کۆمارێکی لاواز و تەنیا!

Sunday, 23/12/2018, 22:58

3548 بینراوە


مێژووی کوردیش وەک تەواوی نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی،خاوەنی دوولایەنە.لایەنی ئەرێنی ولایەنی نەرێنی.ئەو نەتەوانەی کە توانیویانە پێشکەوتن بە دەست بێنن،رێگایەکی دژوارودوورودرێژیان گرتۆتە پێش.یەکەم کاری نەتەوەی پێشکەوتوو،پێداچوونەوەیەکی زانستی سیاسی بووە لە بواری خەسارناسیی دیرۆکی.
کورد لە بوارەدا یەکجار زۆر لاوازە.ئەوەندی خوێنی بۆ رزگاریی ڕشتوە ،ئەوەندە تێنەکۆشاوە تا پێداچوونەوە بە شکستەکانی خۆیدا بکا.بەتایبەت لە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان.لەو کورتە بابەتەدا مژار رۆژهەڵاتی کوردستان وکۆمارە لە شاری مهاباد.
نووسەرو رووناکبیری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە گوێرەی پێویست خاوەن دەرنەکەوتون لەو دیرۆکەی کە تا ئێستێ نیوە ڕیگاشی نەبڕیوە.بێ گومان ئەرکی مەزن دەکەوێتە سەر شآنی ئەو چێن وتوێژە لەو بەشە لە وڵات.ئەو ئەرکە جێ بە چێ کراوە؟ئەگەر جێ بە چێ کراوە، چەندە توانیویە کوریگەریی خۆی هەبێ لە سەر ئەو حیزب ورێکخراوانەی کە خۆیان بە دەمڕاستی کورد دەزانن؟
حەفتاودوو ساڵ بە سەر راگەیاندنی کۆمارێک لە شاری مهاباد تێدەپەرێ، لەوماوەدوورودرێژەداحیزىێک کە خۆی بە میراتگریی ئەو کۆمارە دەزانێ رێک نیوەی تەمەنی زیاتر لە باشووری کوردستان دەناو کەمپەکاندا زەمینگری دەسەڵاتێکە کە خۆی بە کورد دەزانێ!
ئێستێش نەمزانی شآدڕەوان قازی موحەممەد بەرپرسی یەکەمی ئەو کۆمارە، بە پێی کام سیاسەتی ناوخۆیی ودەرەکی وجیهانی ئەو کۆمارەی راگەیاند کە تەنیا ساڵێک دەوامی هێنا!قازی، خۆی رادەست کرد.لەکەسایەتی خۆیدا زۆر بە هاسانی هەم کۆمار وهەمیش بۆ خۆی وهاوڕییانی داری سێدارەیان بۆ چەقاندن.دەسەڵاتی تازەپێگەیشتووی رەزاشاوتاران بە هاسانی خۆیان سەپاندەوە. کە چی کورد لەو بەشە لە وڵات هەر وەدووی تراویلکەی خودموختاری کەوتووە، لە دوو حیزبی دوای رووخانی بنەماڵەی پەهلەوی، بوونەتە ٦و٧ حیزبی بێکاریگەروبێکار وبێدەرەتان!
” قسەی بابەت"
گرێبەستی، قەوام... سادچیکۆف... لە ١٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٩٤٦ ئاوامان پێ دەڵێ: دەوڵاتی ئێران باش دەیزانی کە بە لە ناو بردنی سەرهەڵدانی ئازەربایجان لە ئێران، ۆرسی کۆماری  سەرەڕۆی مهابادیش خۆ بە خۆ هەڵدەوەشێتەوە! بۆیە لە راگەیاندنی قەوام...سادچیکۆف دا... هیچ ناوێک لە کۆماری مهاباد نەهاتووە.) سەرچاوە: گۆشە نەهێنیەکانی پیلانێک بۆ جوێ کردنەوەی شاری مهاباد،لە نووسینی پەیمان حەریفی وهوشينگ تالع،لاپەڕەی ١٨٠)
هەروەها دەفتەری سیاسی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان لە سۆڤیەت فەرمانیدا تا دەست بە جودا کردنەوەی ئازەربایجان لە ئێڕان بکا. لە رۆژی ١٦ ی گەلاوێژی ساڵی ١٩٤٥ دا،ئەو پرسەی بە میر جەعفەر باقرئۆف دەبیری حیزبی کومونیستی ئازەربایجان سپارد. هەروەها دەستور درا بۆ جودا کردنەوەی ئازەربایجانی لە ئێڕان وپارێزگاکانی باکوری ئێڕان وناوچە کورد نشینەکانی سەر بە ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ئێڕاندەبێ دەست پێ بکا./ هەمان کتیى لاپەڕەی ٦٤ /.
“ ڕووپەڕێکی قڕێژ لە ژیانی سیاسی جەلال تاڵەبانی”
... ئیدی ئەوان / بارزانی وتاڵەبانی /پ،ک،ک، بۆ خۆیان وەک مەترسی دەزانن. بۆیە دەخوازن وێنەی تەڤگەرێکی ترۆریست بیدەنە ناساندن.لە هەمان کاتیشذا بەرژەوەندیەکانی خۆیان بپارێزن!ولەسەر بنەمای ئەو شێوە سیاسەتە دەگەڵ یەکتر ڕێککەون.!بۆیە جەلال تاڵەبانی لە وڵاتی نەمسا حیکمەت چەتین، دەبینێ وپێی دەڵێ: پ،ک،ک، تڕۆریستن! بێ گومان ئەو قسەیە گورزێکی کوشەندە بوو! چون ئورووپا هەموو کارێکی دەکرد تا پ،ک،ک، بە تڕۆریزم مەحکوم بکا!
قسەکانی تاڵەبانی هەنگاوێکی مەترسیدار بوو بۆ ئەوەی پ،ک،ک، لە تەواوی ئورووپادا بە تڕؤریست رابگەینرێ. لە ئاکامیشدا داخوازیەکانی دەوڵەتی تورکیە جێ بە جێ کرا.
سەرچاوە:
کتێبی: مێژوویەک لە ئاگر، لە نووسینی جەمیل بایک.
لاپەڕەی: ٤٤٢و٤٤٣، چاپی دەەهەم.
دیمانە: حەسەن جوودی.
حیکەمەت چەتین: وەزیری دەرەوەی تورکیا.
جەلال تاڵەبانی: کوردی زانا دەیناسێ ودەزانێ دەعبایەکی مەترسیداربووە بۆ نەتەوەی کورد.
“ئەو خەڵاتەت لێ پیرۆز نەبێ”
چەند وێنەیەکی نادیە مورادم بینی کە دەگەڵ چەند کورد کوژێکی بنەماڵەی بارزانی بڵاو بۆتەوە!نادیە موراد ئەگەر لە تەنیشت ئەبوبەکر بەغدادیدا دانیشتبایە و وێنەی بڵاو کردبایەوە پێم باشتر بوو.ئەبوبەکر بەغدادی دوژمنی قەستەسەری کوردە وجێگای هیچ گازەندەیەک نییە.
بەڵام ئەوەی کە لای من سەیرە چوونی ئەو خاتوونەیە بۆ لای کەسانێک کە بە رۆژی رووناک سەرەڕای ئەوەی هەزاران فسمەرگەیان لە شەنگاڵ مۆڵدرابوو، دیتمان چۆن بە فەرمانێکی بنەماڵەی بارزانی ئیزەدیەکانیان رادەستی دڕندەکانی داعش کردو هەڵاتن!
رەنگە نادیە موراد بۆ دەستخۆشی کردن لە کوڕەکانی مەلای خەتێ چووبێتە لایان!لە باشووری داگیرکراوی چەنگی ئەو جووت بنەماڵەیە ژیانی مرۆڤەکان زۆر هەرزانترە لە نانی ڕۆژانەیان.ەدان گریلا خۆیان کردە قوربانیی بۆ رزگاریی ئیزەدیەکان، هەزاران گریلا توانیان بە ئیمکاناتێکی کەم ژن ومنداڵی ئیزەدیەکان لە چەنگ داعش رزگار بکەن. نادیەلە  جیاتی ئەوەی سپاسگوزاری ئەو قارەمانانە بێ، دەچێ چەقۆی قەسسابی خۆی دەلێسێتەوە!دەک مبارەکەت نەبێ بۆ ئەو خەڵاتەی کە پێیان دای.
“ وەبیر هێنانەوەیەکی پێویست”
یەک: خانی لەپ زێڕین سەرهەڵدێری قەڵای دم دم، دوای ئەوەی کە شکستی خوارد، خۆی رادەستی شای شیعەی سەفەوی کرد!
دوو: سمکۆی شکاک، دوای ئەوەی سەرهەڵدانەکەی تێك چوو بە تەنیا مایەوەیە، رەزاخانی قولدورشای ئێڕان فریویدا، خۆی رادەستی ئەو کرد، لە نزیک شاری شنۆ سەربازێکی خوڕی گۆشآوگۆش سەری بڕی.سمکۆش نەما.
سێ: قازی موحەممەد یەکەم سەرککۆماری کورد لە مهاباد، دوای ئەوەی کە بیانی پشتیان تێكرد، ٤٥ کیلۆمیتر بەرە پیلی بەرپرسانی نیزامیی شای ئێڕان لە باشووری شاری مهاباد چوو، دیتمان چارەنووسی کۆمار وبەرپرسانی ئەو کۆمارە چی بەسەرهات!
چوار:مەلامستەفای بارزانی دوای بە کوشتدانی هەزاران مرۆڤی کوردی بێطاوان، ڕووی لە شاری کەرج لە تاران کرد وگووتێ: کاری من تەواو بووە!لە کۆتایشدا بوو بە دۆستی شای ئێڕان ساواکی شای ئێڕان.ئەویش هەڵات چوو بۆ ئامریکا ولەوێ سەری نایەوە.
پێنج: قاسملوو، لە سەردەمی شای ئێڕاندا لە لایان ساواک گیرا.هەڕەشەی ١٠ ساڵ زیندانیان لێ کرد. ئەگەر قەولی هاوکاری نەدا. لە ترسان نامەی نووسی تا خۆی رزگار بکا وهاتە دەرێ لە زیندان!
شەش: لە ساڵی ١٩٦٦داجەلال تاڵەبانی تەسلیمی دەسەڵاتی ناوەندیی عێڕاق بوو تا دەگەڵ مەلای خەطێ شەڕ بکا، بە جاشی ٦٦ پێناسەکرا.پاسآن تەسلیمی کۆماری ئیسلامی بوو قەولی هارکاریی بە واندا. دیتمان چۆن قاسملووشی رادەستی ئاخووندەکان کرد.
حەوت: پاشماوەکانی مەلامستەفا بارزانی،و جەلال تاڵەبانی، هەر کام بە جۆرێک بوونەتە نۆکەری حەڵقە بە گوێی نەیاری کورد کە بە بێ ئەوان ناتوانن هەناسەی سیاسی هەڵبکێشن.
“ بەرێز سەلاحەددین دەمیرتاش”
لە زیندانی سنجانی تورکیە:
بۆ دادوەر: هیچکات داوام لە تۆ نەکردوە ئازادم بکەی، ئێستاش داوات لێ ناکەم تەمەنم بگاتە ٩٠ ساڵ، ددانم لە دەممدا نەمێنێ دیسان داوات لێ ناکەم ئازادم بکەی.
تێبینی: ئەو رستانەی کە ئەو قارەمانە لە دادگای فاشیسترین دەسەڵات سەردەم بە زمانی دێنێ. هەزاران لاپەڕە هەڵدەگرێ.کوردی وشیار جیاوازیەکان دەزانێ.
جەعفەر کەریمی.
رۆژانەی فەیسبوکەکەم، بۆ سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە