ابن مسعود یان ابن سلمان؟!

Thursday, 13/12/2018, 0:16

3857 بینراوە


دوابەدوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی حیزبەکەی بریاریدا بەبەربژێرکردنی مسرور بارزانی کورە گەورەی مسعود بارزانی  بۆ سەرۆکی حکومەت ،نێچیرڤان بارزانی برازای بۆ سەرۆکی ھەرێم 
قسەوباسێکی زۆری لەسەرکرا بەھۆی ئەوەی مسرور بارزانی ھەمیشە وەکو  قائدێکی ئەمنی و عسکری دەبینرا ،دووەم بەرپرسی دەزگای پاراستی پارتی بوو لەدوای مسعود بارزانی باوکی کە ھەرخۆشی دامەزرێنەری ئەو دەزگا ئەمنیە بوو،ئەوانەو پۆستە حکومیەکان ھەم دیسانەوە لەلایەن بارزانی باوک بە راوێژکار ئاژانسی ھەرێم دیاری کرا،تا ئەو دەقەیە ھەرخۆی بەرپرسی سەرەکی ئەو دەزگا حەساسەی ھەرێمە ،
ھەربۆیە زۆربەی نەقدو پێشنیارو شیکردنەوەکان لەسەر دیووی دەرەوەی ئەو کەسایەتیە سیاسیە قسە گەلێکی زۆر کرا ، کەم کەس درکی بەوە کرد ئایا باگراوندی مسرو بارزانی شیاوە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی وەکو سەرۆکی حکومەت کە بەرزترین پۆستی ئیداریە لە ھەرێم ،لەکاتیکدا مسرور بارزانی تاوان باری سەرەکیە بە تێرۆری سەردەشت عوسمان لە ھەولێر ، ویداد حسێن لە دھۆک  دەیان رۆژنامە نووس و نەیاری حیزبەکەی ،سەرەرای تێرۆر کردنی فەرەیدون جوانرۆی ئەندام مەکتەب سیاسی حیزبەکەی خۆی کەپارتیە....ھیدی !
بۆیە لێرەدا ئێمە دەبێت ھەڵوێستەیەک لەسەر ئەو گۆرانکاریانە بکەی کە ناوچەکە پێدا تێدەپەرێ بەگشتی لە خۆرھەڵاتی ناوەراست ،کاتێک نەوەی پاشا و سەرۆک خێڵ و حکومەتەکان دەسەڵاتی رەھایان پێدەرێ ،کورسی حکومرانیان  بۆ رازێندراوەتەوە کاتێک کەسێک یاخود دووان لە بنەماڵەی دەسەڵاتدار بەیعەتی بوون بەسەرۆکیان پێ دەدرێ ئیدی دەبن بە سەرۆکی تەواوی وڵات بە تەواوی پێکھاتەکانیەوە  ،ھیچ پێوەرێکی زانستی سیاسی و معریفی نیە تەنیا مەرج ئەوەیە خوێنی بنەماڵە لە دەمارەکانی ئەو داھەبێ... 
ھیچ یاساو دەستورێک ناتوانێ دەسەڵاتی بەسەریانەوە ھەبێ ھەروەکو  چۆن شازادەی جێنشینی سعودیە بەبەرچاو گشت جیھان  رۆژنامەنووسەێکی دیاری ووڵاتەکەی بەناو (خاشقچی) لە ناو باڵوێزخانەی وڵاتی تورکیا تێرۆر کرد تەرمەکەیان  پارچە پارچە کرد،ئاخۆ چەندان نەیاری سیاسی و نووسەر و رۆژنامەڤان لە ژێر دەسەڵاتی نەوەکانی پاشا و سەرۆکەکان تێرۆر کرابێ ،لێرەدا لەیەکچونێکی مەترسیدار ھەیە لەنێوان مسرور بارزان و محمەد سلمانی شازادەی جێنشینی سعودیا،لەژێر دەسەڵاتی حیزب لە ناوچەکە لەژێر فەرمانی دەزگاکانی پاراستن و زانیاری دەیان ھاوشێوەی خاشقچی لەھەرێمی کوردستان تێرۆرکران،ئەوان  پێش ئەوەی ببن بەسەرۆک باگراوندێکی تۆمەتباریان ھەیە لەلایەن ھاوڵاتیان بەڵام بەھۆی بەرژەوەندی سیاسی و نەبوونی سەروەری یاسا لە زۆربەی ووڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەراست بەعێراق و ھەرێمی کوردستانیشەوە  نەتوانراوە ،تاوانباری راستەقینە بدۆزرێتەوە ھەروەکو چۆن ماندێلای مەزن دەڵێ لە ھەر شوێنێک تاوەنباری راستەقینە نەدۆزرایەوە دەسەڵاتی ئیداری ئەو ناوچەیە لەپشت ئەو تاوانەوەیە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە