• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

رزگار رانگور: کەسی هۆشمەند نیگەران نابێت بۆ بەهەشت و دۆزەخ

جێگەی بەرماڵێک ٦٥٠ دۆلارە، ئەمە دوایین دیاری مانگی ڕەمەزانە.ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە، گەنجێک لەسەر کۆمێنتێک وون دەکات.مامۆستا لەسەر شەقامەکان دەداتە بەرشەق.سوکایەتی بەهەموو بەهاکان دەکات. نیشتیمان بەخەڵکەکەیەوە دەفرۆشێت و سوپای داگیرکەر دەهێنێت.لەماوەی ئەم ٣٢ساڵەدا هەرچی شکۆ و بەها پیرۆزەکانی مرۆڤبوون و نیشتیمانە نەیان هێشتووە، دەیان سەربازگەیان بۆ داگیرکەران کردۆتەوە. میت و ئیتڵاعات و دەزگا سیخوڕییەکانی وڵاتانیان هێناوە لەو هەرێمەدا تەراتێن دەکەن. نیشتمان لە بۆردێلێکی شەقامێکی سەرەکی دەچێت، تژیە...

رزگار رانگور: رانگوڕ، کوڕی رۆژگارە سەختەکان

کاک فاروق هۆمەر کاتێک دەدوێت  من دیوێکی تری  نوسین دەرک پێدەکەم  هیوادارم کات بوارتان بدات بۆ خوێندنەوەی ، چونکە منی ئاسودەکرد  و پێی ووتم  کە چیرۆکەکانم شتێکیان هەیە  بۆ ووتن . دەستانخۆش هاوڕێ و برا  جوانەکەم . رانگوڕ، کوڕی رۆژگارە سەختەکانمن بەرلەوەی رزگار رانگۆڕ...

رزگار رانگور: ئەگەر خودا بوونی هەبێت ، تۆ چ پرسیارێکی لێدەکەیت

 ئەمە وەرگێڕانێکی باش نییە، دەتوانین بڵێن ئەگەر خوا بوونی هەبێت، تۆ چی داوادەکەیت . لە دیواری کەنیسەیەک هەموو ساڵێکی نوێ ئەم نوسینە هەڵدەواسن و ڕۆژانە چەند سەد کەسێک بەلایدا گوزەر دەکات، خۆشبەختانە لەم ووڵاتەدا جگە لەنابیناکان کە ئەم لافیتەیە نابینن، ئیتر هەمووکەسێک خوێندەواری هەیە و ئەم پرسیارە...

رزگار رانگور: کەڵە شێرە بەزیوەکان بۆ لەو هەموو بۆردمانە بێدەنگن؟

کەم ڕۆژ هەیە تورکی فاشی و ، ئێرانی تاوان کورد نەکوژن و سوکایەتی بەنیشتمان و خاکو خەڵکەکەی نەکەن ، دەسەڵاتی کوردی  ، یان چاکتر بڵێین کەڵەشێرە  بەزیوەکانی ناو دەسەڵات ، دەست دەکەن بە هاش و هوش و خۆ گیڤ کردنەوە ، بەڵام خێرا لیژنەیەک لەجوجکی تۆقیو  پیک دەهێنن  بۆ ئەوەی تورک و ئێرانێکان ...

رزگار رانگور: سمکۆ ئیسماعیلێکی بەئازار کۆچکردوو

هاوڕێیانە ڕەفتار بکە  ئەودەم هاوڕیەتی  لەسەر ڕووی ژیانت ڕەنگ دەداتەوە،  دێتە یادم شەوێک  لەشەقامێکی شاردا  تەقە وەک برێشکە بەسەرماندا دەباری ، دەبوو شەقامەکە  جێبهێڵین،  ووتم سمکۆ  ئاگات لێم بێت  وادەڕۆم  ، ووتی بووەستە و  سمکۆ ڕۆی بەوردە تەقە کردن...

رزگار رانگور: ئێمە هەمیشە پێویستمان بەپاڵەوانێکە، کە لە نیوەی ڕێگا جێمان نەهێڵێت

دوێنی ئیدریسی نانەوا پیاوێکی ماندوو کە ژیان و کار هاڕیبووی، لە بەردەم کامێراکاندا بەهەڵچونەوە قسەی دەکرد، قسەکانی پڕبوون لەخۆبەتاڵکردنەوەی هەوایەک لەچەشنی مەنجەڵی بوخار. بەئامان و زەمان نەدەنیشتنەوە و لێدوانی دەدا.ئەگەر چاکسازی دەکەیت بڕۆ لە ماڵی خۆت، کوڕت، ئامۆزات، باوک و برای خۆت دەست پێبکەئەگەر چاکسازی...

رزگار رانگور: بۆچی بەناو شۆڕشگێڕەکان لە کەناڵە زۆڵەکانەوە دەردەکەون!؟

لە نیشتمانی ئێمەدا، ڕاستر بڵێین   هەرێمێکە ی ئێمە لەو بەرخە دەچێت لەناو گۆماوێدا  بەچڵەدارێکی وشکەوە بێت و بلەرزێت و چوارپەلی توند کردبێت بۆ بەدبەختی خۆی بڵێت باع و چواردەووریشی بەتیمساحی دەمکراوە  دەووری گیرابێت و چارەنوسی تەنها مردنێکی تراژیدیایە بێت و  هیچی تر .  لەگەڵ...

رزگار رانگور: گۆڕستانی شەهیدانی ئێمەو شەهیدانی ووڵاتان

لێرەوە گەشتەکەم دەستی پێکرد....سەرەتا لە سلێمانی بۆ گۆڕستان چووم تا سڵاوێک لە دایک و باوکم و کەسوکارە کۆچکردووەکەم بکەم.گڵکۆی دایک و باوکم بۆ من وەک" بەردی سەبور " وان و زۆر شتم هەبوو بۆیان باس بکەم و گوێم لی بگرن.پاشان بەرەو گردی شەهیدان ڕۆیشتم تا پێیان بڵێم ئێوە لەپێناوی ئێمەدا گیانتان بەخشی و سوپاسیان...

رزگار رانگور: بێباکانە لە پاڵ خائینەکاندا وێنەدەگرن

ڕۆشنبیران لەچاو خەڵکانی دیکەدا ، زیاتر ناپاکی و دووڕوویی دەکەن ، چونکە ئەوان لەهێنانەوەی پاساودا لەکەسانی دیکە بەتواناترن (لێنین)زۆربەی رووناکبیرانی کورد هەڵگری ناسنامەی دکتۆرا و ماستەر و شتی زل و قەبەی ترن، لووت بەرز و جنێوفرۆشن، کاتێک رەخنەیەکیان لێدەگیرێت و لە لوتیان دەدرێت، ئیتر دەکەونە سوکایەتیی...

رزگار رانگور: پاسدارو سەلاواتی جەنگ

لە کتێبی  چیرۆکەکانی چیا ئێران دەیویست بەسەڵاواتی جەنگەکە بەرێتەوە .   ئێمە شەڕمان لەدژی دوژمنێک دەکردوو  پاڵمان دابوو بەدوژمنێکی ترەوە، ڕاستگۆبم نەمان دەتوانی هەردوو شەڕەکە پێکەوە بکەین ، بۆیە  هەرچۆنێک بێت  دەبوو شەڕی ئەولابکەین و لەم لاش خۆمان تەیاربکەین . پێدەچێت ...

رزگار رانگور: کتێبە چاپکراوەکانم

 نامەوێت کتێبەکانم ببنە ئامڕازی سەرگەرمی  کەسانێک کە  نازانن  ئەم گەشتەی من  کردوومە  چەنێک کات و ژیان و عارەق و ترسی  ویستووە . ئەم کتێبانە تەنیا زادەی خەیاڵ نین، بەڵکو چەند گەشتێکە بەناو ئاگرو باروت و  هەڵچون و داچوندا . جگە لەوەش ، ئەوەی ڕاستی بێت لەناو کتێبەکاندا...

رزگار رانگور: چیرۆکەکانی شار: من کچی کاپیتانی کۆمارێکی کوژراوم

ئەم چیرۆکە پێشکەشە بە "ڕێزدار ووریا محەمەدی ماملێ "کە گەوهەرێکی ونبووی بۆ دۆزینەتەوە. کە سندوقە تەختەکە گەیشتە دەستم و کردمەوە لەناویدا تورەکەیەک ڕەنگ خۆڵەمێشی چنرابوو بەخەتێکی خوارخێچ لێ نوسرابوو دیاری بۆ سەرگۆڕی "کاپیتان حەمەدی مەولودی " منیش تورەکەکەم کردەوە خۆڵێکی قاوەی شاری سابڵاخ بوو، لەیەکێک...

رزگار رانگور: ئیبراهیم کایپاکایا

١٩٤٩ - ۱۸ی ئایاری ۱۹۷۳ شۆڕشگێڕێکی کۆمۆنیستی تورکیا بوو کە سەرکردەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی تورکیا بوو وە دامەزرێنەری پارتی کۆمۆنیستی تورکی/مارکسی-لێنینیست بوو.ئەو لەلایەن زۆرێک لە ئەمڕۆدا وەک هێمایەکی بەرخۆدان و وەک کۆکراوەیەک لە بیرۆکەکانی سەرکردە و بیرمەندە گەورەکانی دیکە لە مارکسیزم-لێنینیزم-ماویزم ڕێزی...

رزگار رانگور: ئەوڕۆژەی لەمەیدانی ماستەکە جوتە پوزەوانەکەم کڕی

لەکتێبی چیرۆکەکانی "چیا"وە ساڵی ١٩٨١ تەمەنم تەنها ١٤ ساڵ بوو ئاگرم گرتبوو بۆ پێشمەرگایەتی ، لەخەمی ئەوەدابووم کە شۆڕش سەرکەوێت و منیش هیچم تێدا نەکردبێت . چوار هاوڕێ بڕیارماندا ڕوو لەچیا بکەین ."هاوڕێ نوری ، شەهید حەمەبی کەی سی و شەهید عومەر فەرەیدوون و بەندە" ڕوومان لە ناوچەی قەرەداخ کرد , ...

رزگار رانگور: ئەفسوس لاشەی خۆم نەدۆزییەوە

لەوەدەچێت سبەینێ باران ببارێت  بەفڕینی نزمی باڵندەکاندا دیارە   مردۆکان ڕۆشتن زیندۆکان دەبێت بەردەوام بن لەژیان هیوامان خواست زەوی توندبێت ئاسمانیش ڕوون  هیوامان بوو شنەی با نەرم بێت ئاوەکان ئارام بن  کۆکردنەوەی بەردە ڕەنگاو ڕەنگەکانی کەنار دەریا پێم دەڵێت  نیگەرانی...