لە ڕۆژی پێنجشەمەوە تورکیا بە خەستی هێڕشی ئاسمانی دژ بە کورد ئەنجام دەدا

Friday, 14/12/2018, 23:12

14006 بینراوە


لە میدیا جیهانییەکان هاتووە کە،
وەزیری بەرگری تورکیا، ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی پێنجشەمەوە سوپای تورکیا بە خەستی  هێڕشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)   لە مەخمور و قەرەچوغ و شەنگاڵ ئەنجام دا. پەکەکە  ئەو پارتەیە کە بۆ یارمەتیدانی کوردیی عیراق هێزی هەناردە کرد بۆ شەنگاڵ بۆ ئەوەی دژ بە داعش بجەنگن.
شایەنی باسە، بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر بنەکە و بارەگاکانی پەکەکە ناڕەزایی لەسەر ئاستی جەماوەر و ئاستی نیو نەتەوەیی لێکەوتەوە و ئەمریکا هۆشداری دا بە دەسەڵاتدارانی تورکیا کە دەبێت هێڕش نەکەنە سەر ئەو پارت و لایەن کوردیانەی کە لەگەڵ ئەمریکا لە نێو یەک سەنگەر دژ بە داعش لە جەنگن.

لە دوای کۆڕەوی بەهاری ١٩٩١، باشووری کوردستان بووە بە بازاڕێکی کارا بۆ ساغ کردنەوەی کاڵای تورکیی، بردنی نەوتی هەرێم و مەیدانێکی ئاواڵا بۆ تەراتێن کردنی جەندرمەی تورکی لە باشوور و بە سەدان جار تا ئێستا تورکیا بەبێ گوێدانە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی باشووریان بۆردومان کردوە و سوپاکەی سنووری بەزاندوە و هاتووتە ئەو ناوچانە، جگە لەوەش تورکیا بە سەدان بنکە و بارەگای سوپا و میتی لە نێو باشووردا هەیە، بەڵام پارتەکانی باشوور حکومەتی هەرێم هێچ هەڵوێستێکی مەردانەیان نەنواندوە بگرە لە ڕابردوودا لە میدیاکانەوە پاڵپشتی خۆیان دەربڕیوە بۆ هێڕشە سەربازییەکانی ئەردوغان بۆ سەر کوردستان!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە