لە ترسی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لە پاریس کەمتر دەبینران

Saturday, 08/12/2018, 17:58

13155 بینراوە


1- هەواڵەکان ی ژیلێی ژۆن و فەرەنسا ئەمڕۆ شەمە 08.12.2018
دوێنێ شەو واتە شەوی هەینی لەسەر شەممە، پاریس چۆڵ بو، خەڵکێکی زۆر پاریسیان جێ هێشتوە، دوکانو بازاڕەکان وەک ڕۆژی ڕەشەبا بەهێزەکانی ئەمەریکا خەریکی پاراستنی جامخانەو دەرگاکانیان بون بە هەمو تەکنیکێک.
نزیکەی هەفتەیەکە حکومەت خەڵکی دەترسێنێت بەوەی کە فەرەنسا دەبێتە شوێنێکی ئاژاوە و شەڕو کوشتار و گوایە لە هەمو جیهنادا بە شیوەیەکی خراپ باسی فەرەنسا دەکەن، بۆیە دەبێت ئاگادار بین لەبەر ئەوەی کە هەمومان زەرەر دکەین و ئابوری هێندەی تر دێتە خوارەوە، هەر بەم هۆیەشەوە جوتیارەکان نەهاتون بۆ خۆپیشاندان، زۆر کەسیش لە ژیلێی ژۆن داوایان لە خۆپیشاندەران کرد کەنەیەن بۆ پاریس، شەش خەتی میترۆیان داخستوە لەگەڵ چەند خەتێکی قیتار هەتاوەکو کەسانی دەرەوەی پاریس نەتوانن بێن بۆ ناو پاریس، هەر لە بەیانیەوە پیش خۆپیشاندانەکان نزیکەی 500 کەس گیراون بە دەمامکو جلی تایبەتیەوە بۆ شەڕکردن، دەوروبەری پەرلەمانو کۆشکی سەرۆک کۆمار بەشیوەیەکی سەرسوڕهێنەر پارێزراون. پاریس چۆڵوهۆڵە.
ئێستاکە خۆ پیشاندانەکان دەستی پێ کردوە بەشیوەیەکی ئاشتیانە، هەوا ساردە، چەند موشکیلەیەکی بچوک لەم لاو لەولا رووی داوە  بەلام هیچی دژوار روی نەداوە. ئەگەر وا بڕوات پێ دەچێت کە خۆپیشاندانەکان لە داهاتودا بوەستێت، بەلام کام پارتی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە بەلای خۆیدا دەبات بەرەو پۆپولیسم یان بەرەو شتێکی تر.
2- پاریس، ژیلێ ژۆن 08.12.2018
ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە لە پاریس وەک ( منع تچول) وایە، شار چۆلو هۆلە، بازاڕەکان داخراون خەڵکی ناچنە دەرەوە، ئەوانەی لەدەرەوەن زۆریان خۆپیشاندەرو پۆلیسن، دەبابەو پۆلیس هەمو شوێنێکیان داگیرکردوە، ژمارەی خۆپیشاندەران زۆر کەمترن لە شەمەی رابوردو؛ 31 هەزارن، لەبەر ئەوەی کە خەڵکیان زۆر ترساند بە شەڕی ئەهلی و هەروەها هەندێک لە سەرکردەکانی ژیلێی ژۆن داوایان لە خەڵکی کردبو کەنەیەن بۆ پاریس لەبەر مەترسی کوشتنو کەوتنە بارێک کە کەس نەتوانێت کۆنترۆلی بکات، لەهەمان کاتا حکومەت چەندها پەیمانیان ئیمزاکردوە لەگەڵ کریکارانی زۆر لە شەریکەکان بۆ باشکردنی باری ژیانیان، پەیمانیانیشیان داوە کە موچی کرێکاری دەرەجە یەک بەرز بکرێتەوە، هەروەها پەیمانی بە سەندیکاکان داوە بۆ جێبەجێ کردنی زۆر داواکاریەکان . بڕواناکەم کە ئەمانە باری ژیانی خەڵکی ببوژێننەوە.
دەبابەکان بە خێرایی ئەو سەنگەرانە دەشکێنن کە خۆپیشاندەران دای ئەنێن، ئەوانیش ناچار بە ماتۆڕو بە پاسکیل لەم گەڕەکەوە رائەکەن بۆ ئەو گەڕەک، چەند سەیارەیەکو چەند دوکانێک سوتاون بەلام هیچ نیە بەرامبەر ئەو روداوانەی شەمەی رابوردو، کۆمەلیک لە خۆپیشاندەران دەوری شەریکەی ئەمازۆنیان دابو وەک ناڕەزاییەک. خۆپیشاندەران جادەی دەوری پاریسیان گرتبو بۆ ماوەیەک. هەتا ئەم ساتە بەردەوامە. لەهەندێک شوێندا لەفەرنسا شوێنی هاتنەدەرەوەی ئۆتۆبانیان شکاندوە هەتاوەکو خەڵکی پارەی ئۆتۆبان نەدەن. لە ماریسیلیاش جوڵاندنەوەی جۆ پیشاندەران بەردەوامە .
نزیکەی 615 کەس گیراون، 31 بریندار هەیە تەنها لە پاریس. ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە کە جارێکی تر ماکرۆن ناتوانێت وەک جاران حوکم بکاتەوە و بە فیزو لوتبەرزیەوە بدوێت بۆ خەڵک، چاوەڕوانی هەفتەی داهات دەکەین. هەندێک لە پیاوانی سیاسی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک.
ئەم دوانیوەڕۆیەش لە شوینێکی تری پاریس خۆپیشاندانێکی تر هەیە کە هەر لەئێستاوە دەستی پێکردوە لە ڕۆژهەلاتی پاریس بۆ بەرگری کردن لە کەشوهەوا. ئەبێت دان بەوەدا بنێین کە لە فەرەنسا هەمیشە روداوێک هەیەو بەستراوەتەوە بە ناتوری تاکی فەرەنسیەوە بۆیە هەریگیز بێتاقەت نابین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە