هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


مەسعود عەبدولخالقی ماڵپەڕی ستاندەر، گیرۆدەی دەستی عەشقی ماڵی بارزانیی

Sunday, 16/12/2018, 21:29

13399 بینراوە


مەسعود عەبدولخالق، کە خاوەنی ماڵپەری ستاندەرە، هەرچەند سەر دێنێ و سەر دەبا بۆ ئەوەی بە دەمامک  و بە خشکەیی دڵسۆزی و گیرۆدەبوونی خۆی بە عەشق و خۆشەویستی  بۆ مەسعود بارزانی و خێزانەکەی دەرببڕێت، پێدەچێت هێشتا سەرەی نەهاتبێت ئاوڕی لیبدەنەوە، ئاخر ئەوەندە نووسەر و رۆژنامەنووسی سوک و سەلیم و خۆفرۆش زۆربوون، دەبێت هەموویان سەرە بگرن تا ئاوڕیان لێبدرێتەوە و وەریان بگرن!
مەسعود عەبدولخالق، بۆ ساڵانێکی زۆر بە ناوی ئەوەی،  دژی دەسەڵاتی هەرێمە و سەنگەری بەرامبەر بە پیسخۆر و گەندەڵکاران گرتووە، بۆ ماوەیەک کەوتۆتە فریودانی خەڵک و خوێنەر. ئەم زاتە ئەوەندە ڕۆحی خۆدەرخستنی لا بەرزە گەیشتۆتە ئاستێک بووە بە نەخۆشی و بۆ پێکانی ئەم مەبەستە باکی نییە ڕووی لە هەموو میدیا و کەناڵی سەر بە حزب و سێبەرەکانیان بکات، هیچ کەناڵێکی سەر بە حزبەکان نەماوە ئەم کابرایە نەچێت بۆ گفتوگۆ یان چاوپێکەوتن وەک لە (کوردسات)، (کەی. ئێن. ئێن)، (کوردستانتیڤی)، (ڕووداو)، (ماڵپەری سبەی)، (شارپرێسی سێبەر)، (خەندان) و (چاودێر) و  چەند کەناڵێک و ماڵپەڕێکی حزبە ئیسلامییەکان تا دەگاتە بەرنامەی ژن و ژیانی ئەڤین ئاسۆی سەر بە پاراستنی پارتی، هەروەها وەرگرتنی خەڵات لە دەستی عەمید شاناز!
لێپرسراوی ماڵپەڕی ستاندەر، نازانێت چی بکات بۆ ئەوەی ببێت بە شتێک و ناوی بێتە ناو ناوان، ئەوەی لێپرسراو و دەسەڵاتدار بێت ئەو بە یەک نەفەس باسی دەکات لە نەوشێروان مستەفاوە بگرە تا دەگات بە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح و فەرەیدون عەبدولقادر ...هتد. 
مەسعود عەبدولخالق، لە ماڵپەری ستاندەر، شارپرێسی سێبەر، پێش چەند مانگێک نیوە وتارێکی بڵاو کردەوە کە تەنیا مەدح و ستایشکردنی بارزانی بوو: (کلیکی ئەو لینکەی بکە).

ئەمڕۆش دیسان تەرسێکی دیکەی کردۆتەوە و وەکو مێژووناس و خەمخۆرێکی مێژویی بنەمالەی بارزانی وەکو داهێنان و شتێکی گەورەی بۆ کورد دۆزیبێتەوە، لە بۆنەی بوردومانبارانکردنی مەخور و شەنگال لەلایەن تورکیای دۆستی بنەماڵەی بارزانی دەڵێت: زانیارییم لەسەر باپیری مەسعود بارزانی پێیە کە چۆن و کێ لە سێدارەی داوە. (کلیکی ئەو لینکە بکە)

ئەم ماستاوچییە داهێنانێکی زۆر سەیری کردووە، وەسفی سەلام بارزانی دەکات بەوەی پێێ دەڵێت: دامەزرینەرانی مانیفیستی بزوتنەوەی كوردایەتی بووە.
بۆیە ئێمە سەرەتا لێی دەپرسین تۆ دەزانیت مانیفێست یانی چی!؟ یان ئەندامێکی بنەماڵەی بارزانی دەیزانن، نەخوازا شێخ سەلامی باوکی مەلا مستەفا!؟
سەبارەت بە کوردایەتیی کورد و کوردستان و ئەم هەموو رەنگ و دەنگە جیاوازەی کە لە دوکانی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و حیزبەکانی دیکەدا دانراوە، ئایا لەناو بنەماڵەی بارزانییدا کەسیان هەبووە کوردی راستەقینە بووبێت، خەمی کورد و ئازادی کوردی خواستبێت، جگە لە خیانەت و کلکایەتی داگیرکەران نەبێت؟ با ئێمە واز لە بزووتنەوەی کوردایەتیی بهێنین کە هەرگیز لە دەستی ئەمانەدا بوونی نەبووە!
ئەگەر ئەمەی مەسعود عەبدولخالق بۆ ماستاوکردن نەبێت وبۆ  بزمارداکوتان نەبێت بە عەقڵی خۆیدا، چ پێویست دەکات لە کاتێکی ئاوادا بابەتێکی وا بوروژێنێت! لەو کاتەدا و لەو رۆژەدا کە ئیشی ئەو نییە!
لە کاتی خوێندنەنەوە و نووسینی ئەم بابەتەدا وێنەیەکی سەیرم لە فەیسبوکدا بینی! کە عەبدولرەزاق عەلی صۆرە، بە شان و باڵی کوڕی مەنسور بارزانیدا هەڵداوە،  ئەم کابرا خوێڕییە لە سەر وێنەی کوڕەکەی مەنسور نووسیوێتی:
(لە یەکێک لە قسە جوانکانیدا کاک دارڤان منصور بارزانی دەفەرموێت: حەز دەکەم لە باران دا بگریم، بۆ ئەوەی کەس فرمێسکەکانم نەبینێت!)
وەڕە مرۆڤ ئەوەندە خوێڕی بێت قسەیەکی ئاوا بۆ منداڵێکی ١٠ - ١٢ ساڵان هەڵبەستێت و دروستی بکات، لە خۆی نەپرسێت ئەم هەتیوە منداڵەی مەنسور بۆچی خەمبارە و دەیەوێت بگری؟ ئایا تا ئیستا کەسێک لەو جامانە سوورانە  بە راستیی گریاون؟ منداڵێکی کڵاو و جامانە سووری ئاوا ئەو عەقڵەی لە کوێ بوو کە فێر کرابێت خەم بخوات و ناخۆشی ببینێت، ئەوەندە کارەساتی بەسەردا هاتبێت و قسەی نەستەقی ئاوا بکات،  کە هەر لە ئیستاوە مێشکیان بەو جامانەیە داخستووە؟
ىۆ زانیاریتان ئەو وتەیە وتەیەکی بە نرخی (تشارلی تشاپلن)ـە. ئەمانە دەیانەوێت هەموو جوانییەکانی دنیا بۆ خۆیان بەرن، بە باڵای کەسە پوت و بچوکەکانی خۆیاندا بکەن.
بە راستیی غیرەتی دەوێت مرۆڤ ئەوەندە خوێڕی بێت، ئەو توانایەی هەبێت ئەوەندە خۆفرۆش و ریاکار و ماستاوچی و هیچ و پوچ بێت!
لە کۆتاییدا رووی دەمم دەکەمە مەسعود عەبدولخالقیش و پێی دەڵێم خۆت هەڵتەکێنە، با هیچ کام لەو قسانەی بە عەبدولرەزاقم داوە، با تۆش نەگرێتەوە، کەمێک کەرامەت بۆ خۆت بگەڕێنەوە، پارویەک نانی رەق بخۆ، نەک نانی چەوری بەردەم بنەماڵەی بارزانی، بە کەرامەتەوە بژی! واز لەم ماستاوکردن و خۆفرۆشییە بهێنە.
بابەتی پەیوەندار:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە