Thursday, 27/12/2018, 14:06
13177 بینراوە
وێنەی فڕۆکەکەی سەرۆکی ئێکوادۆر |
Omar Terrijos |
وێنەی سەرۆکی فەنزوێلا چاڤێز |
لەم ڕێگایەوە ئێمە بەڕاستی ئیمپڕاتۆریەتێکمان دروستکرد، بەڵام زۆر بە وردی کردوومانە هەمووی نهێنییە. هەموو ئیمپڕاتۆریەتەکانی ڕابردوو لەسەر بنەمای سەربازی و سوپا بنیات نراون و هەموو خەڵکیش ئاگاداربون لێیان کە ئەم کارەیان دەکرد. فەڕەنسیەکان، ئەڵمانیەکان، ڕۆمانیەکان، یۆنانیەکان و هەموو ئەوانەی تریش، تەنانەت شانازیشیان پێیوە دەکرد و هەمیشە بەهانەیەکیان هەبوو وەکو بڵاوکردنەوەی شارستانیەت، بڵاوکردنەوەی ئایین یاخود هەر شتێکی تر. بەڵام خۆ خەڵکی ئاگاداربوون کە دەیان کرد، ئەی ئێمە؟ ئێمە ئاگادارنین! زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئەمریکا هیچ ئاگادار نین کە لەسەر ئیمپڕاتۆریەتێک دەژین، یاخود کە ئەمڕۆ کۆیلایەتی زیاتر هەیە لە دنیادا وەک لەهەموو کات. کەوایە دەبێت پرسیار لەخۆت بکەیت، ئەگەر ئەمە ئیمپڕاتۆریەتێک بێت ئەی کێ ئیمپڕاتۆرە؟ بە دڵنیایەوە سەرۆک کۆمارەکانمان ئیمپڕاتۆر نین. ئیمپڕاتۆر کەسێکە کەوا هەڵنەبژێردراوە، لەژێر یاسای سنوردار کار ناکات، وە وەڵامی هیچ کەسێکیش ناداتەوە بەشێوەیەکی بنەڕەتی، بۆیە ناتوانیت سەرۆک کۆمارەکانمان بە ئیمپڕاتۆر بپۆلێنیت چونکە ئەوان ئەم مەرجانەیان تێدا نییە. بەڵام شتێکمان هەیە کە هاوتای ئیمپڕاتۆرە، ئەوەی من پێیدەڵێم “Corporatocracy”. کۆرپۆراتۆکڕەسی گروپێکە لە خەڵک کە دامەزراوە گرنگەکانی ئێمە بەڕێوەدەبەن و وەکو ئیمپڕاتۆری ئەم ئیمپڕاتۆریەتە ڕەفتار دەکەن. ئەوان کۆنتڕۆڵی میدیا دەکەن، یان لە ڕێگای خاوەندارییەتی ڕاستەوخۆوە یاخود کۆنتڕۆڵکردنی پەخشکردنەکان. ئەوان زۆربەی سیاسەتمەدارەکانمان کۆنتڕۆڵ دەکەن چونکە هەر ئەوان دەرامەتی هەڵمەتەکانیان دەدەن، یاخود لەڕێگای دامەزراوەکانیان یان لەڕێگای کەرتی تایبەتی کە لەدامەزراوەکان هەیانە. ئەوان هەڵنەبژێردراون و لەژێر یاسای سنووردار کار ناکەن و وەڵامی هیچ کەسێکیش نادەنەوە، وە هەر ئەوانن کە لە لوتکەی ئیمپڕاتۆریەتەکەدان، ناتوانیت بڕیاربدەیت کە ئایا کەسەکە کار بۆ دامەزراوەیەکی ئەهلی دەکات یاخود حکومەت چونکە هەمیشە بەرەو پێشەوە و دواوە دەڕۆن. کابرایەکت هەیە کە ماوەیەک سەرۆکی کۆمپانیایەکی گەورەی وەکو Haliburton، بەڵام ماوەیەکی تر جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکایە یاخود سەرۆکە لە بازرگانیکردنی نەوتددا. ئەمە بۆ هەردووک لە دیموکڕات و کۆماریخوازەکان ڕاستە لەناو ئۆفیسی سەرۆک کۆماریدا، هەمیشە بەرەو پێشەوە و دواوە دەڕۆن بەناو دەرگا خولاوەکەدا. حکومەتەکەمان زۆربەی کات ونە و سیاسەتەکانی لەلایەن دامەزراوەکانەوە جێبەجێ دەکرێن لە ئاستێک یاخود زیاتر. بۆیە سیاسەتەکانی حوکومەت لەلایەن کۆرپۆراتۆکڕەسیەوە دروست دەکرێن و پێشکەشی حکومەت دەکرێن دواتر دەبن بە سیاسەتی حکومەتی. ئەمە پەیوەندیەکی زۆر خۆش و سەرنجڕاکێشە! ئەمە شتێکی وەکو پلان گێڕی نییە، ئەم خەڵکانە پێویستیان بەوە نییە بچن بۆ لای یەکتر و پلان دابنێن بەیەکەوە، بەڵکو هەموویان لەژێر یەک گریمانەی سەرەکی کاردەکەن. ئەویش ئەوەیە کە بەهای داهات بگەیەنە ئەوپەڕی بەبێ گوێدان بە تێچووە کۆمەڵایەتیەکان و ژینگەیەکان. کۆتایی بەشی دووەم |
© 2019- Kurdistanpost