وێنه‌کانتان کۆکه‌نه‌وه‌ تا به‌ده‌ردی وێنه‌کانی سه‌دام نه‌چووه‌

Wednesday, 12.26.2018, 1:02

2360 بینراوە


هاوڕێیه‌کم که‌ماوه‌یه‌ک له‌سوپای عێراقدا سه‌رباز بوو بۆی گێرامه‌وه‌ ، سپێده‌یه‌ک دوایی گه‌ڕاینه‌وه‌یان لەڕاهێنان   بۆ نان خواردن، له‌به‌ر خۆره‌که‌ داده‌نیشن تا نان بخۆن ،سه‌ربازێکی عه‌ره‌بیش که‌ به‌عسیش بووه‌ ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌خاته‌ ژێر خۆی  بۆ ئەوەی لەسەر زەوێکە دانەنیشێت ، بێئاگا لەوەی که‌وێنه‌ی سەدام لەپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکەدا دەبێت   ، پاش ماوه‌یه‌ک بانگی ده‌که‌ن وبۆ هه‌تا هه‌تایه‌ وون ده‌بێت له‌به‌رچاوان .
 دەسەڵاتدارەن  خەڵکی هەر جێگەیەک بن ، هەڵگری هەر ناسنامەیەک بن ،  دەسەڵات چاویان کوێر دەکات و هیچ نابینن، دەسەڵاتداران له‌منداڵی ته‌وه‌زه‌ل ده‌چن ،قه‌ت که‌وتن و هه‌ره‌سی دیکتاتۆرانی تر نابێته‌ وانه‌بۆیان، ،بگره‌ ئه‌وان شوێن پێ ی دیکتاتۆره‌کانی پێش خۆیان هه‌ڵده‌گرن ، هه‌ر له‌کردنه‌وه‌ی زیندانه‌وه‌ تا به‌کار هێنانی ئه‌و مێتودانه‌ی که‌ دیکداتۆرانی پێش خۆیان به‌کاریان هێناوه‌ ،ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانه‌کان قبوڵ نه‌کردنی به‌رامبه‌ر و ئایدیا‌ی جیاواز له‌خۆیان. تاشێوه‌ی دانیشتنیان، قسه‌یان گفتاریان ره‌فتارو کرداریان فشەکردن و هەڕەشەکانیان هەموووی دەچێتەوە سەر ڕەحمەتی پێشوویان . من که‌له‌خوێنه‌وه‌ی یاداشه‌که‌ی کاروان بوومه‌وه‌ له‌زیندانی ئاکرێدا لە کوردستانپۆستدا .
وام ده‌زانی شایه‌ت حاڵه‌کانی ئه‌نفال ده‌خوێنمه‌وه‌ ، ڕاید ئه‌حمه‌ده‌که‌م لێ ببوو به‌ "حجاج"ی ‌نوگره‌سه‌لمان ، له‌یه‌کچونی زیاد هه‌بوو سه‌یرم لێ هات گه‌لێک ئه‌نفال کرابێ جه‌لادی هه‌بێ ...؟ گه‌لێک خاوه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌بێت و کارخانه‌ی دروست کردنی جه‌لادی هه‌بێت ..!؟  من له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای بووم له‌وێنه‌کانی 'ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بەکرم ' ده‌نووسی "که‌چه‌ڵ" و چاویلکه‌که‌یم گه‌وره‌ده‌کرد ، که قینیشم  هه‌ڵده‌سا ،به‌قه‌ڵه‌م جافه‌که‌ سه‌رو چاویم داده‌گرته‌وه‌ ،تاچه‌ند په‌ڕه‌ له‌کتێبه‌که‌م نه‌دڕایه‌ ده‌ستم هه‌ڵنه‌ده‌گرت .  وێنه‌کانتان کۆکه‌نه‌وه‌ بابه‌ده‌ردی وێنه‌کانی "سه‌دام"  نه‌چێت . کارخانه‌و فه‌رمانبه‌ره‌کان و وه‌زاره‌ت و شه‌قامه‌کانتان تژی کردوه‌ له‌وێنه‌ی خۆتان ،  خه‌ڵکی بێ ده‌زنوێژ روو له‌کار ده‌که‌ن به‌کۆمه‌ڵێک گرفتی ڕۆژانه‌وه‌،  ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌ سه‌ره‌تا وێنه‌کانی ئێوه‌یه‌ ،چ گه‌ره‌نتیه‌ک هه‌یه‌که‌ جوێن نه‌ده‌ن پێتان ؟ ئه‌وهه‌موو به‌ڵاونه‌هامه‌تی و گرانیه‌ له‌چاوی ئێوه‌وه‌ نه‌بینن؟  هیلاک بووین به‌ده‌ست ئه‌م هه‌موو وێنه‌یه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌پاره‌یه‌کی به‌رچاوی تێ ده‌چیت ،به‌ڵا یه‌کیشه‌  سبه‌ی وه‌ک ته‌ڵه‌ خه‌ڵکی له‌سه‌ر وون ده‌کرێت ، ئاخر چ گه‌ره‌نتیه‌ک هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک توشی گرفت نه‌بێت له‌سه‌ر وێنه‌کانی ئێوه‌ ؟  دارو به‌رد وێنه‌ی ئێوه‌یه‌ به‌رگی ڕۆژنامه‌کان ،من ده‌ترسم سبه‌ی په‌ڕتوکه‌کانی قوتابخانه‌ش ببێته‌ وێنه‌ی ئێوه‌ ، ئاخر ئه‌و ده‌م منداڵێکی چه‌تونتان لێ په‌یدا ده‌بێت که‌کاره‌باتان کوژانه‌وه‌ ، سه‌روچاوتان به‌قه‌ڵه‌م جاف ڕه‌ش ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تا یه‌ لێ نه‌بێته‌وه‌ ، بیره‌وه‌ری وێنه‌کانی سه‌دام دوو یادگاریم بیر دێنێته‌وه‌ هاوڕیکه‌م که‌له‌دووم ڕۆژه‌کانی ئه‌نفالدا قاره‌مانانه‌ شه‌هید بوو ،پێش چونی بۆشاخ به‌یانی یه‌ک  کە دەچێت بۆ کرێکاری زه‌رفێک تژی ده‌کات له‌پیسای و  ده‌ی کێشێ به‌وێنه‌که‌ی "سه‌دامدا" که‌ له‌ به‌رامبه‌ر (ئاماده‌ی پیشه‌سازی) دابوو به‌به‌رگێکی کوردی شینه‌وه‌ کەلە هیچ نەدەچوو لە هین نەبێت  ، دووم یادگاریم له‌چونی شه‌وێکی  پ. م دابوو لای سه‌رچنار که‌ ماڵه‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌ کانیان پێ ده‌ووت ، له‌ماڵێک دامه‌زراین تاپاروه‌ نانێک بخۆین، سه‌یرمان کرد خاوه‌نماڵ  خوێ زۆر تێک دابوو ڕاستی ئێمه‌ که‌وتینه‌ گومانه‌وه‌ ،تاله‌لالۆ ی خاوه‌ن ماڵ گه‌شتین کە  وێنه‌که‌ی سه‌دام ببوه‌ به‌ڵا بۆی و دەیویست ئێمە نەیبینین ، چونکە  شه‌وی ڕابردوو چه‌ند خۆ فرشێ له‌و گه‌ڕه‌بوون وخاڵۆ ی خاوەنماڵ نه‌ی ده‌زانی و گومانی هه‌موو کە ئێمە کێین؟  زوو ده‌یووت ، برا "فرسان"ی لێ بوو دووێنێ شه‌و بۆ یه‌ ئه‌م بزماره‌مان هه‌ڵواسیوه‌ بەدیوارەکەدا  ، هه‌ر زانیمان ئه‌وان هاتن ئه‌م وێنه‌یه‌ هه‌ڵده‌واسین ، من ئه‌و ده‌م زۆر توڕه‌بووم گەنجێکی کەم ئەزموون  فەرمانبەری ڕژێمیشم بەخائین دەزانی  ، به‌ڵام هه‌نوکه‌ زۆر داوای لێ بوردن له‌و خانه‌ خوێیە ده‌که‌م که‌ئاماده‌ نه‌بووم نانه‌که‌شی بخۆم. وێنه‌که‌شم له‌حه‌وشی ماڵه‌که‌یدا دا به‌زه‌ویدا  ، جارێک لەجێگەیەک خوێنمەوە  که‌به‌بۆنه‌ی ڕۆژێکی حیزبێوە ، شوفێری پاسه‌کان ئاگادار کراون وێنه‌ی  دەعەجانێک هه‌ڵواسن بەپاسەکانیانەوە ، زۆر نیگه‌ران بووم، ئاخر ده‌بوو ئێمه‌ فیر بین هه‌ر هیچ نه‌بێ شوێن پێ ی دیکتاتۆران هه‌ڵنه‌گرین ، چونکه‌ شه‌رمه‌زاری یه‌ ئێمه‌ نه‌عله‌که‌ی( ئه‌بوو حسێن)مان بیر چێته‌وه‌ ،  کە لەیەکێک  لەشەقامەکانی بەغدادا  لەتەپڵی سەری بەتاڵێ سەدامی دەدا  بەنەعلەکەی دەستی .تکام وایه‌ وێنه‌کانتان کۆکه‌نه‌وه‌ بابه‌ده‌ردی وێنه‌کانی سه‌دام نه‌چێت و سبەی  باوکی حسێنێکتان لێ پەیدا نەبێت ، سەری  بەتاڵتان بە کڵاش بکوتێتەوە و تفتان لێبکات  .




(دەنگدراوە: 12 . زۆرباشە: 2.5/5)