورد ئەتوانن هەمان شت بکەن وە وا لە دەسەڵاتە مەلاییەکەی تاران بکەن دان بەمافە ئابووری و دواتر سیاسیەکانی کورد بێنێ.
بەداخەوە تەواوی هێزی سەربازی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەری خۆیان کز کردوە و لەژێر دەواری شڕی هەردوو بنەماڵەی خاینی جەلالی و مەلایی هەڵداوە و ئاووڕ نادەنەوە لەکێشە ئابووری و سیاسیەکانی نەک هەر گەلانی ئێران،بەڵکە نەتەوەی کورد. بۆیە مافی خۆیانە ئەو کۆڵبەرانە لە هێزێکی چەکداری بەهێز خۆیان ڕێك بخەن و هەروەك چۆن بژێوی خۆیان بەرجەستە ئەکەن، ئاوهاش ئاسایش و سەلامەتی خۆیان لەیاد نەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە