سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


هەڵوێستى پارتى دیموکراتى کوردستان دەربارەى مەسەلەى فایلدارەکانى کوردسان

Thursday, 10.30.2003, 0:34

3838 بینراوە


هەڵوێستى پارتى دیموکراتى کوردستان دەربارەى مەسەلەى فایلدارەکانى کوردسان
بۆ سەرجەم هاوڵاتیانى ناوەوەو دەرەوەى کوردستان ،
بە پێچەوانەى ئەو بۆچوونانەى هەندێک ماڵپەڕو نێوەندەکانى هەواڵى دەرەوەى کوردستان، کە گووایە پارتى دیموکرتى کوردستان، هیچ هەڵوێست و قسەى نەبووە دەربارەى مەسەلەى فایلدارەکان و ئەوانەى پەیوەندیان بە دەزگاکانى ئەمن و ئیستیخباراتى ڕژێمى عیڕاق هەبووە .
بێجگە لەوەى پەرلەمانى کوردستان ،بڕیارو قسەى خۆى کردووە ، پارتى دیموکراتى کوردستان 
هەروەکوو هەمیشە ، زۆر بە ئاشکرا ڕووداوەکانى بۆ میللەت ئاشکرا کردووە ، وە هیچ کاتێک سڵى نەکردۆتەوە لە پاکى و خەباتى مەردانەى خۆى ، ئەمڕۆکەش زۆر بە ڕوون و ئاشکرا ڕادەگەێنێت کە:
- هیچ ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان  پەیوەندى سیخوڕى ڵەگەڵ رَژێمى عیڕاقدا نەبووە و هیچ ناوێکیان لەناو ئەو فایلانەدا نیە.
- پارتى دیموکراتى کوردستان ، لیژنەیەکى دەستنیشان کردووە بۆ لیکۆڵینەوە و لێپێچانەوە دەربارەى ئەو مەسەلانە، وە ئەنجامەکەشى بە زووترین کات بۆ میللەت ئاشکرا دەکرێت.
- پارتى دیموکراتى کوردستان ، وەکوو حیزب بەپرس نیە لەو لایانە سیاسیانەى ترى کوردستان ، ئەگەر ناوى هەندێک لە ئەندامانى ئەم حیزبە ناویان هەبێت لەناو ئەو فایلانەى کە دۆزراونەتەوە .، هەر پارتێک و لایانێکى سیاسى خۆیان بەرپرسن لەو کێشەیە.

Andameki Party Dimokrati kurdistan - Hollenda

پارتی دیموکراتی کوردستان

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر