ئەو بێ ئەخلاقە بناسن

Tuesday, 11/12/2018, 23:36

7828 بینراوە


لە یەکێک لە بنکەکانی سپای پاسداران لە رۆژئاوی شاری مهاباد بانگ کرابووم.دوای ماوەیەکی کورت ئەو قوڕمساغەشیان بانگ کرد. کاتێک چاوی بە من کەوت پێی سەیر بوو! دوای چەند خولەکێک دانیشتن و هیندێک جواب وپرسیار، ئەو  ناپیاوە بۆ ئەوەی من بە گرتن بدا بە پاسدارەکەی گووت:
ئەو کەسە / واتا من / ماوەی بیست ساڵە موعەللیمە (مامۆستا) ، کە چی قورعان نازانێ، موسڵمان نییە، نوێژ و ڕۆژوو ناگرێ، هەروەها کومونیستە (بەو شیوەیە دەیخواست بە گرتنم بدا!)
کابرای پاسدار یش سەرەڕای ئەو هەموو جیاوازییەی کە دەگەڵ بیر و ڕای کوردستانی هەیە پێی گووت: ئەو غەڵەتانە بە تۆ هیچ پەیوەندییەکی نییە.!
من نازانم بۆ نەمرد!
ئەو بێشەڕەفە ناوی (شەریف عەزیمی)یە.ماوەی سی ساڵ دادەوەر بووە، پاش ئەوەی کە خانەنشین کراوە لە شاری مهاباد خەریکی پیشەی پارێزەرییە.لە کاری پارێزەریشدا ویژدان و ئەخلاقی مرۆڤایەتی ڕۆڵی سەرەکی هەیە. ئەو نامرۆڤە هیچکام لەو تایبەتمەندیانەی نییە، چون کەسێک کە تەماح دە خەسووی  خۆی بکا، مرۆڤ نییە.
ئەو بەناو پارێزەرە، تا هێستا لە سەر چاوبازی بەرانبەر بە ژنان چەند جارێک لە سەر شەقامەکانی شاری مهاباد شەقی تێهەڵدراوە. من نازانم چۆن لە رووی دێ بێتە ناو کۆڕ و  کۆمەڵی ئەدەبی و یان ریزی ئەو سمینارانەی کە لە شاری مهاباد دەگیرێ.
بەڵام وادیارە ئەو قورمساغە، چەرمی رووی لە پێستی کەرگەدەن قاییمترە.کەسێک کە خاوەنی ژن و منداڵی گەورە و... بێ، چۆن چاوی تەماح دەخاتە نامووسی خەڵک؟ ئەگەر ئەو جۆرە کەسانە لە کۆمەڵگادا ئاشکرا نەکرێن، هەلیان بۆ دەڕەخسێ کە درێژە بە ئاکارە دزێوەکانیان بدەن.
ماوەیەک دەبێ کە بیستوومە بابەتیش بۆ گۆڤارێک دەنووسێ، تا بۆی بڵاو کەنەوە.! چەند سەیرە کە ئەو جۆرە   کەسانە بۆ ئەوەی پاکانە بۆ ژیانی چەپەڵی خۆیان بکەن، دەست دەدەنە خامە و وەک رووناکبیر دەردەکەون.!
هەروەها پێویست بە وەبیرهێنانەوەی کە کاتی خۆی لە ساڵی ١٣٥٧ دا لە خانەی جەوانان هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای شاری مهاباد، ئەو  ناپیاوە وتاری ئاگرینی کوردانەی بۆ هاندانی خەڵک بۆ هەزاران کەس دەخوێندەوە، کەچی دوای .ئەو ساڵانە لە تێپەڕبونی کات و رۆژگار، ئیستێ وەک  کەسێکی بێ ئەخلاق و بێویژدان دەرچووە
تێبینی: لە شاری مهاباد جار جارە کۆڕ و سمیناری ئەدەبی و شێعری لە لایان کەسانی خۆش ناو و شارەزا بەڕێوە دەچێ. من نازانم بۆ ئەو کەسە بێویژدانە ڕیگای پێدەدرێ بەشداریی لەو کۆڕ و سمینارانەدا بکا و لە تەنیشت کەسانی بەرێزی ئەو شارە راوەستێ و وێنەکەی بڵاو کرێتەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە