بۆ کۆچی دوایی د. جەمال نەبەز

Saturday, 08/12/2018, 12:37

16188 بینراوە


جەمال نەبەز (لە دایکبووی: ١٩٣٣) لە شاری سلێمانی، زمانزان، ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس، نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە، لە ١٩٥٠ خوێندکاری شەریعەتی ئیسلامی و فەلسەفە و بیردۆزیی و فیزیک و بیرکاری بوو لە زانکۆی بەغداد.
شایانی باسە لە رۆژی11-11-2018 لە شاری بەرلین بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە لە نەخۆشخانەدا خەوێندراو، دوای چەند رۆژ لە خستنە نێو کۆماوە بەهۆی هەناسەتەنگبوونەوە، رۆژی 08-12-2018 لە تەمەنی 85 ساڵیدا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
د. جەمال نەبەز بۆ کوردستانپۆستی گێڕایەوە، کە ئەو کاتەی لە کەرکوک مامۆستا بووە، شیوعییەکان رەخنەیان لە زمانی کوردی گرتووە، کەوا زمانی کوردی زمانی زانست نییە و ناتوانرێت وەک نمونە کتێبێکی فیزیا بە کوردی پێی بنووسرێت، وتی منیش هاتمە ماڵەوە و شەونخونیم کرد لە ماوەی سێ شەو و رۆژدا کتێبی فیزیام بە کوردیی نووسی و وەرمگێڕایە سەر زمانی کوردی، بەمە دەمی هەندێک لەو شیوعیانەم داخست.
هەروەها د. جەمال نەبەز یەکێک بووە لە دەستەی دامەزراندنی کاژیک.
لەم دواییەدا تەنانەت ئەوەی پێ وتین، کە جگە لە کوردستانپۆست، ئامادەنییە بۆ هیچ سایت و راگەیاندێکی حیزبی و  ئەهلی لە باشوور بنووسێت و قسەیان بۆ بکات. چەند جارێکیش لە رووی مادییەوە یارمەتی کوردستانپۆستی داوە.
زۆر کەس لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا پرسیاری ئەوەیان لێدەکرد، کەوا بۆچی تا ئیستا نەگەڕاویتەتەوە بۆ کوردستان؟ لە وەڵامدا دەیگوت: من ویستومە بگەڕێمەوە بەتایبەتی ساڵی 1970/ 1974 بەڵام لە رێگای ساواکی ئێرانەوە  بە مەلا مستەفا گوتراوە، کەوا ئەمە بیری کوردستانی هەیە، بۆیە لە رێگای د. مەحمود سۆرانییەوە بەربەستی و رێگری لێکراوە، (ئەم قسەیەی لە کۆڕێکی یۆتەبۆری سوید باسکرد).
د. جەمال نەبەز زۆر جاریش باسی فاروقی مەلا مستەفای دەکرد و دەیگوت، ئەم کابرایە مڕی لە ماڵ و موڵکی باوکم خۆش کردووە، دەیەوێت بە پارەیەکی کەم لە دەستمانی دەرنهێنێت و بیکات بە ئوتێل و شوێنی بازرگانی. تا من مابم ناهێڵـم ئەو کارە بکات. لەسەر د. عیزەدین مستەفا رەسوڵی برای فاروقیش قسەیەکی هەبوو، دەیگوت، بە منی وتووە کەوا ئەسڵ و فەسڵم تورکە، بەڵام باوکم لەو بنەماڵە کۆنانەی کوردن، دزەییە ساڵانی ١٨٠٠کان هاتوونەتە سلێمانی، دوایی بۆ دەبێت ئەمە بە عەیب بزانێت، ئەوە نییە حیزبە دەسەڵاتدارەکەی کە  عیزەدین بەشان و باڵیدا هەڵدەدات، پیاوی تورکیایە، ئەگەر تورکبوون عەیب بێت، دەبێت جاشایەتی بۆ تورکیا دە ئەوەندە عەیبتر بێت!

تێبینییەکی زۆر گرنگ:
پێش چەند مانگێک، لە دوا پەیوەندییدا باسی ئەو نامانەی دەکرد، کە لەناو ئەرشیفەکانی خۆی لە ژێر زەمینەکەیدا دایناوە، دەیوت دەترسم هەموو ئەمانە لە دوای مردنی خۆم لەناو بچن.

ئەرشیفی د. جەمال نەبەز لە کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە